بیروڕاگۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

دەنگێکی دیکە لە ڕۆژئاواوە: مامۆستا فەتحوڵا گولەن وەک بنیادنەرێکی ئاشتی

ئێدوارد لوتواک پرۆفیسۆر لە بواری مێژوو و زانستە سیاسییەکان، بەم شێوەیە باس لەو ڕووداوانە دەکات کە لە تورکیادا بەسەر بزاڤی خزمەتدا هاتووە: “جەنگی ئێردۆغان کە لە ئاستێکی نزمی خوێندندایە، لە بەرامبەر فەتحوڵا گولەن کە ڕابەرایەتی بزاڤێک دەکات لە سەرانسەری دونیادا زیاتر هەزار خوێندنگە و دەیان زانکۆ و بەشە ناوخۆیی و دامەزراوەی پەروەردەیی کردووەتەوە…”

مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی لە کەشێکی ڕۆحانییدا زیاتر کتێب بخوێندرێتەوە…

کاتێک لە هەفتەی ڕابردوودا سەردانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن (خواجە ئەفەندی) م کرد لە شوێنێکدا وتی “پێویستە لانی کەم هێندەی ژاپۆنییەکان کتێب بخوێندرێتەوە، ئەوەش ببێتە لایەنێکی بزاڤی خزمەت” و ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە سەردەمانێک لە یەک هەفتەدا زنجیرە کتێبێکی پێنج بەشی فەرموودەی تەواو کردووە.

لەم ماوانەی دواییدا سێ کتێب دەربارەی خواجە ئەفەندی و کارەکانی بزاڤی خزمەت بڵاوکرایەوە.

  • کتێبی “لە پێناو ڕەزامەندی خودا” ی پرۆفیسۆری هیندی ئەنوەر ئالام
  • کتێبی “فەتحوڵا گولەن، ژیانێکی پڕ لە خزمەت” ی پرۆفیسۆری ئەمریکی جۆن پاڵ.
  • کتێبی “ژیانێک لە پێنای خودا” ی فاروق مێرجان.

پێشتر لە نووسینێکدا بە ناونیشانی “دەنگێک لە هیندستانەوە: خواجە، بزاڤی خزمەت، جیهانی ئیسلامی…” کتێبەکەی پرۆفیسۆر ئەنوەر ئالامم بۆ باسکردن.

دواتر لەگەڵ پرۆفیسۆر ئالام دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی پێکەوە نانێک بخۆین و بە دوور و درێژی باس لە کتێبەکەی بکەین. پرۆفیسۆر ئالام لە دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەیەوە سەردانی خواجە ئەفەندی کرد، ئەو یەکێکە لەو زانایانەی هەستی بە گرنگی بزاڤی خزمەت هەم بۆ جیهانی ئیسلامی و هەم بۆ جیهانی ڕۆژئاوا کردووە.

کتێبە چوار سەد لاپەڕەییەکەی پرۆفیسۆر جۆن پاڵ بە ناونیشانی ” فەتحوڵا گولەن، ژیانێکی پڕ لە خزمەت” لە سەرەتاوە تا کۆتایی خوێندەوە. یەکێک لە پەیامە هەر گرنگەکانی ئەو کتێبە بریتییە لە: ڕۆڵی ‘ئاشتی و بنیادنەرانەی خواجە ئەفەندی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا و نوێنەرایەتی کردنی ئەو بیروبۆچوونە لە لایەن ئەندامان و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتەوە لە سەرانسەری جیهاندا… پرۆفیسۆر پاڵ دەڵێت “ئەندامان و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت پێشانیاندا کە دەتوانرێت لەو وڵاتانەی تێیدا نیشتەجێ بوون هەم بە تەواوی واتا لە نێو موسوڵمانێتییدا بژین و هەم لەو وڵاتانەدا هاوڵاتییەکی باش بن”. پرۆفیسۆر پاڵ کە لە هەمان کاتدا مێژوونووسێکە دەربارەی شارستانییەتەکان، باس لەوە دەکات کە لە چوارچێوەی ئەو فەلسەفەیەدا دەکرێت بڵێین ئەندامان و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە هەموو وڵاتێکدا لە پاڵ بنەماکانی دیموکراسیدا دەوەستن.

ئێدوارد لوتواک پرۆفیسۆر لە بواری مێژوو و زانستە سیاسییەکان، بەم شێوەیە باس لەو ڕووداوانە دەکات کە لە تورکیادا بەسەر بزاڤی خزمەتدا هاتووە: “جەنگی ئێردۆغان کە لە ئاستێکی نزمی خوێندندایە، لە بەرامبەر فەتحوڵا گولەن کە ڕابەرایەتی بزاڤێک دەکات لە سەرانسەری دونیادا زیاتر هەزار خوێندنگە و دەیان زانکۆ و بەشە ناوخۆیی و دامەزراوەی پەروەردەیی کردووەتەوە…”

پرۆفیسۆر جۆن پاڵ بزاڤی خزمەت وەک “ئیسلامێکی مەدەنی نێودەوڵەتی و مۆدێرن کە بە پەروەردە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ئاشتی لە جیهاندا بنیاد ناوە” پێناسە دەکات.

دەتوانم بەم شێوەیە پوختەی بەشەکانی دیکەی کتێبەکەتان بۆ بخەمەڕوو:

بە درێژایی مێژوو ئەو کەسایەتییانەی هەوڵیانداوە ئاشتی بنیاد بنێن، بە هۆی ئەوەی خەڵکیان هۆشیار دەکردەوە، هەمیشە کراونەتە ئامانج، ئەوەی ئەمڕۆش بەسەر فەتحوڵا گولەن و بزاڤی خزمەتدا هاتووە نمونەی ئەوەیە…

لە بناغەی بزاڤی خزمەتدا کاردانەوە نا، بەڵکو کار و ئارامگرتن بوونی هەیە. لەو ڕوانگەیەوە دەکرێت بڵێین ژیانی فەتحوڵا گولەن، بە هۆی ئەو هێزەی لە پەرستش و پاڕانەوەکانەوە وەریگرتووە لەسەر “ئارامییەکی قوڵ” بنیادنراوە. بە واتایەکی دیکە دەتوانین بڵێین، ژیانێکی خزمەت کە تەرخانکراوە بۆ ئامۆژگاری و پەروەردە…

بە هۆی ئەو بەها ڕەوشتییە جیهانییانەی بزاڤی خزمەت لە خۆیدا هەڵگرتووە، دەرفەتی ئەوە بۆ هاوسۆزان و ئەندامانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتە جیاوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕەخساوە بۆ ئەوەی پرۆژەکانی خۆیان لە نێو کەلتورە جیاوزەکاندا بخەنەڕوو.

تێڕوانینەکانی بزاڤی خزمەت بۆ پەروەردە بوونەتە هۆکاری ئەوەی لەپاڵ ئەوەی بەها نەریتییەکانی خۆی بەرز ڕابگرێت، کوتلەیەکی فراوان پێبگەیەنێت کە لە ئاستێکی پەروەردەی هێندە بەرزدابن کە بتوانن لەگەڵ ڕۆژئاوادا لە پیوەندیدابن. گولەن لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە ڕێگەیەک پیشانی هەموو موسوڵمانان دەدات بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن دونیایەک بهێننە کایەوە کە دادپەروەرتر بێت و ئاشتی تێیدا زیاتر سەروەر بێت.

گولەن لە تورکیادا هانی گروپە جیاوازەکانی دەدا بۆ ئەوەی لە بری ئەوەی پەنا بۆ جموجوڵی نەرێنی و کاردانەوەی خراپ بەرن، هەوڵ بدەن زەمینەیەکی ئارام ساز بکەن بۆ ئەوەی بتوانن هەم ئەرکە ئایینییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەم لەگەڵ کۆمەڵگادا تێکەڵ بن. بەڵام بە درێژایی چەندین لە وڵاتەکەی خۆیدا ڕووبەڕووی ئازار و ناڕەحەتی بووەوە، و بەردەوام وەک “غەریبێک” ژیا. دواتر گولەن ئەو غوربەت و ئازار و ناڕەحەتییانەی لە ڕێگەی بزاڤی خزمەتەوە گۆڕی بۆ ئومێد و چالاکی ئەرێنی.

ژیانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن خۆی بە تەواوی تۆمەتی ڕێکخستنی کودەتا پووچەڵ دەکاتەوە. لە هەموو دونیادا شەڕانگێزترین و ئەو کەسانەی پشتیوانی توندوتیژی دەکەن بەردەوام ئاشتیخوازترین مرۆڤەکانیان بە لایەنگری شەڕ و توندوتیژی تۆمەتبار کردووە. ئەو ڕێگەی گولەن هەڵیبژاردووە و ئەو ژیانەی تێیدا دەژی هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە. بە وتەی زۆردارێک ئەو ڕاستییانە ناگۆڕدرێت.

بزاڤی خزمەت هەمیشە بە بەهێزییەوە لەو فشار و ستەمانە دەرچوو کە لە تورکیا بەرامبەری ئەنجام دەدرا، و فراوانتر بوو. ئەم بزاڤە بە هۆی ئەو گیانی ئاشتی و ئەو وزەیەی لە خۆی هەڵیگرتووە لە داهاتووی دونیاشدا هەر دەمێنێتەوە…

http://www.shaber3.com/bu-da-batidan-bir-ses-bir-baris-insa-edici-olarak-fethullah-gulen-hocaefendi-haberi/1324489/

22 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە