بیروڕاهەواڵ

هاوسەری سالم زەیبەک: “وەک دایکێک، وەک هاوسەرێک لێتان دەپاڕێمەوە ببنە دەنگی ئێمە، ٨١ ڕۆژە هیچ هەواڵێکمان لە هاوسەرەکەمەوە دەست نەکەوتووە”

٨١ ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری ئێدرینە ڕێگە لە ئوتومبێلەکەی سالم زەیبەک کارمەندی پێشووی دەزگای گواستنەوە و گەیاندن گیرا و لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ڕفێندرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت. فاتمە بەتول زەیبەکی هاوسەری سالم زەیبەک لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆییەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوای یارمەتی دەکات. فاتمە بەتول زەیبەک لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە هەم خۆی و هەم دایکی سالم زەیبەک لە ناو خەم پەژارەکەی گەورەدان و داوا دەکات هاوشێوەی ئەوەی لە ڕووداوی ڕابیعە نازدا ڕوویدا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە هانایانەوە بچن.
فاتمە بەتول زەیبەک لە پەیامەکەیدا دەڵێت:
“من ناوم فاتمە بەتول زەیبەکە. ٨١ ڕۆژی تەواو بەسەر ڕفاندنی سالم زەیبەکی هاوسەرمدا تێپەڕیوە. لە دوایین هەوڵماندا هانامان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا برد. لەوێ لێیان پرسیم چ ڕێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ دۆزینەوەی هاوسەرەکەم. بەڵام هیچ شتێک، بە شێوەیەکی فەرمی، هیچ هەنگاوێک نەنراوە. ئێمە نیگەرانین دەربارەی ژیانی هاوسەرەکەم و بارودۆخی تەندروستی هاوسەرەکەم. دایکی هاوسەرەکەم، من وەک دایکی منداڵەکانی لە بارودۆخێکی زۆر خراپداین. لێرەوە داوایەک ئاراستەی وەزارەتی داد، وەزارەتی ناوخۆ، ئەو کەسانەی زۆر گوێیان لێ دەگیرێت، ئەو کەسانەی خاوەنی ویژدانن، ئەو کەسانەی هەستیارن لە بابەتی مافەکانی مرۆڤدا، دەکەم. تکایە دەنگی ئێمە بگەیەنن. هاوشێوەیەی ئەوەی لە ڕووداوی ڕابیعە نازدا ڕوویدا، دەنگمان بگەیەنن بۆ ئەوەی ساتێک زووتر هاوسەرەکەم بدۆزرێتەوە. ئێمە نیگەرانین دەربارەی ڕەوشی ژیان و تەندرووستی هاوسەرەکەم. ڕێک ٨١ ڕۆژی تەواوی بەسەر تێپەڕیوە کە هیچ هەواڵێکمان لە بارەیەوە پێ نەگەیشتووە. تکایە، تکایە… لێتان دەپاڕێمەوە لێرەوە ببنە دەنگی ئێمە.”

Salim Zeybek’in eşi: “Bir anne, eş olarak yalvarıyorum sesimiz olun, eşimden 81 gündür haber alamıyoruz!”

24 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە