هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

ڕەمەزانمانگی ڕەحمەت وهیوا و بەرەکەت

 

 

لە فەرموودەیەکی سەردارماندا هاتووە: خەسارەومەندی بۆ کەسێکە، کەوا مانگی ڕەمەزانی لێبوردن و لێخۆشبوونی بەسەردا هاتبێت و ئەمەی بە نسیبی خۆی نەکردبێت، لوتی لە زەوی بخشێت…

ئەمە یەکێکە لەو ٣ شتەی، کە وەک بابەتی خەسارەومەندی مرۆڤ، باسی لێوە کردووە.

بابەتی ئەوەی دەفەرموێت لوتی لە زەوی بخشێت، ئەمە دەستەواژەیەکە لە بەرامبەر کەسێک بەکاردەهێندرێت کەوا خۆی توشی کەم ئەرزشی بکات.

ئەمە وەک ئەوە نیە بڵێت خودا قەهر و غەزەبی بەسەردا ببارێنێت.

یاخود وەک ئەوە نیە بڵێت بەڵای خودای بەسەردا ببارێت و بچێتە بنی دۆزەخەوە.

پێویستە بەم شێوەیە لەم قسەیە تێنەگەین.

لە ڕاستیدا ئێمەش لوتمان لە زەوی دەخشێنین لە کاتی سوجدەدا، واتە ئەو کەسەش بە شێوەیەک لە شێوەکان، لوتی لە زەوی بخشێت.

بە پێچەوانەوە، ئەو ڕوونکردنەوانەی لە لێوی موبارەکی سەردارمانەوە دەبارێن، سوڵتانی هەموو ڕوونکردنەوەکانە، چونکە ئەوانە وتەگەلێکن کەوا لە زاری سوڵتانی هەموو مرۆڤایەتیەوە هاتوونەتە دەر.

سەرەتا دەبێت بەم شێوەیە سەیری بابەتەکە بکەین.

ئێستا مانگی ڕەمەزانی شەریف، مانگێکە لەلایەن جەنابی حەقەوە وەک هەلی لێخۆشبوون بە بەندەکانی خۆی بەخشیوە.

هەروەها خۆ برسیکردن لەو مانگەدا، هەلێکی جیاوازترە، برسێتی لەم مانگەدا، لەلایەن جەنابی حەقەوە کراوە بە هۆکاری ئەوەی لە گوناحەکانتان پاکتان بکاتەوە. بەم شێوەیە لە گوناحەکانتان خۆتان پاک دەکەنەوە.

بە هۆی برسێتیەوە ئارام دەگرن، پاشان پاداشتی ئەم ئارامگریەتان دەست دەکەوێت.

خۆتان لە عادەت و خووەکان بە دوور دەگرن، لەم بابەتەشدا پاداشتێکی جیاوازترتان بەدەست دەکەوێت.

لەبەر ئەوەی ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی  بیر لەو مرۆڤانە بکەنەوە کەوا هیچیان بۆ خواردن و خواردنەوە دەستناکەوێت، واتان لێدەکات ئەوانیشتان بە بیر بێتەوە، وەک چۆن هەندێک هەڵدەستن بە ئامادەکردنی “kermes” بۆ ئەوانەی هەژار  و لێقەوماون، ئیدی لەبەر خۆتانەوە دەڵێن کەواتە برسێتی و تینوێتی شتێکی لەم شێوەیەیە.

بەم جۆرە بیرکردنەوەیەش پاداشتێکی جیاوازترتان دەست دەکەوێت.

ڕەمەزانی شەریف، لە ڕوانگەی کاتەوە بریتیە لەو مانگەی کەوا جەنابی حەق بە ڕەحمەتەوە ڕوو لە موسوڵمانان دەکات، هەربۆیە ئەگەر هەیە پاداشتی کارێکتان سەد قات یاخود هەزار قات بداتەوە، دەتوانێت بە دە هەزار قاتیش پاداشتی بداتەوە. گەر بە جوانی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

گەر بە نیەتێکی پڕ ئیخلاسەوە بچینە ناو مانگی ڕەمەزانەوە، گەر ڕۆژوەکەی بگیرێت و تەراویحەکەی ئەنجام بدرێت، بۆ پارشێوەکەشی هەستیت، هەروەها خۆمان بکەین بە خاوەنی دەست و زمانیشمان، سەبارەت بەم بابەتەش سەردارمان فەرمودەیەکی تری هەیە کە دەفەرموێت:

رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلَّا الْجُوعُ وَالْعَطَشُ، وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ قِيَامِهِ إِلَّا السَّهَرُ وَالْعَطَبُ

 واتە زۆرن ئەو مرۆڤانەی شەوانە بە پێوە دەوەستن بە ناوی شەو نوێژەوە، بەڵام جگە ماندوویەتی و بێ خەوی هیچی تریان دەست نەکەوتووە.

هەروەها زۆرن ئەوانەی بەڕۆژوو دەبن و جگە لە برسێتی و تینوێتی هیچی تریان دەست نەکەوتووە.

دەبێت بەم شێوەیە نەبین، لەلایەن وەک خۆمان برسی تینوو دەکەین، لەلایەکی تر دەبێت دەست و لێو و زمان و گوێمان کۆنتڕۆڵ بکەین.

سەیری شتی نەرێنی نەکەین. هیچ شتێکی نەرێنیش نەڵێین. گوێمان بۆ شتی نەرێنیش ڕانەدێرین. دەستمان بۆ شتی نەرێنیش درێژ نەکەین، بەرەو شتی نەرێنیش تەنیا یەک هەنگاویش هەڵنەگرین.

وەک پێشینان وتوویانە: پێویستە هەموو ئەندامانی لاشەمان بۆ ئەوە بەکاربهێنین کە بۆی ئەفرێندراون!

بۆ هەر چیەک ئەفرێندرابن هەر بۆ ئەو مەبەستە بەکاریان بهێنین.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چەندین ڕەهەندی جیاواز بخاتە سەر ڕۆژووەکەمان و قوڵایی لەسەر قوڵایی بۆ زیاد بکات.

واتە بە تەواوی ئەندامەکانی لاشەت بەڕۆژوو دەبیت.

ڕەمەزان شتێکی لەو شێوەیەیە.

مرۆڤێک چەندە بەم شێوەیە ڕۆژوو بگرێت، بەو ڕادەیە پاداشتی بەدەست دەکەوێت.

گەر بە تەواوی ئەمەی ئەنجامدا، ئیدی لە پشتی پێغەمبەرانی گەورەوە شوێنی خۆی دەگرێت.

ئیدی بەشداری لە کاروان و قافڵەی حەزرەتی ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی دەکات.

خودا سەرفرازمان بکات لەوەی کە بەو شێوەیە ڕۆژوو بگرین، یان سەرفرازمان بکات لەوەی بەشداری کاروانی ئەو سیما درەخشاوانە یان ئەو خەرمانەی چواردەوری مانگی چواردەیە بکەین.

دووەم؛ لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەمە وەک نەریتێکی لێهاتووە، کە لە ڕەمەزاندا پێکەوە قورئان دەخوێنین.  بەڵام کاتێک سەیری قورئانی کەریم و سەلەفی ساڵحین دەکەین، خوێندنەوەی قورئان شتێک نیە کەوا تەنیا لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجامیان دابێت تایبەتیان کردبێت بە مانگی ڕەمەزانەوە.  

هەروەها وەک لە کتێبە فیقهیەکاندا ئاماژەی پێکراوە، بابەتی ئەوەی لە ٣ ڕۆژدا قورئانی کەریم خەتم بکرێت ئاماژەی پێکراوە، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هەموو ڕۆژێک خەتم بکرێت. گەر لە یەک ڕۆژدا خەتمی بکەیت، دەبێت لایەنی کەم ١٥ کاتژمێری بۆ تەرخان بکەیت.

خۆزگە بە تێگەشتن لە واتاکانیەوە بخوێندرایەتەوە، چونکە ئەمە پەیام و نامەیەکە کەوا لەلایەن جەنابی حەقەوە بە ئێمە گەشتووە.

پێویستە بیر لەوە بکەین کە جەنابی حەق چی دەڵێت و داوای چی لە ئێمە دەکات، گەرچی قورئان بۆ سەردارمان دابەزیوە، بەڵام وەک ئەوەی تەنیا بۆ ئەو دانەبەزیبێت و بەسەر ئێمەشدا دابەزیبێت، پێویستە بیر لە واتاکانی بکەینەوە و بە تێبینی ئەوەی بەسەر ئێمەشدا دابەزیوە بیخوێنینەوە، ئەمەش وابەستەی ئەوەیە واتاکانی بزانیت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە خوێندنەوە ڕووبەڕووکانی ناو مزگەوتەکاندا بەو شێوەیە نیە، لە مزگەوتەکاندا ئەم شێوازە خوێندنەوەیە، وەک عادەتی لێهاتووە، واتە ئەمە وەک عادەتێکی لێهاتووە لەسەر شێوازی عیبادەت.

یەکێک دەیخوێنێتەوە و ئەوانی تر گوێی بۆ دەگرن، بەڵام بابەتی ئەوەی کە جەنابی حەق لەو ئایەتەدا چ پەیامێکی هەیە، ئەمە لە مەراقیاندا جێگەی باس نیە!

 خەتم کردنی لە ٣ ڕۆژدا، لایەنی کەم لە ماوەی هەر ١٥ ڕۆژێکدا خەتمی بکەین. من کەسم نەدیوە کە باسی ٣٠ ڕۆژ بکات. واتە هەموو ڕۆژێک یەک جوزء بخوێنیتەوە و لە مانگێکدا خەتمی بکەیت.

لایەنی کەم؛ پیویستە کەلامی خودا،  لەو ماوەیەدا بخوێنینەوە. پیویستە لە مانگێکدا تەواوی بکەین.

با لێرەدا لە کەوانەیەکدا قسەیەکتان عەرز بکەم:

فەقیهەکانی سەر بە ئیمامی حەنەفی، بە شێوەیەک کەوا نزیکە لە کۆدەنگی هەموویان، گەر لە کاتی نوێژدا سەیری قورئانی کەریم بکەیت و بخوێنیتەوە، نوێژەکەت بەتاڵ دەکاتەوە، بەڵام ئیمامی ئەبی یوسف بە شێوەیەکی جیاواز لەوان، ئەمەش کەسایەتیەکی گرنگە و لە سەردەمی عەباسیەکاندا شێخی ئیسلام بووە، هەروەها کتێبی “کتاب الخراج” ی نوسیوە کە بە ناوی دەوڵەتی ئەو کاتەوە زۆر گرنگە. دەفەرموێت لە نوێژە سونەتەکاندا هیچ کێشەیەک نیە گەر سەیری قورئانی کەریم بکەیت و بیخوێنیتەوە.

 

وەک دەبینن جگە لەو نوێژە فەرزانەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین، هەندێک لەوان نوێژی سوننەتن، هەربۆیە دەتوانن قورئانەکە لەسەر تەختەیەکی لەو شێوەیەی لەوێدا دانراوە، دابنێن و لە کاتی نوێژە سونەتەکاندا بیخوێننەوە.

گەر کەسانێک لەناو ئێوەدا هەبێت کە حافزی قورئان بێت، تەنیا وەک ڕێکەرەوەیەک بەکاری بهێنن، واتە گەر لە شوێنێکدا توشی لەبیرچوونەوە بوون، بە لایەکی چاو تەماشایەکی دەکەن، بەم شێوەیە خۆتان لە گیرخواردویی ڕزگار دەکەن. وەک ئەوەی نەشتەرگەری بایپاسی بۆ ئەنجام بدەن.

ئیدی ئەوانەی لەبەریان نیە، دەتوانن سەیری هەمووی بکەن و بەو شێوەیە بیخوێننەوە.

منی فەقییریش هیوای ئەوە دەخوازم کە لایەنی کەم لە نوێژە سونەتەکاندا قورئانی کەریم خەتم بکەن. لەبەر خاتری عەشقی خودا، هیچ نەبێت مانگانە گەر یەک جار خەتمی بکەن، ساڵانە دەکاتە ١٢ جار.

ئێمە تەنیا لە مانی ڕەمەزاندا خەتمی دەکەین، واتە بایەخی ئێمە بە پەیامی خودا بەو ڕادەیەیە!

گەرچی پیویستە ئەمەش بە سوک تەماشا نەکرێت، لەوە دەچێت جەنابی حەق بە گوێرەی نیەتەکان، پاداشتی چەندین قاتی ئەم کارەش بداتەوە.

بەڵام بە مەبەستی ئەوەی لە ئامانجی ئیلاهی بگەین لەو پەیامەدا، وەک ناچیزانە پێشتریش عەرزم کردوون، خۆزگە لە ٣ کاتی جیاوازی ڕۆژدا، ئەو قورئانە بخوێننەوە، پاشان لە ڕێگەی تەفسیری کەسێکەوە کە ڕوونی کردبێتەوە، بۆ نمونە تەنانەت گەر کەسێکی عەلامەی وەک حەمدی یازریش نەبێت، یاخود گەر تەفسیرەکانی ڕازی و ئەبو سودیش نەبێت کە زۆر درێژن، چونکە ئەوانە کاتی زۆریان دەوێت. بەڵام لە ڕێگەی تەفسیرێکەوە کە تەنیا لە یەک بەرگدا جێی کرابێتەوە.

گەر لاپەڕەیەک قورئان بخوێننەوە و پاشان لاپەڕەیەک لە تەفسیرەکەشی بخوێنینەوە، جارێک لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ، پاشان لە کاتی نوێژی عەسر و پاشان لە پێش نوێژی خەوتناندا. وابزانم گەر لەم سێ کاتەدا بیخوێنینەوە، ئیدی یەک جوزئمان تەواو کردووە.

جوزئێکمان بە تەفسیر و ڕوونکردنەوەشیەوە خوێندۆتەوە.

مادام ساڵانە یەک خەتم دەکەین، پێویستە ئەمەش بە شێوەیەک بکەین کە تێیدا خۆمان عەیبدار نەکەین، بیر لەوە بکەینەوە کە ئاخۆ دەبێت جەنابی حەق لەم قورئانی کەریمەدا چی پەیامێکی بە ئێمە گەیاندبێت، بۆ ئەوەی تێبگەین لەوەی کە داوای چی لە ئێمە دەکات، بۆ ئەوەی شارەزایی بەرامبەریان پەیدا بکەین، هیچ نەبێت بەو شێوەیە بیخوێنینەوە، وەک وتمان سەرەتا ڕۆژوو دەگرین و لە پاشان قورئانی کەریم دەخوێنینەوە.

ئینجا تەراویح ئەنجام دەدەین، سەردارمان لە دوو ساڵی کۆتایی تەمەنی جوانیدا،  بە جەماعەت ئەنجامیدا، پاشان بیری لەوە کردەوە کە ئەمە کارێکی قورسە و لەوە دەچێت وەک ئەرکێکی قورسی لێبێت کە دوای خۆی کەسانێک توانی ئەنجامدانیان نەبێت، لاَ يُكَلِّفُ اللهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا،

 

چونکە هەندێک باخ و بێستانیان هەبوو، سەرپەرشتیان دەکرد، پاشان گەر ئەمانە بێن و بیست رکات نوێژی تەراویح ئەنجام بدەن، ناڕەحەت دەبن.

هەربۆیە وتی با هەرکەسە و لە ماڵەوە لە کاتێکی گونجاودا ئەنجامی بدات، گەر بە وتەکانی خۆی ئەم ڕوونکردنەوەیە لەسەر ئەم بنەما و سەکۆیە دابمەزرێنین، ئەوا دەڵێین:

يَسِّرُوا وَلَا تُعَسِّرُوا، وَبَشِّرُوا وَلَا تُنَفِّرُوا

 

ئاسانکاری بکەن و لەسەر خەڵک قورسی مەکەن، لێبوردەیی بڵاو بکەنەوە و ڕق و کینە بڵاو مەکەنەوە.

وا لە مرۆڤەکان مەکەن کە لێتان هەڵبێن.

هەر بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتەش ئاماژە بە شتێکی تر دەدەم:

هەندێک جار نوێژی بە پەلە ئەنجام دەدا، سەبارەت بەو بابەتەش دەفەرموێت، من دەمتوانی زۆر بە پێوە بمێنمەوە، بەڵام گوێم لە دەنگی گریانی منداڵێک بوو، بیرم لە دڵی دایکی کردەوە و نوێژەکەم بە کورتی بڕیەوە. تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی خۆی وا دەفەرموێت.

بە ناوی ئەوەی بابەتەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ئەنجام بدرێن، هەربۆیە ئاسانکاری لە بابەتەکانیدا هەڵدەبژارد و خستویەتیە بەردەممان.

ئیدی کاتێک سەردارمان دوو ڕۆژ بەو شێوەیە ئەنجامیدا، دەچووە ماڵەوە و لە مزگەوتیش جەماعەتێک بۆ نوێژی تەراویح کۆ دەبوونەوە، چونکە ئەمە ڕووداوێکی زۆر گرنگە، بیر لەوە بکەرەوە کە دەچیتە پشتی پێغەمبەر و ٢٠ ڕکات نوێژ ئەنجام دەدەیت.

هەربۆیە دەنگ هەڵدەبڕن و دەکۆکن هەتا پێغەمبەر لە ماڵەوە بێتە دەرەوە، بەڵام سەردارمان نەدەهاتە دەرەوە، پاشان هاتە لایان و  ئامانجی پێغەمبەرانەی خۆی لە نەکردنی نوێژەکە بە تەراویح بە هەموویان ڕادەگەیەنێت.

ئیدی هەرکەسە و بە دڵی خۆی نوێژی تەراویح ئەنجام دەدا.

ئیدی بیست ڕکات نوێژی تەراویح بەو شێوەیە ئەنجامدرا، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ کەسێک کە خاوەنی کار بێت، لە پاڵ ئەوەی ڕۆژانە ٥ فەرزی نوێژ ئەنجام دەدات، گەر بێت و ٢٠ ڕکات نوێژی تەراویحیش ئەنجام بدات، لە ڕووی ئەوەی کە ژمارەی نزیکە لە ژمارەی ڕکاتی فەرزەکان،  سەردارمان لە حەدیسێکی شەریفیدا دەفەرموێت، لە ژیانی ئەولای ئەولاکان، لە کاتی دانانی تای تەرازوی کردەوەی بەندەکاندا، گەر کەسێک لە فەرزەکاندا کەموکورتی هەبێت، جەنابی حەق پێیان دەفەرموێت ئادەی سەیری کارەکانی تری بکەن، بزانن هیچ سونەتێکی ئەنجامداوە، ئەو سونەتە هەڵبگرن و بۆشایی فەرزەکانی پێ پڕ بکەنەوە، هەربۆە تەراویح عیبادەتێکی بەو شێوەیەیە.

لە پاڵ ئەو ٥ فەرزەی ئەنجام دەدرێت، هەریەک لەو نوێژە “زوائد” – واتە ئەوانەی سەردارمان هەندێک جار کردوویەتی و هەندێک جار وازی لێهێناوە- لەگەڵ ئەو نوێژە سونەتە “رواتب” کە سەردارمان بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەگەڵ فەرزەکاندا ئەنجامی داوە، گەر لە فەرزەکاندا کەموکورتیەکامان هەبێت و بە شێوەیەک ئەنجاممان دابێت کە وەک پێویست نەبێت، گەر بە کەمتەرخەمیەوە ئەنجاممان دابێت، گەر لە دەستنوێژەکەماندا کەموکورتی هەبێت، لە خۆ پاککردنەوەماندا کەموکورتی هەبێت، گەر هەندێک کەموکورتی تر هەبێت و بە بێ ئاگاییەوە ئەنجاممان دابێت، کەواتە کەلێن و نوقسانیەک لە نوێژەکەماندا هەیە، هەربۆیە جەنابی حەق بە ڕەحمەتی فراوانی خۆیەوە دەفەرموێت، لە نوێژە سونەتەکانی هەڵبگرن و ئەو کەلێنەی پێ پڕ بکەنەوە، هەتا بەندەکەی توشی کەموکورتی نەبێت، ئەمەش بە واتای فراوانی ڕەحمەتی جەنابی حەق دێت.

هەربۆیە تەراویح شێوازێکی زۆر جددی عیبادەتە کە بۆشایەکانی نێو ژیانی عیبادەتمان پڕ دەکاتەوە، گەرچی ئەمە کارێکی سەختیش بێت، گەر بەم تێبینیەوە ئەنجام درا، یاخود لەوە دەچێت لە سەردەمێکی دیاریکراودا هەندێک نوێژمان هەبێت کە بە شێوەیەکی دروست ئەنجاممان نەداوە، کاتێک دەچێنە ئەو دونیا، بێ ئەوەی حاڵێکمان بەسەر بێت کە سەرمان نەوی بکەین، جەنابی حەق بەو هۆیەوە کەلێنەکانمان بۆ پڕ دەکاتەوە، ئێمەش لەو کاتەدا دەڵێین :

اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، سِوَى الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ و بەم شێوەیە ڕزگارمان دەبێت بە پشتیوانی و چاودێری خودا…

خۆزگە کە تەراویح ئەنجام دەدرا، ٣ تا ٤ کەسی حافز قورئان لەو شوێنە ئامادە ببن، لەسەر شێوازی “حدر” – بە خێرایی و لەگەڵ ڕەچاوکردنی مەرجەکانی تەجوید – ڕۆژانەش بە نیەتی خەتم بیخوێننەوە، هەم کەمێک شارەزای تەفسیرەکەی دەبن، کاتێک ئیمامەکەش بە شەو دەیخوێنێتەوە، دەڵێن ئەم ئایەتە لە تەفسیردا بەو شێوەیە هاتووە، لە کاتی نوێژی ئێوارەشدا تەفسیری فڵان ئایەتمان کرد و پێش خەوتنانیش تەفسیری فیساری ترمان خوێند، هەروەها کاتێک لە تەراویح ئەمە دووبارە دەکرێتەوە، ئیدی قورئان زیاتر لە هزرماندا جێگەی خۆی دەکاتەوە، پاشان دەمارەخانەکانی مێشکمان، چەشنی دەرگای قەڵاکان، هەموو دەرگاکانیان دەخەنە سەر پشت، فەرمووی لێدەکەن، ئیدی لە ڕۆژێکدا چەندین جار پەیوەندی لەگەڵ قورئاندا دروست دەکەیت.

تەراویح لایەنێکی قوڵی لەم شێوەیەشی هەیە، جەنابی حەق لەم بابەتەشدا سەرفرازمان بکات.

کاتی بەربانگیشی خۆشیەکی تایبەت بە خۆی هەیە، بە برسی و تینوێتی ماویتەوە، دەم و لێوت لە تینواندا وشک بۆتەوە و ئاوات بە قومێک ئاو دەخوازیت، پاشان ئەو کاتەی ڕۆژوەکەت دەشکێنیت لە کاتی بەربانگدا، ئیدی قەدر و قیمەتی نیعمەتی پەروەردگارت بۆ دەردەکەوێت، لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ

گەر وسوپاسگوزاری بکەن ئەوا نیعمەتەکانم بەسەرتانەوە زیاد دەبێت…

ئیدی لە ڕەمەزانی شەریفدا قەدر و قیمەتی ئەو پەرداخە ئاوەت بۆ دەردەکەوێت، لەو کاتەدا بە شێوەیەک سوپاسی خودا دەکەیت، لایەنی کەم بە زمانی حاڵ، دەڵێیت سوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارا، تۆی ئەم ئاوەت بۆ ئێمە ئەفراندووە.

 

 

 

هەروەها پەیوەندیت لە نێوان ئاو و دەمی منیشدا دروست کردووە، هەروەها پەیوەندیت لەگەڵ قوڕگی مندا دروست کردووە، پەیوەندی ئەمەت لەگەڵ لاشەی ئێمە دروست کردووە، لە لاشەی مندا پێویستیت بە ئاو ئەفراندووە، هەروەها هەستیش بە تەواوی ئەمانە دەکەم، ئەمەشت ئەفراندووە، گەر مرۆڤ بیر لەمانە نەکاتەوە، پێموایە گەر مرۆڤ بیر لەمانە نەکاتەوە، ئیدی بە شێوەیەکی غافڵانە لەم ژیانەدا دەژی.

 

ئەوەی لە مرۆڤدا هەیە لە تێفکرین(تفکر)، یادکردنەوە(تذکر)، قاڵ بوونەوە(تدبر)، بیرکردنەوە(تعقل)، داخوازی ئەوەیە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە بکات.

گەر کاتی بەربانگ ئەمانە بە بیری مرۆڤدا بهێنیت، ئەمە شتێکی زۆر گرنگ دەبێت.

پاشان بۆ پارشێو هەڵدەستیت و خەوی شەوانەت تەرک دەکەیت، بە تایبەت لە کاتی ئێستادا، تەراویح ئەنجام دەدەیت و بە تەواوی ماندوو و شەکەت بوویت، ئیدی نازانیت کەوا فریای خەو دەکەویت یان نا، دوو کاتژمیر دەتوانیت بخەویت یاخود ناتوانیت، بەڵام لەو خەوە شیرینە و لەو جێگا نەرمە و لە ژێر ئەو بەتانیە گەرمەوە هەڵدەستیت، بۆ پارشێو هەڵدەستیت، دەست دەکەیت بەوەی نان بخۆیت، بەڵام واز هێنان لە خۆشی خۆت و پەیوەندی نێوان خۆت و خێزانەکەت، ئەمانە فیداکاریگەلێکی وەهان، لەلایە خودا چۆن وەڵامێکی دەبێت، ناتوانیت هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت.

 

پاشان مانەوە لە مزگەوت(الاعتکاف) هەیە، ئەمەش یەکێکە لەو شتانەی لە تورکیادا فەرامۆش کراوە، گەرچی ئەمانە ئەنجام دەدرێن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، بە شێوەیەکی مردووانە ئەنجام دەدرێت، لە نێوان حەقیقەتی کارەکە و ئەوەی ئەنجام دەدرێت، کاڵا بە قەد باڵای خۆی نیە، بەڵێ، ئیعتکافیش هەیە، لە ١٠ ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا، لە مزگەوتەکاندا دەمێنیتەوە، یان هیچ نەماوە یاخود هێندە کەمە بەدی ناکرێت، پێموایە ئیمامەکانیش ئەم کارە ئەنجام نادەن، نەک کەسانی تر، تەنانەت بانگخوێنەکانیش ئەنجامی نادەن، کارمەندانی دیانەتیش ئەنجامی نادەن، جەنابی موفتیش ئەنجامی نادات، جەنابی وتاربێژیش ئەنجامی نادات، دەڵێن هەر هێندەی بەڕۆژوو بیت ئیتر بەسە، پشتیوان بە خودا رۆژوەکەش دەگرن!

دەڵێن: کورە بەس ڕۆژوەکە کافیە…

هەربۆیە الاعتکافیش هەیە، ئەمە بە تەواوی وەک حاڵەتی خەڵوەتی دۆستانی حەق وەهایە، واتە ڕزگاربیت لە دونیا و لەوەی لەناویدایە، واتە بە تەواوی خۆت بدەیت بە دەم تێبینی ئەوەی لەلایەن خوداوە دەبینرێیت، واتە خۆت بدەیت بە دەم ئەو تەوژمەوە، ئیدی دەبێت تێبینی ئەوەی کە ئەو ببینیت شتێکی چۆن بێت؟!

 

واتە بپرسیت کە ئاخۆ چۆنی لەسەر ئاوێنەی ڕۆحم ڕەنگدانەوەی ببێت، هەمیشە بەو سەودایەوە ڕابکەیت، پێویستە بەم شێوەیە لە الاعتکاف بڕوانین، کەم بخۆ، کەم بخۆرەوە، بگە بە حەیرەت، فانی ببە و ئەو بدۆزەوە…

 

الاعتکاف، واتە لێرەشدا پێویستە کەمێک زیاتر بەرگەی ناڕەحەتیەکان بگریت  و بە شێوەیەکی جیاواز هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکان بکەیت.

لە ئایەتەکەدا دەفەرموێت:

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

واتە ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە،  واتە گەر کەسێک ئیمانی نەهێنابێت نایگرێتەوە، گەرچی ئیمانیش پلەی جیاوازی خۆی هەیە، “الاذعان” یش یەکێکە لە پلەکانی، هەروەها ئیمانی تەقلیدیمان هەیە، هەروەها ئیمانێکی تحقیقیمان هەیە، واتە ئیمانێکی”تکوینی تشریعی” کە بەردەوام شیکاری یاسا و ڕێساکانی بوون و شەریعەت دەکات، لە شیکاریەوە دەگات بە پێکهاتەکەی، لە پێکهاتەکەیەوە دەڕواتەوە بۆ شیکاری، واتە هەموو ڕۆژێک بە ئیمانێکی نوێوە خەبەری دەبێتەوە.

“امنوا” واتە لە ڕابردوویەکی بەردەوامەوە ئیمانیان هێناوە، هەمیشە و هەردەم بەو ئیمانەیاندا چوونەتەوە و چاویان پێدا خشاندۆتەوە، سەردارمان دەفەرموێت ئەوەی دوو ڕۆژی لە یەک بچێت کەسێکی خەسارەومەندە، هەربۆیە لە ڕێگەی تازەکردنەوەی ئیمانەوە و لە ڕێگەی خستنە سەری چەند ڕەهەندێکی جیاوازەوە، ئەوەی سبەینێی لەمڕۆ جیاوازتر نابێت، کەسێکی دۆڕاو دەبێت.

ئەوەی ڕۆژی دواتریشی لەگەڵ سبەینێی جیاواز نەبێت، دیسان بە دۆڕاو ئەژمار دەکرێت.

سەرەتا پێویستە سەیری ئەمە بکەین، پیویستە لە ڕوانگەی تەفسیرەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین، دەفەرموێت:

 

كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ

 

کتب بە واتای نوسین دێت، كُتِبَ واتە لەسەرتان نوسراوە، ئەمە بەو شێوەیە ڕاڤە کراوە کەوا لەسەرمان فەرز کراوە، واتە لە زانستی ئیلاهیدا، فەرز بوونی ئەم کارە نوسراوە، واتە لە “امام المبین” دا نوسراوە، پاشان لە “کتاب المبین” دا نوسراوە کە گۆڕانکاری تێدا ڕوو دەدات، یەکەمیان حەقیقەتی لەوحی مەحفوزە، ئەوی تریشیان “لوح المحو و الاثبات” – تابلۆی سڕینەوە و تۆمارکردن – وەک لە ئایەتێکدا دەفەرموێت:

يَمْحُوا اللهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ وَعِنْدَهُ أُمُّ الْكِتَابِ

 

واتە الله هەندێک شت دەسڕێتەوە، پاشان هەندێک شت لە شوێنی ئەو تۆمار دەکات، بەڵام تەواوی ئەم شتانە لە “ام الکتاب” واتە لە حەقیقەتی لەوحی مەحفوزدا تۆمار کراوە.

واتە کاتێک دەفەرموێت كُتِبَ

ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێت کە بابەتی ڕۆژوو لە حەقیقەتی لەوحی مەحفوزدا تۆمار کراوە، هەروەک چۆن لەسەر ئەوانەی پێشووتریش تۆمار کراوە:

 

كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ

 

لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

 

الله بە گەورەیی خۆی، ڕۆژووی لەسەر ئێوە فەرز کردووە، ئەمەش لە ڕوانگەی ڕۆشتنی ئێوە بۆ تەقوا(پارێزکاری) وەک پردێک وەهایە.

لێرەدا وشەی “تتقون” ی بەکارهێناوە، چوونە ناو بازنەی “تقوی” وەک ئەوە وەهایە زۆر لە دەرگایەک بکەیت هەتا لێوەی بچیتە ژوورەوە، وەک ئەوە وەهایە نەکرێتەوە و توشی هەندێک ناڕەحەتی دەبیت،

 

وەک وتوویانە بِقَدْرِ الْكَدِّ تُكْتَسَبُ الْمَعَالِي

 

واتە بە ڕادەی ئەو مەشەقەتەی توشت دەبێت، دەتوانیت پلەی بەرز بەدەستبهێنیت، چەندە توشی ناڕەحەتی ببن، الله بەو ڕادەیە سەرکەوتنی ڕزگاریتان بۆ بەرهەم دەهێنێت.

 

بِحَسَبِ الْمَغْرَمِ، اَلْمَغْنَمُ

یاخود هەڵیگێڕنەوە:

بِحَسَبِ الْمَغْنَمِ اَلْمَغْرَمُ

ئەمە یەکێکە لە یاساکانی سەردەمی عوسمانی(المجلة)، بەڵام لە حەدیسە شەریفەکانەوە وەرگیراوە، ئەمە یەکێکە لە یاساکانی ناو (المجلة)،

واتە چەندە توشی تەنگوچەڵەمە ببیت، بەو ڕادەیە پاداشتت دەست دەکەوێت. لەلایەکی ترەوە، چەندە پاداشتت دەستبکەوێت، بەو ڕادەیە توشی ناڕەحەتی دەبیت.

واتە هەتا بگەیت بەو ئاستە، کاتێک ئەم بابەتانەتان هەڵگێرایەوە، چاوتان پێی دەکەوێت.

ئیستا ئێوە گەر ڕۆژوو بەم شێوەیە بگرن، هەروەها لەم بابەتەدا چەندە تامەزرۆی گەشتن بە تەقوا بن، ئینجا دەگەن بە پلەی تەقوا.

ئەی تەقوا چیە؟

واتە لە ڕێگەی بەجێگەیاندنی فەرمانەکانی جەنابی حەقەوە، لە بەرامبەر ئەو شتانەی کە نیگەرانتان دەکات بەرامبەر ژیانی ئاخیرەتتان، پەنا بۆ چاودێری(العنایة)، پاراستن، سەرپەرشتی، پارێزگاری جەنابی حەق دەبەیت، تەقوا بریتیە لەمە، لە چاوگی خۆپاراستن”وقایة” هاتووە…

 گەر بتەوێت پارێزراو بیت، ئەوا دەبێت بچیتە ناو بازنەی تەقواوە، تەنیا ئەو کاتەشی چوویتە ناو بازنەی تەقواوە، دەتوانیت سوود لە حەقیقەتی فەزیلەتە پوختەکان و حەقیقەتی نوری درەوشاوەی شتەکان ببەیت.

ئەگەرنا بە چاوی داخراوەوە بەرەو هەندێک شت دەڕۆیت و ئاگات لە خۆشت نابێت.

هەربۆیە لە سورەتی دووهەمی قورئاندا دەفەرموێت:

الم*ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ

 

واتە تەنیا ئەو کاتەی هیدایەتت دەست دەکەوێت وەک خودی خۆی، واتە ئەو کاتەی جیاواز لە گومڕایی دەیبینیت، لە راستیشدا لە ڕێگەی بڕینی مەسافەوە لە ڕێگەی هیدایەتدا، چەشنی کوهەیلانێک کە تێر خواردنی بۆ نیە، بەردەوام خەریکی ڕاکردن دەبیت، تەنیا ئەو کەسانەی کە خۆپارێز و خاوەن تەقوان، بەم شێوەیە دەکەن.

قورئان هیدایەتێکی پوختە، ڕێگات پشان دەدات، چەشنی بلاجکتۆر ڕێگای مرۆڤ ڕۆشن دەکاتەوە، بەڵام ئەمە تەنیا بە نیسبەت کەسانێکەوە ڕاستە کە خوازیاری تەقوا و خۆپارێزی ببن.

واتە ئەوانەی عەزمی پەنا بردنە بەر پارێزگاری جەنابی حەقیان پشانداوە، بۆ ئەوانەی لەو بابەتەدا خۆڕاگرانە ڕەفتار دەکەن، بۆ ئەوەی بە ڕێکی دەوەستن، قورئان هیدایەت و ڕێپشاندەرێکی پوختە.

هەربۆیە پێویستە لەم ڕوانگەیەوە لە وشەی تەقوا تێبگەین.

مادام ڕۆژوو پردی گەشتن بەم بابەتە، هەروەها نوێژیش پردێکی جیاوازترە، حەجیش پردێکی جیاوازترە، ژیانێکی داوێنپاکانە کە نەکەویتە ناو سەرگەردانیەوە، پردێکی جیاوازترە، بە نیسبەت گەنجێکەوە کەوا لەهەڕەتی گەنجێتیدایە و بە هەموو قەوارە و لاشەی جوانیەوە…

 

 چەشنی حەزرەتی ئیبنی عەباس و موسعەبی کوڕی عومەیر، کاتێک بە شوێنێکدا دەڕۆشتن، هەموو کەس پەردەی پەنجەرەکانی دەکردەوە هەتا چاویان بەو جوانیەی بکەوێت، دەیانوت سەیری ئەوە بکەن چەند جوانە، دەڵێی فریشتەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێت، موسعەبی کوڕی عومەیریش بەم شێوەیە بوو.

لە بەهاری ژیانیدا بوو، لە جەنگی ئوحود لەبەردەم پێغەمبەری خودادا، سەرەتا قۆڵی ڕاستی ئینجا قۆڵی چەپی، پاشان لە بەرامبەر شمشێرێکدا کە بەرەو ڕووی سەردارمان بەرز بوویەوە، تەنیا ملی پێوە مابوو، ئەویشی دایە بەر شمشێرەکە، لەبەردەمی پیغەمبەری خودادا خۆی وەک قەڵغان لێکرد.

پەردەکانیان دادەیەوە و تەماشایان دەکرد، گەنجێکی بەو ڕادەیە جوان بوو.

 

هەروەها لە سەردەمی حەزرەتی عومەریشدا گەنجێک هەبوو، لە کاتی چوونیدا بۆ مزگەوتی پێغەمبەر، بە بەردەم ماڵی کەسێکدا دەڕۆشت.

کچێکی گەنج دڵی پێوەی دەبێت، دەچێتە سەر ڕێگای، ئارگومێنتی جیاواز بەکار دەهێنێت، هەرچەندە داوی بۆ هەڵدەدا و دانوی بۆ ڕۆ دەکرد، بەڵام نەدەبوو بە تۆڕی داوەکەیەوە، هەرچەندە تۆڕی داوی جیاوازی بۆ فڕێ دەدا، هەرچەندە شێوازی جیاوازی بەکار دەهێنا، پاشان لە کۆتایدا، ئیدی بە هۆی شەیتانەوە یاخود نەفسی فەرمانکەر بە کاری خراپە، گەرچی ئەویش ئەگەر هەیە هاوەڵی پێغەمبەر بووبێت، هەربۆیە داواکارم جەنابی حەق زمانمان لە خراپە بەرامبەری بپارێزێت، کاتێک لەو دیو دەرگاکەوە گوێی لە قیژەیەکی گەورە دەبێت، گومانی بۆ ئەوە دەچێت کە شتێکی خراپ ڕوویدابێت، ترسی ئەوەی دەبێت کە ئاگر کەوتبێتەوە، گەنجەکە بە نیەتی فریاکەوتن دەچێتە ژوورەوە، کاتێک دەچێتە ژوورەوە، ڕێک دەرگاکەی لەسەر دادەخات. ئینجا ئەو تەکلیفەی زولەیخا خستیە بەردەمی حەزرەتی یوسف، خستیە بەردەمی ئەو گەنجە، ئەویش لە پڕێکدا ئەو ئایەتە دەکاتە ویردەی سەر زوبانی کە دەڵێت:

إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ

 

 

واتە ئەوانەی لە بازنەی تەقوادان و پەنایان بردۆتە بەر پارێزگاری الله، کاتێک شەبەنگ و شنەبا و شەپۆلێکی شەیتانی ڕوویان تێدەکات، ئێمە چاویان دەکەینەوە.

 

کاتێک ژنەکە فشاری بۆ دەهێنێت، دەبینێت لەسەر زاری ئەم ئایەتە دووبارە دەبێتەوە، هەمیشە هەر ئەو ئایەتە دووبارە دەکاتەوە. ئیدی دڵی زیاتر بەرگە ناگرێت و لەوێدا دەکەوێت بە زەویدا و گیانی دەسپێرێت.

ئیدی خانمەکە دەرگاکە دەکاتەوە و بانگی هاوڕێکانی دەکات، ترسی ئەوە دایاندەگرێت کە حەزرەتی عومەر، بەم ڕووداوە بزانێت و بپرسێت کەوا بۆچی لە ماڵی بێگانەیەکدا گیانی لە دەستداوە، چونکە کەسێک بوو هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە نوێژ دەوەستا، حەزرەتی عومەریش بە باشی ئەو کەسانەی دەناسی کە لە ڕیزی پێشەوە دەوەستان، گەر لە پشتیەوە هەزار کەس نوێژی بکردایە، خاوەنی تێڕوانینێکی نەخشەخوێنەرەوانەی وەهابوو،  هەموویانی دەناسیەوە، گیانم بە قوربانی حەزرەتی عومەر بێت، خودا لێی ڕازی بێت.

هەربۆیە  وتیان با ئەو نەزانێت و عەیب دەبێت گەر بزانێت لە ماڵی کەسێکی بێگانەدا گیانی لە دەستداوە…

پاشان بە دزیەوە بردیان  نوێژیان لەسەر کرد و لە گۆڕستان ناشتیان.

کاتێک حەزرەتی عومەریش بە تێڕوانینە نەخشەخوێنەرەوەکانی خۆی سەیری دواوەی کرد و ئەوی نەبینی، پرسیاری فڵانی لێکردن، ئەوانیش دەمیان تەتەڵەی دەکرد، پاشان دەڵێن ئەی ئەمیری ئیمانداران، ڕووداوێکی لەم شێوەیەی بەسەرهات و ئێمەش شەرممان کرد کە بە تۆ بڵێین، بۆ ئەوەی ئەویش توشی شەرمەزاری نەبێت، بە دزیەوە بردمان و ناشتمان، دەفەرموێت بمبەن بۆ سەر گۆڕەکەی، لەسەر گۆرەکەی دەوەستێت و دەڵێت:

وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ

 

ئەوەی بە ترس و خەوف و خۆشەویستی خوداوە هەنگاو هەڵبگرێت، دوو دانە بەهەشتی بە نسیب دەبێت.

بەهەشتگەلێک کە فراوانی هێندەی نێوانی زەوی و ئاسمانەکانە.

پاشان دەنگێک لە گۆڕەکەوە دێتە دەرەوە کە هەموو لایەک دەخاتە لەرزە، دەفەرموێت:

ئەی ئەمیری ئیمانداران، من دوو قاتی ئەوەم دەستکەوت!

الله بە فیردەوسی ئەعلا سەرفرازت بکات و ئێمەش وەک قیتمیری ئێوە حەشر و نەشر بکات.

 

خۆڕاگرانە وەستان لە بەردەمی سەرگەردانیدا، گەر نوێژیش بکەیت و بەڕۆژووش ببیت، بەڵام بە دوای هەوا و ئارەزوتدا ڕابکەیت، بێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت، ئەو کارە جوانانەشی ئەنجامی دەدەیت، ئیدی بە ناوی ئیسلامی سیاسیەوە یاخود موسوڵمانێتیەوە، یاخود بە ناوی ئەوەی ئیسلامیەتی دەهێنیت، دەمێک دەبێت کە کێچ تێیدەدات و کرماندوویەتی و شیتاڵ شیتاڵی کردووە.

تاڵ بە تاڵی دەرهێناوە، کاتێک دەچیتە ژیانی ئەولا، وەک لەو فەرمودەیەی باسی ئیفلاس دەکات، بە دەستی بەتاڵ و دەموچاوێکی تاریکونوتەکەوە دەڕۆیت.

لەلایەک ئەو کەسە مەزڵوم، مەغدور، دەستگیرکراو، زیندانی کراو، خۆ شاردەرەوە، ڕاکردوو، موهاجیر، هەروەها ئەوانەی لە پێشتردا ڕۆشتوون و ئێستا هەوڵی ئەوە دەدەن کە وەک ئەنسارەکان بکەن، پێویستە لە مانگی ڕەمەزاند ڕووی داواکانیان لە جەنابی حەق بکەن.

 

هەروەک چۆن لە ڕووی ماددیەوە یارمەتی یەکتریان داوە و پاڵپشتی یەکتریان کردووە، پێویستە لە ڕووی نزاشەوە پاڵپشتی یەکتر بن.

پێویستە ئەو دەرگا ئاوەڵا کراوانەی مانگی ڕەمەزان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ تێڕوانینی پڕ شەفقەتی ڕۆحانی  و فریشتەکان بکرێت کە لەلایەک سەیری ئێوە و ، لەلایەکی ترەوە سەیری ئەولای ئەولاکان دەکەن، پێویستە بە نیسبەت ئەوانەوە بڵێین خودایە ئەم مەزڵوم و غەدر لێکراوانە، لە شەری زاڵمان و دووڕووان بپارێزە.

بڵێن اَللَّهُمَّ أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا

 

يَا غَافِرَ الْخَطَايَا، يَا كَاشِفَ الْبَلاَيَا، يَا مُنْتَهَا الرَّجَايَا، يَا مُجْزِلَ الْعَطَايَا، يَا وَاسِعَ الْهَدَايَا، يَا رَازِقَ الْبَرَايَا، يَا قَاضِيَ الْمَنَايَا، يَا سَامِعَ الشَّكَايَا، يَا بَاعِثَ السَّرَايَا پاشان بڕگەی کۆتای :

يَا مُطْلِقَ اْلأُسَارَى

يَا مُطْلِقَ اْلأُسَارَى، أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا * يَا مُطْلِقَ اْلأُسَارَى، أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا

هەموویان پێکەوە ئازاد بکە بە شێوەیەک

بِحَيْثُ مَا لاَ عَيْنٌ رَأَتْ، وَلاَ أُذُنٌ سَمِعَتْ، وَلاَ خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ

 

بە شێوەیەک کەوا توانای ویناکردنی مرۆڤ ببڕێت و، بە شێوەیەکی سوپریز ئازادیان بکە خودایە. ئەی ئەوەی دیلکراوان ئازاد دەکەیت.

بەم شێوەیە دەڵێن…

يَا صَاحِبَ الْغُرَبَاءِ، يَا صَاحِبَ الْمَظْلُومِينَ، يَا صَاحِبَ الْمَغْدُورِينَ، يَا صَاحِبَ الْمَحْكُومِينَ

پاشان دەڵێن:

يَا مُطْلِقَ اْلأُسَارَى، أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا

ئەوان بگێڕەوە بۆ حاڵی جارانیان و وەزعی باشیان سەرلەنوێ بۆ بگێڕەوە.

حەق و ئیمکانەکانیان بۆ بگێڕەوە.

ئەوان توشی هێرش و زۆرداری و خۆسەپێنی هەندێک زۆردار، خۆسەپێن و داگیرکەر بوون، ڕزگاریان بکە لە دەستی ئەو زاڵم و مونافیقانە، ئازادیان بکە و بەم جۆرە نزایانەوە بناڵێنن…

 

بە شێوەیەک ئەم نزایە بکەین کە وەک دەنگی ناخمان بێت، هەیەجانەکانمان وەک ڕمێک بدات لە تەلە هەستیارەکانی دڵمان  و لە ڕێگەی ئەو دەنگانەی دەری دەکات، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دەرگایانەی ئاسمان بکات کەوا ئاوەڵا کراون.

ئیدی شەونوێژ دەکەن لە ڕێگەی شەونوێژەوە، کاتێک بۆ پارشێو هەڵدەستن لە ڕێگەی پارشێوەوە، هەروەها لە هەر دوو ڕکاتێکی تەراویحیشدا سەلام دەدرێتەوە، لە پشوەکانی نێوانیاندا…

لە نێوان کاتە موبارەکەکان و کاتژمێرە موبارەکەکانی ڕۆژدا، لە نێوان عیبادەتە موبارەکەکانی ڕۆژدا، لەو ساتانەی دەرگاکانی ئاسمان کراونەتەوە، بابەتەکە بەو شێوەیە لێبکەن  و وەک ئەوەی لە کۆرسێکدا بن پێکەوە، پشتیوان بە خودا ئەو جۆرە نزایانە لەلای خودا نزیک دەبن لە قبوڵ کردنەوە.

کەسانێک کەوا ئازادیان لە دەستداوە و کەوتونەتە ناو ژیانی دیلێتیەوە، توشی زوڵم و غەدر بوون، دەستگیراوە بەسەر ماڵ و موڵکیاندا، دەست گیراوە بەسەر دامودەزگا پەروەردەیەکانیاندا، ئەمەش لەلایەن زاڵمان و مونافیقانەوە ئەنجام دراوە، ئەمەش بە بێ هیچ دوودڵیەک دەڵێم، چونکە ئەوان دەست دەگرن بەسەر شتانێکدا کە خەڵک بە عارەقی ناوچەوانیان پەیایان کردووە، یان ئەو شتانەی لە ڕێگەی هیممەتی خۆیانەوە هێناویانەتە کایەوە، کەسیش ئەو حەقەی نیە کەوا دەستیان بەسەردا بگرێت.

لە ژیانی ئەولاش، الله لێپرسینەوەی ئەم کارانەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدا.

گەر زاڵم زوڵمی هەبێت، ئەوا مەزڵومیش الله ی هەیە.

ئاسانە ئەمڕۆ زوڵم لە خەڵک بکەیت، چونکە بە‌هێزیت و دەسەڵاتت هەیە، بەڵام سبەینێ دیوانی حەق هەیە، لەوێ گیانت دەردەکێشن.

سبەینێ دیوانی حەق هەیە و گیانت دەردەکێشن.

 

لەلایەک بە دڵێکی کڕوزاوە و پڕ ناڵینەوە، واتە لە ڕێگەی لێدانی ڕمی هەیەجانت لە تەلە هەستیارەکانیەوە، لە ڕێگەی ئەو دەنگانەی لێوەی دەردەچێت، ئارەزوی خۆمان سەبارەت بەوان لە بەردەم جەنابی حەقدا پێشکەش بکەین.

بە ئەدای نیازەوە ئەمە ئەنجام بدەین، بە ئەدای نازەوە نەبێت و بە ئەدای نیازەوە ئەنجامی بدەین، لەلایەکەوە پێویستە ئەمە ئەنجام بدەین.

لەلایەکی تریشەوە پێویستە هیممەتی خۆمان بەرز ڕابگرین و چەشنی ئەو کاتەی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی ددانی پیرۆزی کەوتە خوارەوە، کاتێک کوڵم و ڕومەتی بریندار بوو، لەو ساتەی کە قۆڵ و ملی خۆیان لە پێناوی بە فیدا کرد، بێ ئەوەی توڕە بێت و ڕقی هەستێت، وتی:

اَللَّهُمَّ اهْدِ قَوْمِي فَإِنَّهُمْ لاَ يَعْرِفُونَ

واتە خودایە هیدایەتی قەومەکەم بدە، چونکە ئەوان نازانن، گەر بیانزانیایە، کاری وەهایان نەدەکرد، هەروەها لەلایەکی تریشەوە بە شێوەیەک کەوا لە ناختانەوە دەردەچێت، نزا بۆ ئەو زاڵم و مونافیقانە بکەن کە بەسەر جیهانی ئیسلامدا زاڵ بوون.

الله ئەوانیش لە پێشدا بکات بە مرۆڤ، پاشان بە شێوەیەک لە شێوەکان، ئەوانیش بە شەرەفی موسوڵمانێتی شەرەفمەند بکات.

ژیانی ئاخیرەتیان ڕەش نەکەنەوە، تەنانەت من ئەوەش دەزانم کە دڵی ئێوە چۆن لەسەر هەموو مەزلوم و مەغدورێک هەڵدەلەرزێت بە لەرزین، وەک ئەوەی لە تەلی هەستیاری نەی درابێت، چۆن دەلەرزێت بە لەرزین، لە بەرامبەر ئەو لێپرسینەوە سەختەی لەو دونیا توشی ئەوان دەبێت، لە بەرامبەر دیمەنی هەستانی تای تەرازویەکیان بەرەو سەرەوە، لە بەرامبەر دیمەنی ئەوەی کە تای تەرازوی گوناحەکانیان دەیدات لە زەوی، لەوێشدا دڵتان بۆیان دەسوتێت، بۆ ئەوەی لەو دونیا نەهێڵن دڵتان بۆیان بسوتێت، بۆ چاکسازی لە حاڵی تەواوی ئەو زاڵم و مونافیقانەی بەسەر گەلانی جیهانی ئیسلامدا زاڵ بوون،  پێویستە نزا بکەن.

 ئەمەش لە پشووی نێوان ڕکاتەکانی تەراویحدا، يَا مَنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ اِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ؛

دەتوانن ئەمە لە یەکێک لە پشووەکاندا بڵێن و لە دانەیەکی تردا بڵێن

يَا مَنْ هُوَ عِنْدَ الْمُنْكَسِرَةِ قُلُوبُهُمْ؛ هَا نَحْنُ مُنْكَسِرُو القُلُوبِ

پاشان دەتوانن بەم نزایە کۆتایی پێبهێنن

اُجْبُرْ كَسْرَنَا، وَاجْبُرْ كَسْرَنَا، وَاجْبُرْ كَسْرَنَا

 

لە نزایەکی تریشدا دەڵێن

 

 هَا نَحْنُ مُضْطَرُّونَ، قَدْ ضَاقَتْ عَلَيْنَا الْاَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ، وَضَاقَتْ عَلَيْنَا اَنْفُسُنَا، وَأَنْتَ مَلْجَأُنَا وَرَجَاؤُنَا

بەم شێوەیە ئەم مانگی ڕەمەزانە، بۆ ئومەتی محمد و ئێمە و ئێوەش، سەرەڕای هەموو شتێک ،سەرەڕای گوناح و هەڵەکانمان، دەبێتە هۆکاری ڕزگاریمان و لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆکاری هیدایەتی ئەهلی گومڕایی و دووڕووی، دەبێتە هۆی ڕزگاری مەزڵومان، کرانەوەی دەرگای زیندانەکان و ڕزگاربوونی ژمارەیەکی زۆر لەو مرۆڤە مەغدورانەی توشی مەغدوریەت بوون. دەبێتە هۆکاری ڕزگاربوونی ئەو مرۆڤانەی بێ بەشکراون…

 

 

264 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە