هەواڵوێنە

ڕێکخراوی فێداکتیۆی بەلجیکی ئێوارەخوانێکی ئەنجامدا

ڕێکخراوی فێداکتیۆ ڕێکخراوێکە کە چەندین بوار لە خۆ دەگرێت لەوانە بواری سیاسی و پەروەردەی و هونەری و دەستی کار لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆ بونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە لە کراون پلازا بەڕێوەچوو چەند گفتوگۆیەک بەڕێوەچوو. لە ئێوارە خوانەکەدا کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بەڕێوەچووبوو بەڕێوبەری سەنتەری کلتوری فلامان سڤین گاتز و بەڕێوبەری سەنتەری ڕۆژنامەوانی ئێرنێست ساگاگا و نوێنەری ڕێکخراوی دین بۆ ئاشتی و نزیکەی ٣٠٠ نوێنەر لە ئێوارە خوانەکەدا بەشداریان کرد.

سەرۆکی شارەوانی شاربیک  بێرنارد کلێرفایت لە ئێوارە خوانەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ” ئێمە دەزانین مانگی ڕەمەزان ج گرنگیەکەی بۆ موسوڵمانان هەیە، ئێوە بە ڕێکخستنی ئەم جۆرە ئێوارە خوانانە دەری دەخەن کە ئەم دینە  دینێکی ئاشتی خوازە و بەروی هاوڵاتیاندا کراوەیەو و دینی خۆشەویستیە”. بێرنارد ڕایگەیاند خۆشی سەرسامە بەم ڕووە جوانانەی ئاینی ئیسلام. هەروەها باسی لەوەش کرد هەرکەسێک بە خراپی باسی ئاینی ئیسلامی کردبێت من ئەم جۆرە نمونانەم بۆ گێڕاوەتەوە.

 

بەڕێوبەری سەنتەری کەلتوری بروکسل کارین لایلوکس دەستخۆشی لە ڕێکخراوی فێداکتیۆ کرد کە ساڵانە پێشبڕکێ بۆ منداڵان ڕێک دەخات و چەندین چالاکی هەیە کە ئەم کۆبونەوەیەش یەکێکە لەو چالاکیانە.

سڤێن گاتس بەڕێوبەری سەنتەری کەلتوری فلامان باسی لەوە کرد کە ئەم جۆرە کۆبونەوانەی کە ئاوا هەموومان پێکەوە کۆ دەکاتەوە هێمای یەکڕیزی و ئازادی و یەکسانیمان پیشاندەدات. سوپاسگی ڕێکخراوی فێداکتیۆی کرد کە ئەم جۆرە چالاکیانە ئەنجام دەدات.

ئێمە بە ئازادی دەنوسین بەڵام لە تورکیادا چەندین بێتاوان لە زینداندان

یاریدەدەری پەرلەمانی بروکسل فواد  ئاهیدار لە کۆبونەوەکەدا بەشداری کرد و ڕایگەیاند، ” چەندین بانگهێشتم بۆ هاتووە بەڵام بۆ ئەوەی بەژداری ئەم ئێوارەخوانەی فێداکتیۆ بکەم ئەو بانگهێستانەم ڕەتکردووەتەوە”. ئاهیدار باسی لەوە کرد لە کاتێکدا کە ئێمە بە ئازادی ڕەمەزان بەڕێ دەکەین چەندین کەس لە تورکیادا لە زیندانەکاندا ڕەمەزان بەڕێ دەکات. هەندێک لەم هاوڵاتیانەی کە ئێستا لێرەدا ئامادەن خێزانەکانیان یاخود کەسە نزیکەکانیان لە تورکیادا ژیانێکی قورس بەسەر دەبەن. ئاهیدار لە کۆتای وتەکەیدا ڕایگەیاند، ” ڕەنگە ئێمە یەکێک نەبین لە کەسی نزیکی ئێوە بەڵام هەوڵ دەدەین جێگەی کەسە نزیکەکانتان بۆ پڕ بکەینەوە”.

ئەم ئێوارە خوانەی ڕێکخراوی فێداکتیۆ هاوڵاتیەکی زۆر بەدەمیەوە چوون و چەندین کەسی ناسراو بەشداریان لە ئێوارە خوانەکەدا کرد.

لە دەستپێکی ئێوارە خوانەکەدا ئەندامی  ڕێکخراوی فێداکتیۆ ئیبراهیم ئاناز داوای لە ئامادەبوان کرد بۆ ڕێزگرتن لەو ڕووداوە دڵتەزێنانەی ئەم ساڵ کە بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی ب/یتاوان بونە قوربانی دەقەیەک بۆ ژیانی ئەو کەسانە وەک ڕێز بۆستن، پاش ئەوەش کاتی بێرکس بەرێوبەری شارەوانی ئەنتوێرپێن وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند دەستخۆشکەری ڕێکخراوی فێداکتیۆ دەکەم کە هەوڵی داوە لە ڕێگەی پەروەردەوە چارەسەری کێشەی کۆمەڵگە بکەن.

وەزیری فیدراڵی بەلجیکاش دفلیپ باکار بەهۆی ئەو کاریگەریەی کە ڕێکخراوی فێداکتیۆ لەسەر کۆمەڵگەی بەلجیکی هەیبووە دەستخۆشکەری لەو ڕێکخراوە کردووە.

نوێنەری کۆمەڵەی کاتۆلیکی جان دی ڤاڵدەریش بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کرد و ڕایگەیاند، “لەم جۆرە جێگایەنەدا هاوڵاتیان نوێ دەبنەوە، من دەستخۆشی لە ڕێکخراوەکە دەکەم کە بۆنە ئاینیەکانی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بەشێوەیەکی جوان ڕەنگپیداوەتەوە”.

ڕێبەری کۆمەڵەی موسەوی و ڕێکخراوی شەهیدانی جەنگی جیهانی دووەم ڕێگینا شوۆلسکی وتارێکی کاریگەری پێشکەش کرد. زۆر دڵخۆشبووە کە لەم جۆرە کۆبونەوەیەدا بانگهێست کراوە و بڕیاریسیدا ئەگەر لەمەودوا لەم جۆرە کۆبونەوانەدا بانگهێشت بکرێت ئەوا بەشداری دەکات”.

52 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە