هەواڵ

چالاکی ‘ئازادی بۆ دایکە دەستگیرکراوەکان’ لە نیویۆرک: ئەوان ئازاد بکەن

لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەو هەزاران ژنەی لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون و ژنانی دووگیان و ژنانی خاوەن منداڵی ساواشیان لە نێواندایە، ڕێپێوانێکی فراوان ئەنجام درا.

لە ڕێپێوانەکەدا چەند پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن ساتێک زووتر ئەو ستەمکارییەی لە تورکیادا بەرامبەر بە ژنانی دووگیان و ژنانی خاوەن منداڵی ساوا و ژنانی بێتاوانی دیکە ئازاد بکرێن و بە کەسوکارەکانیان شاد ببنەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەوە بەبیرهێنرایەوە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو ئەشکەنجەی جەستەیی و ئەشکەنجەی زارەکی بەرامبەر بە هەزاران ژنی بێتاوان بەکارهێنراوە، و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بە شێوەیەکی هەستیارتر مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەدا بکەن کە لە تورکیا ڕوویانداوە و ڕوودەدەن. بە هۆی ڕۆژی جیهانی دایکانەوە جارێکی تر سەرنجەکان چوونەوە سەر چەوسێندراوەکان.

ئەمینە ئێرۆغڵو نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی TR724 بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا کرد و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “لە نیویۆرکەوە هاوار بۆ ئێوە دەکەم. لە کاتێکدا بارانی مانگی ئایار، بارانی بەرەکەت بەسەرماندا دەبارێت، نزای کردارەکی دەکەین و لەگەڵ دۆست و هاوڕێیانمان پێکەوە کۆبووینەتەوە. داواکاریمان ئەوەیە کە کۆتایی بە هەموو ستەمکارییەکانی تورکیا بهێندرێت. ستەمکاری، لەناوبردنی تاک، لەناوبردنی عەقڵ و ویژدان، و لەناوبردنی مرۆڤایەتییە. لەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەدا، و لە ژێر ئەم بەرەکەتی بارانەدا، ئێمە لە ڕێگەی ئەم ڕێپێوانەوە نزامان کرد کە ئەم ستەمکارییانە کۆتاییان پێبێت. ئێوەش دەتوانن لە ڕێگەیان گەیاندنی نزا و دەنگی ئێمەوە هاوکارمان بن و کاریگەری زیاتر درووست بکەن”.

36 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە