بیروڕاهەواڵ

جۆش و خرۆشی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

جۆش و خرۆشی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
خێر و بەرەکەتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە هەر چواردەوری زەوییدا بڵاوبووەتەوە. ئەو ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکارانەی ناچاربوون بە هۆی فشار و ستەمکاری حکومەتی تورکیاوە وڵاتی خۆیان بەجێبهێڵن و ڕوو لە وڵاتە جیاوازەکانی دیکەی سەر زەوی بکەن، لەگەڵ گەنجە بەتواناکانی ئەو وڵاتانەدا کۆمەڵێک بەرنامەی ناوازەیان بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ئامادەکردووە و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشکەشی دەکەن جۆش و خرۆش و بەرەکەتی ئەو مانگە پیرۆزە بۆ خەڵکی دەگوازنەوە.
ژمارەیەک گەنجی موسوڵمان لە کەنەدا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبەوە بەرنامەیەکیان بە زمانی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی (Embracing Ramadan) (لە ئامێزگرتنی ڕەمەزان) دەستپێکردووە و لە لایەن زەهرا ساسال گوموشتەکینەوە پێشکەش دەکرێت.
هەریەک لە تەسبیحاتی ناوە پیرۆزەکانی خودای گەورە و نزاکانی جەوشەنی کەبیر لەگەڵ وەرگێڕدراوەکانیان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لە بەرنامەکەدا پێشکەش دەکرێت، بە هەمان شێوە تیلاوەی قورئانی پیرۆز پێشکەش دەکرێت، و لە ڕێگەی باسکردنی نمونەکانی ژیانی پێغەمبەری سەروەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) و هاوەڵە بەڕێزەکانی (خودا لێیان ڕازی بێت) باس لە چۆنێتی ژیانی ئەوان دەکرێت. جگە لەوە لەگەڵ دەنگە جیاوازەکان و نوێنەرانی موسوڵمانەکانی کەنەدادا دەربارەی مانگی ڕەمەزان چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.

21 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە