هەواڵ

مامۆستایەک بە هۆی ئەوەی “جێپەنجەی لەسەر کتێبێکی خوێندن هەبووە” سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

 

لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦ وە لە تورکیادا هەزاران کەس دەستگیر کراون و بە هۆی کۆمەڵێک تۆمەتی پووچ و بێ بنەماوە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

پارێزەر عومەر تورانلی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ئەو هۆکارانەی ئاشکرا کرد کە بە هۆیەوە سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی پەیمانگایەکی تایبەتی بزاڤی خزمەتدا سەپێندراوە.

عومەر تورانلی ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی بزاڤی خزمەتدا سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستای پەیمانگایەکی تایبەتدا سەپێندراوە کە ئەمە هۆکارەکەیەتی:

دەرچوونی جێپەنجەی لەسەر کتێبی خوێندنی منداڵی دراوسێکەیان؛ هەبوونی ڕۆژنامە و گۆڤار و مەلزەمەی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکان لە ماڵەکەیدا!

درووست کردنی تۆمەت لەو شتە پڕوپووچانە و سزادانی خەڵکی بەو هۆیەوە کوشتنی خەڵکییە.”

 

https://tr724.com/dershane-ogretmenine-ders-kitabinda-parmak-izi-cikti-diye-12-yil-ceza-verdiler/

81 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە