بیروڕاهەواڵ

پانێڵی ئازادی ڕۆژنامەوانیی لە بوخارێست: ‘لە تورکیادا بارودۆخەکە لەوە خراپترە کە پێشبینی دەکەن’

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە تورکیا ڕووبەڕوو سزا بوونەتەوە و وردەکاری ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە، هاوپیشە ڕۆمانییەکانیانی تووشی سەرسوڕمان کرد. ڕۆژنامەنووسە تورک و ڕۆمانییەکان لە دیداری بوخارێستدا گەیشتنە ئەو بڕوایەی ئەو دیدارە بگوازنەوە بۆ پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان.

ڕێکخراوی (Stockholm center for freedom) ی سویدی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ سیمینارێکی ئامادەکرد و ئەو سیمینارە لە پلاتفۆرمی ئازادی ڕۆژنامەوانیی لە بوخارێست دەنگی دایەوە. ڕۆژنامەنووسان لەڤەنت کەنەز و عەبدوڵا بۆزکورت لە چوارچێوەی پالتفۆرمێکدا لە ژێر ناونیشانی “بەهای ئەمڕۆی ئازادی ڕۆژنامەوانیی” لەگەڵ هاوپیشە ڕۆمانییەکانیان کۆبوونەوە. لەڤەنت کەنەز ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی ڕێکخراوی (Stockholm center for freedom)، باسی لەو فشارانە کرد کە لەسەر ڕۆژنامەی مەیدان درووست کرابوو کە ئەو لەو ڕۆژنامەیەدا بەڕێبەری پەخش بووە، و دواتر باسی لە چۆنێتی دەستگیرکردنی و ئەو شتانە کرد کە دواتر بەسەریاندا هاتووە. کەنەز لە سیمینارەکەیدا چەندین زانیاری و بەڵگەنامەی خستەڕوو دەربارەی ئەو دەزگا میدیاییانەی داخراون و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە. چیرۆکی دەستبەسەرداگرتنی ئەو دەزگا میدیاییانە هەنگاو بە هەنگاو لە لایەن حکومەتی تورکیاوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕۆژنامەوانە ڕۆمانییەکان درووستکرد.

دواتر عەبدوڵا بۆزکورت ڕۆژنامەنووس و توێژەر لە پانێڵەکەدا چەند وتەیەکی پیشكەشکرد و بارودۆخی دژواری ڕۆژنامەنووسانی لە ئێستا و دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٨٠ لە تورکیا بەراورد کرد. بۆزکورت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٨٠ بەراورد بە ئێستا زۆر کەم بووە و ڕایگەیاند “هەر کاتێک ئازادی ڕۆژنامەوانیی لەناوبچێت، ئەوا هەموو ئازادییەکانی دیکەش لەناودەچن، بۆ نمونە ئازادی دادوەری لەناودەچێت. ئازادی ڕۆژنامەوانیی زۆر گرنگە. ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێت وڵاتێکی نوێ بنیاد بنێت، وڵاتێکی جیاواز لەو وڵاتەی کە وەک هەمووان دەزانن ئامانجی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپای هەیە. ئەو تورکیا نوێیەی ئەو بنیادی دەنێت سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە هەوڵی ڕووخاندنی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە دێرینەکانی دەدات. لە بەها بنەڕەتییەکان دوور دەکەوێتەوە و بەرەو زۆرداری و دیکتاتۆری دەڕوات”.

کۆڵدان نییە، لە نووسین بەردەوام دەبین

بۆزکورت لە کۆتایی قسەکانیدا سووربوونی خۆی لەسەر ئەو ڕێگەی هەڵیبژاردووە دووپات کردەوە و وتی “ئەگەر یەک سانیمەتر پاشەکشە بکەین هەموو شتێک لەدەست دەدەین. پێویستە هەموو ڕۆژێک بجەنگین لە پێناو ئازادییەکانماندا. کۆڵدان نییە، لە نووسین بەردەوام دەبین.”

لە تورکیادا هەتا ئێستا ٨٣٩ ڕۆژنامەنووس لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە و ١٨٨ ڕۆژنامەنووس هەتا ئێستا لە گرتووخانەکاندان. بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی (Stockholm center for freedom)، ٩٧ لەو ڕۆژنامەنووسانە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و ٩١ ڕۆژنامەنووسی دیکەیان هەتا ئێستا بە بێ ئەوەی سزایان بەسەردا بسەپێندرێت لە گرتووخانەکاندا بەند کراون. جگە لەوە ١٦٧ ڕۆژنامەنووسی دیکە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

http://www.tr724.com/bukresteki-basin-ozgurlugu-paneli-turkiyede-durum-sandiginizdan-daha-kotu/

 

56 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە