بیروڕا

ئەم منداڵانە تیرۆرستن؟!

بەخامەی: ناجی کەرەداغ

 

لە شاری سەکاریا ٨ منداڵ بە هۆی ئەوەی بانگهێشتی بەربانگی ڕەمەزان دەکرێن دەستگیر دەکرێن، خۆ ئاگاتان لەم هەواڵە هەیە؟

بە گوێرەی مێدیای دەسەڵات، ئەمانە هەموویان تیرۆرستن…

وەک چۆن لە چاوی ئیسرائیلیەکاندا هەموو فەڵەستینیەک تیرۆرستە، لە چاوی دەسەڵاتی تورکیاشدا، هەموو هاوسۆزێکی خزمەت، کورد، کەسانی چەپرەو و ڕەخنەگر، تیرۆرستن.

هەربۆیە ئەوانەی لەبەر گەنجێکی فەڵەستنی، ڕۆژانی هەینی خۆپشان ئەنجام دەدەن و لە بەردەم مزگەوتەکان ئاڵای ئیسرائیل دەسوتێنن؛ وازبێنە لەوەی نارەزایی بەرامبەر ئەم زوڵمەی وڵاتەکەی خۆیان دەرببڕن، بەڵکو بە دڵ و گیان، پاڵپشتی دەکەن.

 

ئاخر هەموویان خائین و سوکن!

 

شەبەکەی چەتەکان، لەو کاتەی کردنەوەی پەتی جانەوەرێکی وەک ئەرگەنەکۆنیان بە دەرچەی ڕزگاربونی خۆیان زانی، کۆمەڵگایان بە شێوەیەکی وەها چەشنی گەرداو لێکردووە، زۆرێک لەوانیش هەستیان بەوە کردووە کە چیدی لەم ڕێگەیەدا کاتی گەڕانەوە بۆ دواوەیان نەماوە.

ئیدی کەوتنێکی زۆر سەخت بۆ بنی گەرداوەکە، چاوەڕیی هەموو لایەک دەکات.

وشەکانی خائین و خیانەت، بە تایبەت لە ڕژێمە تۆتالیارەکاندا بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەبرێن. ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، دوو بژاردە دەخەنە بەردەمی هاوڵاتیانی خۆیان، یان دەبێت ببیت بە بەشیک لە خۆیان، یاخود دەبیتە یەکێک لە خائینەکان. کاتێک ڕژێمی دەسەڵات ڕوو لە خۆسەپێنی دەکات،  بەداخەوە بژاردەی سێهەم لەبەردەمی کەسدا بوونی نامێنێت.

ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز بیر دەکاتەوە و گوزارشتی لێدەکات، ئەوەی ڕەخنە دەگرێت، هەموویان پێکەوە دەخرێنە ناو تورەکەی خائنەکانەوە و بە شێوەیەکی گشتگیرانە، بە ئیهانەت تاوانبار دەکرێن.

ئەوەی لە دوا هەڵبژاردندا ڕوویدا، ئەوە دەسەلمێنێت کە بارودۆخی وڵات، بە هیچ شێوەیەک ڕووی لە باشی نیە.

تەنانەت لە سەردەمی ٢٨ ی شوباتیشدا، حاڵەتێکی ڕۆحی بەم شێوەیەمان بەسەر نەهات.

خاوەنەکانی دەسەڵاتی خۆ سەپێنی ئەو کاتە، بە هۆی حاڵی نەخۆشی رۆحیانەوە کە دەیانوت”یان لەگەڵ مندا دەبیت یاخود بۆ ناو خاک”، هەرکەسێکیان لە خۆیان نەبینیایە، لەزگەی خیانەتکار و دوژمنیان لێدەدا و بەم شێوەیە لە دژیان ستراتیژیان دادەڕشت.

مانشێتی ڕۆژنامەکان بریتی بوو لە ” بێشەرەفەکان، با خائینەکان بناسین” و ئەمە هەتا ئێستا لە یادەوەری هەموو لایەکماندا بە زیندووی ماوە.

بەڵام لایەنگرانی دەسەڵاتی ئەمڕۆ، بە شێوەیەکی وەها ڕقاوی مانشێتەکانیان دادەنێنن، وای لێهاتووە ڕەحمەت بۆ سەردەمی ٢٨ ی شوبات بنێرین و، خودی خۆشیان زۆر کەیفیان بەم حاڵەی خۆیان دێت.

ئیدی لە مێدیای دەسەڵاتدا، مانشێتێک نابینێت کەوا باسی خیانەتکاران و نەکات و هەواڵێک نابیستیت کە باسی ئیهانەتکارانی ناوخۆی تێدا نەبێت.

نەخۆشیەکە گەشتۆتە ئەو ڕادەیە کە بێدەنگیش دادت نادات بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەم شاڵاوی ڕق و نەفرەتەیان نەکەویت. ئیللا دەبێت قسەکانی ئەوان بڵێیتەوە، یاخود گەر دەربڕینەکە شیاو بێت، تەنیا بەوە ڕازی دەبن کە چۆکیان بۆ دابدەیت. بە پێچەوانەوە لە پڕێکدا بەسەرتدا دەدەن و تەپوتۆزێک هەڵدەستێنن کە چاو، چاوی تێدا نەبینێت.

ئیدی لەم جۆرە کاتانەدا، ناسنامە کەسەکە و ئەو کارانەی لە ڕابردودا ئەنجامیداوە، هیچ بایەخێکی نامێنێت. تەنانەت ئەو کەسانەی هەتا دوێنێ دۆستی گیانی بە گیانی یەکتر بوون، هیچ گەرەنتیەکی نیە کەوا ڕۆژێک وەک خائین ناوزەدیان نەکەن. ئەمەش زۆر بە ئاشکرا لە کاتی دەنگدانی ناو پەڕلەماندا بەدیکرا، کاتێک هەندێک لە پەڕلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات، دەنگیان لە دژی بڕیاری سەروەی خۆیاندا. هەر خودی پەڕلەمانتارەکانی خۆیان دەیانوت” دەبینن هەموویان دەدۆزینەوە و ئاشکرایان دەکەین”. واتە لە ژێر عەباوە لیسیان پێ پشان دەدان.

لە ڕاستیدا خاوەنی ئەم جۆرە ڕۆحیەتە، گەرچی بە گوێرەی تێپەڕینی ڕۆژگار لە لاشەی جیاوازدا دەبینرێن، بەڵام خاوەنی هەمان پێکهاتەی ڕۆحین.

ئەوانەی هەتا دوێنی خەریکی دروستکردنی خائین بوون، گەرچی لە ڕووی ئایدۆلۆژیاوە زۆر جیاوازن لەوانەی ئەمرۆ، بەڵام و شیواز و میتۆدیان زۆر لە یەک دەچێت. تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەوانەی ئەمڕۆ زۆر زیاتر بێ ئینسافانە ئەم کارە ئەنجام دەدەن.

بە دەربڕینە کۆنەکە، مەغدورەکانی دوێنێ، بە ئیشتیایەکی گەورە و کەیف و شادیەوە بەرگی زاڵمەکانی ئەمڕۆیان پۆشیوە؛ ئەمەش جگە لە تۆخکردنەوەی پەند و عیبرەتی پلانی  مێژوویی پشت ئەم جۆرە ڕووداوانە، بە هیچ شێوەیەکی تر گوزارشتی لێناکرێت.

ژمارە و کۆمەڵەی ئەوانەی بە خیانەت و ئیهانەت تۆمەتبار دەکرێن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و، گەرچی دەسەڵات دەستی گۆڕیوە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم زوڵمە لەلایەن مەزڵومەکانی دوێنێوە، پەند و وانەیەکی سەرنجڕاکێشترمان پێدەڵێت.

گەر ئەم پێرفۆرمانس و  زمانی خائین دروستکردنە بەردەوامی هەبێت، دەترسم چەشنی ئەوەی مار گاز لە کلکی خۆی بگرێت، ئەوانیش بەرببنە گازگرتن لە ناوەوەی ئەو بازنەیەی بە جەماعەتی خۆیان ئەژماری دەکەن.

واتە وڵات بەسەر خاوەنەکانی و خائینەکان دابەش دەکرێت و بە وتاری دوژمنگەرانەوە بەردەمی بە ژیان دەدەن.

با لێرەدا بابەتەکە بە دەربڕینی ئەو کەسانە کۆتایی پێ بهێنم کە لەم بابەتانەدا سەروکارێکی دوور و درێژیان هەیە، دەڵێن: گەر لە کۆمەڵگایەکدا خائین و خیانەت لە زمانی ڕۆژانەیاندا جێگەی خۆی کردبێتەوە، زیاتر لەوانەی تۆمەتبار دەکرێن، سەیری ئەوانە بکەن کە خەڵکی تۆمەتبار دەکەن، چونکە ئەم وشەیە سەبارەت بە خۆیان زیاتر واتا هەڵدەگرێت!

42 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە