گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

“ناسۆری، ناسۆری، ناسۆری!.. “

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن. 29.04.2019

رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ، وَبِهِ نَسْتَعِينُ…

 

هەر نیعمەتیک کەوا الله ت لەبیربباتەوە، نیقمەتێکە کەوا خۆی لەسەر شێوازی نیعمەت پشانداوە!

بەڵایەکە بۆ خۆی!

تەنانەت گەر سەڵتەنەتی هەموو دونیاش بێت، بەو واتایە دێت، کە هێندەی ئەو سات و خولەک و کاتژمێرانەی کە الله ت لەبیر دەباتەوە، بەڵا و موسیبەتت بەسەردا دەبارێنێت.

واتە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو دۆزەخ دەڕۆن.

گەر سەڵتەنەتی دونیا یەک خولەک ئەوت لە بیر بباتەوە، گەر یەک کاتژمێر ئەوت لەبیر بباتەوە، ئەوە نیعمەت نیە و بەڵایە.

بەڵام وەرە و سەیری مرۆڤەکانی ئەمڕۆمان بکە، نازانن کەوا کامەیە نیعمەت و کامەیە نیقمەتە(بەڵا).

نایزانن!..

دونیا تەواوی ئاسۆی ئەوانی داگیر کردووە، توشی ڕۆژگیرانێکی وەها بوون لە نێوان خۆیان و الله دا، لە نێو شەوێکی تاریک ونوتەکدا ژیان بەسەر دەبەن، بەڵام ئاگایان لە خۆیان نیە.

پشتیان لە خۆر کردووە و بە دوای سێبەری خۆیاندا دەڕۆن!

“دونیا، دونیا، دونیا” هەموو بەستە و ئاوازێکیان هەر بۆ دونیایە!

هەر بەدەم دونیاوە وڕێنە دەکەن، بەدەم سەڵتەنەت، باقوبریق،  ستایش، چەپڵە، یان ئەوەی بڵێن “من!”…

جەنابی حەق بتانپارێزێت لەوەی ئێوەش خۆتان بدەن بە دەم تەوژمی لیتاوێکی لەو شێوەیەوە، بە شێوەیەکی دیاریکراو هەتا ئەمڕۆ،  پاراستنی ئێوەی فەرمووە،  پشتیوان بە خودا لەمەودواش بەردەوامی بەم فەرمودانەی دەدات.

ئەمەش گومانی باشی ئێمەیە بەرامبەر ئەوانەی لە ڕێگای حەقدا دەڕۆن و سەریان لە سوجدەدا دادەنێن، ئەوانەی هەمیشە دەڵێن الله، ئەوانەی دەڵێن پاکوبێگەردی بۆ خودا سبحان الله، گوزارشتە لە گومانی باشی ئێمە بەرامبەر ئەوان.

خۆ گەر گومانی خراپ ببەین، ئەوا بە سەرماقولات لەگەڵ خۆیدا دەمانبات.

خۆ گەر هەموو کەسێک وەک خۆم ببینم کە لە ساتی نقوم بووندا دەچێتە ناوەوە و دێتە دەرەوە، ئەوا بە واتای ئەوەیە لە گەرداوێکی زۆر جددی گومانی خراپدا نغرۆ بووم!

هەربۆیە بەرامبەر مرۆڤەکانی تر هەتا لە دەستم بێت، هەمیشە هەر گومانی باشیان پێدەبەم.

بەڵام وەرە و ببینە کۆمەڵگا لە ناو پیساییەکی وەهادایە، کاریگەری رادیۆئاکتیڤی ئەمە، تەنانەت مومکین نیە بێگەردترین لانە  و پاکترین ویژدانەکانیش،  نەکەونە ژێر کاریگەریانەوە.

بەلایەنی کەمەوە، کاریگەری رادیۆئاکتیڤی ئەم شەپۆلەیان بەردەکەوێت.

یاخود کاریگەری گامای شەپۆلەکەیان بەردەکەوێت، یاخود بەلایەنی کەمەوە:

قوڵایی ئەو خراپەکاریە نابینن کە ئەنجام دەدرێت، جینایەتی یەک لەسەر یەک و دووجا و سێجا ئەنجام دەدرێت، زوڵمگەلێکی گەورە ئەنجام دەدرێت، ئەو شتانەی کە کافر بۆی ئەنجام نادرێت ئەوان دەیکەن، ئاسمان بە ناڵە و هاواری موسوڵمانان و ستەمدیدەکان هاتۆتە لەرزین، ئاسمان بە هاتوهاوری زاڵمانەوە کەوتۆتە ناڵین، وڵات بە دەستی بەڵاو موسیبەتی جیاواز جیاوازەوە دەناڵێنێت، ئیدی بینینی ئەمانە وەک شتانێکی سەر بە هەلومەرجی ئاسایی و سروشتی، مرۆڤ بێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت،  توشی کوێرێتی یان شوێنکەوتنی کوێرانە دەکات.

پەنا بە خودا.

هەربۆیە لەم ڕوانگەیەوە هەموو کەسێک کاتێک سەیری خۆیان دەکەن، پێویستە بەم شێوەیە سەیری خۆیان بکەن.

با لێرەدا لە کەوانەیەکدا شتێک بڵێم:

لە بەرامبەر ئەو کارە نالەبار و ناهەموارانەی ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت، گەر هەریەک لە ئێمە کاتژمیرێک تا دوان و سیان لە ژیانی خۆمانیان پێبدەین، بەشێکیش لەمە لە ڕێگەی نزا و لاڵانەوە لە جەنابی حەق بەسەر ببەین، گەر بە ناوی ئەم دەرد و بەڵایەوە نەناڵێنین، ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێت، بێ ئەوەی ئاگامان لە خۆمان بێت، لە ژێر کاریگەری ڕادیۆئاکتیڤی ئەو کارانەدا ماوینەتەوە!

 

بەڵێ لەلایەک ئاگر کەوتۆتەوە، وەک حەزرەتی پیریش فەرمویەتی، دەبینم لە ئاگرەکەدا ڕۆڵەی ئیمانم دەسوتێت و دەقرچێت، گەر بە سەتڵێک ئاوەوە بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە ڕانەکەین، گەر بۆ ڕزگارکردنی ئەو مرۆڤانەی لە ناویدا دەسوتێن ڕانەکەین،  گەر هەوڵی ڕزگارکردنی مرۆڤەکان نەدەین لەو گێژەڵوکەیەی لە دوێنێ و پێش دوێنێوە هەڵیکردووە…

گەر چەند تەگبیرێکی پێویست بۆ بەرگرتن بەم ڕووداوانە نەگرینە بەر، گەر دڵەکان بۆ ئەو کارە لێنەدات و لەرەی دڵمان بە گوێرەی ئەو کارانە نەبێت، پێموایە مرۆڤایەتی ئێمەش دەخەنە تایەکی تەرازوی لەو شێوەیە و پێوانەی دەکەن! پێمان دەڵێن ئێوەش بەم ڕادەیە مرۆڤن!

گەر هەست بە فراوانی و پانتایی بەڵاو موسیبەتەکان نەکرێت، کە چەندە بە شێوەیەکی تۆقێنەر ملی ڕێگەیان گرتووە، گەر درک بەمە نەبرابێت، پەنا بە خودا، ئیدی لە ویژدانیشماندا بەو ڕادەیە هەست بە ناسۆر و ئازار ناکەین.

هەست بە ناسۆری ناکەین.

ناسۆری چەشتن بە ناوی قبوڵبوونی نزای مرۆڤەکانەوە، فاکتەرێکی زۆر گرنگە!

هەندێک جار نزای ناسۆریکێشێک، دەبێتە هۆکاری ئەوەی تەواوی پەڵەی هەوری قەسوەتی بەری ئاسمان بڕەوێنێتەوە  و بروات.

ناسۆرکێش و خەفاکێش…

أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ…

 

جەفاکێش؛  ئەی ئەوەی ناخت بۆ خودا هەڵدەڕێژێت؛ ئیدی ئەوەی بەڵاو موسیبەتانە ڕادەماڵێت و  وایان لێدەکات پەی بە شتانێکی نوێ ببەن، وایان لێدەکات سەرلەنوێ پەی بە خۆر ببەن و چاویان پێی بکەوێت، جگە لە الله کێ هەیە؟!

ئەمەش وابەستەی ئەوەیە کە ڕوومان هەر لەو بیت، مرۆڤایەتی لەناو سەفالەت و ڕەزالەتدا توشی نرکە و ناڵێن بووە، لە هەموو دونیا و بە تایبەت لە هەندێک شوێندا، بە تایبەتتر لە وڵاتی ئێوەدا، کارەساتی وەها نالەبار و ئابڕوبەر ڕوو دەدەن، لە هەمان کاتدا ئەمە بە دادپەروەری ناو دەبەن، بە حەق ناوی دەبەن، بە خۆڕاگری لەسەر ڕێگای ڕاست ناوی دەبەن، دەڵێن هەموو شتێک لە ڕێچکە و خولگەی خۆیدا بەریوە دەڕوات، هەروەها هەندێکی مرۆڤی بێ شعور و بێ پێودانگ باوەڕیان بەمە کردووە، خەفەت بەم حاڵەی ئێستایان ناخۆن، هەربۆیە ڕوویان لە الله ناکەن و ناخیان بۆ الله هەڵناڕێژن، ناشتوانن هەڵیبڕێژن.

چونکە ئەوانیش لە تابلۆ گشتیەکەوە ژەهراوی بوون، لێرەدا دیسان دەمەوێت لە کەوانەیەکدا قسەیەک بکەم:

هەزاران حەمد و سەنا بۆ جەنابی حەق بێت، ئێوەی لەو تاڤگە پیس و تەوژمی لیتاوە دوور خستەوە و، بە شعورکردن بە  جیاوازی خۆتانەوە بەردەوامی بە ژیانی خۆتان دەدەن.

واتە سوپاس بۆ خودا کە بەو شێوەیە نین.

 لەو کەسانە نین کە زوڵم دەکەن، لەو شەیتانە بێ زمانەش نین کە بێدەنگیان بەرامبەر زوڵم پشانداوە و زمانیان دەرهێناوە، لەو شەیتانانە نین کە دەنگیان بەرز ناکەنەوە، لەو شەیتانانە نین کە هیچ ڕەخنەیەک لەم زوڵمە ناگرن…

لە ڕوانگەی پێگەی ئێستاشتانەوە، پێموایە پێویستە هەردەم سوپاسی الله بکەن.

ئێوە ئاگاییتان بەرامبەر ئەمە هەیە یاخود نا، بەڵام ئەمە پێگەی ئیستای ئێوەیە، ئەمەش پێگەیەکە کە الله ئێوەی تێدا داناوە، واتە پێگەیەکە کە بە ئێوەی گەیاندووە و بۆ ئێوەی تەرخان کردووە، ئەمەیە حاڵی ئێوە، جەنابی حەق ئەمەتان بۆ فراوانتر بکات و شتی نوێتان بە ڕوودا بکاتەوە…

بەڵێ، لەسەر شاشەکە قسەکەی عاکیف بەدەرکەوت:

ئەوەی پێشێل دەکرێت حەیسیەت و ناموسمانە کە هەنجن هەنجن دەکرێت ئەی ئەوەی وەڕز نابیت لەمە و گریانت نایەت، لایەنی کەم لە پێکەنینت شەرم بتگرێت!

لەم بابەتەدا چوونی لێوەکان بۆ دواوە، وەک بێڕێزیەکە بەرامبەر الله و چەشنی گاڵتەجاڕیکردنە بەرامبەر ئەوانەی ناسۆری دەکێشن.

گەر هێشتا درکت بەمە نەبردبێت، کەواتە بەشی تۆ هەر هێندەیە!

هێندەیە بەشی تۆ!

 جەنابی حەق، سەرفرازمان بکات لەوەی بە گوێرەی چیەتی خودی شت و ڕووداوەکان، لێیان تێبگەین!

من هەتا ئێستا لە بەرامبەر ئەوەی ڕوویداوە و ڕوودەدەن، هیوای خۆمم لە دەستنەداوە، لە هەستی تکامدا(رجاء) هیچم لەدەستنەداوە، لە هیوام بەرامبەر پەروەردگارم توشی لەرزین نەبووم، بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێم کە لە بەرامبەر داروخانی سیستەمی بەرگری لاشەمدا، ٢٤ کاتژمیر بە دەست ٢٠ جۆری نەخۆشی لاشەمەوە دەناڵێنم.

سیستەمی بەرگری لاشەم پێی وتم:

من بە تەواوی کۆڵمداوە!

 وتی من ئیدی لە بەرامبەر ئەم هەموو کارەساتە نالەبار و ئابڕوبەرانەدا، ناتوانم بەرگری و کێبەرکێ لەگەڵ هەندێک ڤایرۆس و بەکتریادا بکەم کە توشی لاشەت دەبن!

هەموو سات و خولەکێک ئەمە  پێدەڵێتەوە!

 

 

 

پێش ١٠ خولەک بەر لەوەی بێمە ئێرە، هەندێک ئامێری تایبەت بە پێوانەی کاردانەوە(Reflexology) لە قاچەکانم بەستبوو، لە ژوورەکەی خۆمدا دەسوڕامەوە، بە خۆمم وت لەوە دەچێت نەتوانم بچمە لای هاوڕێکانم و نوێژ بکەم، ناتوانم بچمە حزوریان، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک دانم بە خۆمدا گرت…

ئەم دونیایە ڕێڕەوی گەشتنە بە سەرفرازی لەو دونیا، تان ڕاستر وەهایە بڵێین:

لەبەر ئەوەی شتێکە لە سەرەوە، وەک ئیسپرینگێکە کە بەرزت دەکاتەوە بۆی…

دونیا چەندە سوکە با سوک بێت، لە هەمان کاتدا ئامراز و خواستەی بەرزکرنەوەیە بۆ ئەو ئاستە بەرزانە.

شوێنێکە کەوا ناوی ئیلاهی تێیدا درەوشانەوەی دەرکەوتی دەبێت.

ئەو شوێنەیە کە جەنابی حەق و هەرچی شتە کە پێویستە بناسرێت، تێیدا دەناسرێت…

ئەم دونیایە شوێنێکی بەو شێوەیە.

ئەوانەی خۆیان بە دونیاوە سەرقاڵ کردووە و گیریان پێوەی خواردووە، لەبەر ئەوەی ئەم لایەنەیان لەبەرچاو نەگرتووە و نادیدە دەیگرن، بە تەواوی ژیانی ئەولایان ڕەش دەکەنەوە.

 ئیدی لە ژیانی ئاخیرەتیاندا، خۆیان توشێ خۆرگیرانێک دەکەن کە کۆتایی بۆ نەبێت.

وەک پێش کەمێکیش لە ڕوویەکەوە ئاماژەم پێدا، مرۆڤ لەبەر ئەوەی لەم دونیایەدا هەندێک شتی بەسەر دێت کە ڕادەی بەرگەگرتنی تێدەپەڕێنێت، گەرچی بۆڵە بۆڵکردن لەم بابەتەدا شیاو نیە و وەک ئەوە وەهایە سکاڵا لەو بکەیت، بەڵام وەک چۆن پێغەمبەرێک پەرێشانی و پەژارەی خۆی بۆ خودا دەردەبڕێت:

إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللهِ…

هیوادارم ئەوەی منیش بەو شیوەیە قبوڵ بکات، بەڵام ئەوەی لەسەر شانی کەسی ئیماندارە تەنیا ئەوە نیە بەرامبەر ئەم جۆرە ئازارانەی توشی خۆی دەبن بەرگە  بگرێت و ئارامگریەکی جوان پشان بدات:

فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ

واتە تەنیا بڵێت : إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللهِ

یاخود بڵێت:

أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ

واتە خودایە زیانم بەرکەوت و تۆش میهرەبانترینی هەموو میهرەبانەکانی، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ…

واتە خودایە من لە زاڵمانم و زوڵمم لە خۆم کرد، یونسی کوڕی مەتتا وا دەڵێت…

مرۆڤ لە بەرامبەر ئەو شتانەی بەسەری دێت پێویستە ئەمانە بکاتە ویردی سەر زوبانی، بە ناوی شەخسی خۆیەوە شتانێکی زۆر جوانن، واتە عەرزی حاڵی خۆت لە بەرامبەر الله دا بکەیت، بەڵام گەر لە چوارچێوەی  ئەو تێبینیەی کە پێش کەمێک عەرزم کردن، ئیمان لە ئاگرێکدا قرچەی سوتانی لێهەستاوە، دایک و ڕۆڵەکەی لە یەکتری جودا کراونەتەوە، ژن و مێرد لە یەکتری جودا کراونەتەوە، هەندێکیان لە دەرەوەی وڵات خۆیان بینیوەتەوە، بۆ دڵنەوایی کردنی خۆیان، بە خۆیان دەڵێن موهاجیر، پشتیوان بە خودا لەلای خۆیشی هەر بە موهاجیر ئەژماری کردوون، پشتیوان بە خودا لەو شوێنانەی کە بۆیشی ڕۆشتوون، توشیان دەبێت بە توشی کەسانێکەوە، کە لە ڕووی ئەخلاقەوە وەکو ئەنسارەکان وەها بن، ئەو شەپازلە و لیسەی لە وڵاتی خۆیان بەریان کەوتووە، لە سایەی ئەو مرۆڤانەی لەو وڵاتانەوە دەیانبینن، لەبیری دەکەن.

بە پشتیوانی خودای گەورە.

هەروەها مرۆڤگەلێکی زۆر هەن کە لە ناو ئازار و ناسۆریدا پێچ دەخۆن، تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش، لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە توشی بەڵا و موسیبەتێکی وەها دەبن و کەسانێکیش لە دوورەوە سەیریان دەکەن، دەفەرموێت:

مَنْ لَمْ يَهْتَمَّ بِأَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ

واتە ئەوەی بە دەردی موسوڵمانانەوە دەردەدار نەبێت و هاوبەشی نەکات لەگەڵیان، ئەوەی هەست بە ئازارەکانی ئەوانی تر نەکات لە قوڵایی ویژدانیدا، کەسێک نیە لەوان بێت!

وا دەفەرموێت!

واتە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە موسوڵمان نیە، مرۆڤ پێویستە لە ناخیدا هەست بەو ناسۆریەی کەسانی تریش بکات.

مرۆڤ پێویستە هەست بە ناسۆری مرۆڤێکی تر بکات کەوا لەناو ئاگرێکدا دەسوتێت.

ئەمەش شتێکە لە بنەمای فەلسەفی ئێوەدا جێگەی خۆی گرتووە و لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەمە دانرابێت با دانرابێت…بەڵام  لە پەندی پێشینانی ئێمەشدا قسەیەکی خۆپەرستانە هەیە کە دەڵێت:

ئاگر لە کوێ بکەوێتەوە هەر ئەوێ دەسوتێنێت!

بەڵام بە گوێرەی فەلسەفەی ئێمە:

ئاگر لە هەر شوێنێک بکەوێتەوە، من دەسوتێنێت!

ئەمەیە فەلسەفەی ئێمە.

ئاگرێک لە مەیانمار بکەوێتەوە من دەسوتێنێت، ئاگرێک لە شامیش بکەوێتەوە من دەسوتێنێت. مَنْ لَمْ يَهْتَمَّ بِأَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ

ئەوەی هاوبەشی خەم و دەردی موسوڵمانان نەکات و نەڵێت دەردی ئەوانیش دەردی منە، گەر نەڵێت ئەم ئاگرە منش لەگەڵ ئەواندا دەسوتێنێت، ئیدی لە هەمان پۆلێن و کاتێگۆریدا جێگەی نابێتەوە!

لەو دونیاش لەگەڵ ئەواندا ، هەمان مامەڵەی جوانی لەگەڵدا ناکرێت، نابێتە جێگەی ئەو ڕژێنراوانەی بەسەر ئەواندا دەبارێت.

پەنا بە خودا، پێان دەڵێن ئێوە لەگەڵ ئەمانە جیا ببنەوە و ئا  لەوێدا بوەستن، ئێوە شایەنی ئەوە نین لە هەمان تای تەرازودا کێشانە بکرێن!

 

 

گەرچی لەم بابەتەدا وا پێویست دەکات کە هەموو کەسێک لە روانگەی ترسەوە(خوف) سەیری خۆی بکات. هەربۆیە کەسێکیش لە ڕوانگەی ئەم ترسەوە دەڵێت:

گەر بەم گوناحانەوە کێشانەی من بکات حەزرەتی دەییان

لە مەیدانی مەحشەردا دەبێت بە دوو کەرتەوە تای میزان

 

واتە تای تەرازوەکە دەشکێت گەر الله بەم گوناحانەوە کێشانەی کردەوەکانم بکات.

پەنا بە خودا، تەنانەت بێ ئەوەی پیویست بە کێشانەشیان بکات، پێیان دەڵێن پیویست بە کێشانە ناکات، ژیانی خۆیان بە چەپەڵی بردە سەر و ژیانی بەرزەخیشیان چەپەڵ کردبوو. بۆ ئەوەی ئەمانە پاک ببنەوە، پیویستیان بەوە هەیە بڕۆنە ئەو شوێنە، پەنا بە خودا، هەموویان بە سەرماقولات بەرەو چاڵە دۆزەخیەکان خلۆر دەبنەوە.

پێموایە بۆ ئەوەی نەکەوینە حاڵێکی لەو شیوەیەوە، پێویستە ئەم شتانەی ئێرە وەک پاڵفتەکاریەکەی ئەوان لەو دونیا ببینین. بەڵام لە هەمان کاتدا، لە ڕێگەی هاوبەشی لەو ناسۆریەی لەم ژیانەدا بەسەر ئەوان دێت، پێویستە هەمان بابەت، بە ئامرازی خۆ پاڵفتەکردنی خۆشمان بزانین.

پێویستە باوەڕمان بەمە هەبێت. ئێمەش لە ڕێگەی ئەوەوە پاک دەبینەوە، وەک پێش کەمێکیش ئاماژەم بە تەواو بوونی سیستەمی بەرگری داوە، ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە ئەمە هەروا بە بەلاش ڕۆشتووە، جەنابی حەق ئەوە لە شوێنێک دادەنێت، هەموو ڕۆژێک ژمارەی مرۆڤەکان دەبژێرم بە بژاردن، ئەو مرۆڤانەی هاوڕێم بوون و ناوەکانیان دەزانم بە زانین،  دەڵێم خودایە ئازادیان بکەیت، اَللَّهُمَّ أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا، اَللَّهُمَّ أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا

خودایە لە ئانێکدا بە شێوەیەکی سوپریز ئازادیان بکە  

بِحَيْثُ مَا لاَ عَيْنٌ رَأَتْ، وَلاَ أُذُنٌ سَمِعَتْ، وَلاَ خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ

 

خودایە بە شێوەیەکی سوپریز ئازادیان بکە، عەلی ئازاد بکە و وەلی ئازاد بکە، فڵان و فیساریش ئازاد بکە.

ئەمانە مرۆڤگەلێکن کەوا لە ڕوانگەی پێگەی کۆمەڵایەتیانەوە بە باشی دەیانناسم، هەمیشە بە سەربەرزی، داوێنپاکی و کەرامەتیانەوە ژیاون.

بەڵام لە زیندانەکان، چەشنی ئەوەی مامەڵە لەگەڵ زیندەوەرێک بکەن یاخود شتانێک کەوا لەگەڵ زیندەوریشدا شیاو نیە، بەرامبەر ئەوان ئەنجامی دەدەن.

ئەوانەی ناویان دەزانم، ناویان دەهێنم بە ناو هێنان، ئەوانەشی ناویان نازانم، دەڵێم خودایە تۆ ناویان دەزانیت:

أَنْتَ تَعْلَمُهَا، أَنْتَ تَعْلَمُهَا، أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا، أَطْلِقْهُمْ سَرَاحًا

بە شیوەیەکی سوپریز ئازادیان بکە، ئازادیان بکە و ئەم داخورپانانەی منیش هێور بکەوە، چیدی بەرگە ناگرم، ئەم داخورپانانەی منیش هێور بکەوە، زاڵم تێر لە زوڵمەکەی ناخوات، خائینیش تێر لە خیانەتی خۆی ناخوات، لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ مەبە و دەستبەرداری مەبە، بە ناوی مرۆڤایەتیەوە زۆر شت لە دەست دەچێت!

ئەوەی سەرداری مرۆڤایەتیش – قوربانی بم – ئاماژەی پێداوە هەر ئەمەیە، ئەو لەبەر خاتری مرۆڤایەتی و بۆ ئەوەی توشی چارەنوسێکی وەها خراپ نەبێت، چوونە ناو بەهەشتی خۆیشی دواخست!

 وەک ئەوەی عەبدولقودوس گوزارشتی لێکردووە، لە ساڵی ماتەمینیدا،  واتە لە دوای ساڵی گەمارۆکە،  ئەو ساڵەی دایکە خەدیجەمان، کە هەتا ئەو کاتە لە ڕووی فکری و مەعنەوی و ماددیەوە هەمیشە پاڵپشتی لێکرد، بەرەو لوتکەی ڕۆحی گەڕایەوە.

لە کەوانەیەکدا قسەیەک دەکەم:

دۆستێکی ئەهلی حەق باسی ئەوەی کرد کە دایکە خەدیجە زۆر بایەخ بە ئەهلی ئەم خزمەتە دەدات،  دەڵێت لە سەردارمانی پرسیوە: ئەی پێغەمبەری خودا ئەمانە چۆنی دەبینیت؟

 ئەویش فەرمویەتی: من زۆر لەمانە ڕازیم .

 

دایکمان لەم نێوەندەدا دەبێتە واستە و تەرجومانی ئەم بابەتە دەبێت.

من کاتێک لە سەڵات و سەلامەکاندا ناوی هاوسەرە پاکەکانی دەهێنم، یادنەکردنەوەی ناوی ئەو بە بێ وەفایی دەزانم، خەدیجەی کوبرا، خودا بمکات بە قوربانی تۆ. الله گەر بە نسیبم بکات، دەمەوێت ئەو سەرە پیسەم بخەمە ژێر قاچە موبارەکانی تۆوە. دایکی من…

ئەو گەڕایەوە بەرەو لوتکەی ڕۆحی خۆی، هەروەها ئەبوتالیبی مامیشی  لە دەست دەدات کە بە تەواوی ئیمانی بە پەیامەکەی نەهێنابوو.

ڕێزی لە پەیامەکەی دەگرت بەڵام بە تەواوی ئیمانی پێنەهێنابوو. هەربۆیە ناوی دەنێن ساڵی ماتەمینی…

خوداش پێی دەفەرموێت: خۆشەویستی من تۆ زۆر خەفەت دەخۆیت، بۆ ئەوەی ئەم خەفەتە لەبیر بکەیت، زۆر لوتفی جیاوازی خۆم پشانی تۆ دەدەم، هەربۆیە بە بردنی بۆ لای حزوری باڵای خۆی شەرەفمەندی دەکات!

بە تێپەڕاندنی بەسەر مەقامی تەواوی پێغەمبەراندا، لەگەڵ ئەواندا چاوپێکەوتنی پێ ئەنجام دەدات و چاوی بە نیشتەجێبووەکانی ئاسمانی فریشتە باڵاکان دەکەوێت و دەیباتە حزوری باڵای خۆی، وەک قازی عەیاز دەڵێت:

  بە جوانی بێ کۆتای خۆی شەرەفمەندی دەکات.

ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ خودی ئەو دەکات.

 

 

 

وەک ئەمانەت نوێژی پێدەسپێرێت هەتا پێشکەشی ئومەتی محمدی بکات. پێی دەفەرموێت ئەم ئەمانەتە بەوان بگەیەنە. بەڵام گەر حەزرەتی مەسیح هەتا ئەوێ ڕۆشتبێت، هەر لەوێ ماوەتەوە و نەهاتۆتەوە، پێغەمبەرانی تریش بەرەو لوتکەی ڕۆحیان گەڕانەوە و لەوێ مانەوە، بەڵام سەرداری من و تۆ و هەموو جیهان، تەنانەت سەرداری هەموو پیغەمبەران، سەرداری هەموو سەردارەکان، گەشت بە شتانێک کە پشێتر کەس پێینەگەشتبوو…

گەشتن بە ئاسۆی تەماشاکردنی جوانی بێ کۆتای جەنابی حەق، کە هەزار ساڵ ژیانی بەهەشت لەگەڵ  ساتێکیدا بەرامبەر نیە.

گەشت بە “رضا” و لوتفە ئیلاهیەکان، بەڵام لەبەر ئەوەی بیری لە مرۆڤایەتی دەکردەوە، گەڕایەوە بۆ سەر زەوی، وتی پیویستە بۆ دونیا بگەڕێمەوە، ئەمەش لە سەردەمی مەککە و لە هەشتەم ساڵی پیغەمبەرایەتیدا بوو، هێشتا لە بیابان کەسانێک لەسەر ئەو لمە پاڵ دەخران و تاشە بەردیان دەخستە سەر سنگیان. هەندێکیان لە خاچ دەدران و هەر لەوێدا دەکوژران.

ئەو کاتێک ئەمانەی دەبینی، جەرگی دەسوتا، بەڵام گەڕایەوە، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بگەیەنێت بەو ئاستەی کە خۆی پێیگەشت، سەرەڕای هەموو شتێک، وتیی هێندە دەهێنێت کە بەرگەی هەموو شتێک بگرم و بگەڕێمەوە بۆ ناو ئەوان.

ئەمەی وت و گەڕایەوە…

عەبدولقودوسیش دەڵێت:

حەزرەتی محمد بە مەقامی وەها بەرز گەشتووە، گەر من بەو شوێنە بەرزانە بگەشتمایە، وەڵڵاهی، بیللاهی، تەڵڵاهی، نەدەگەڕامەوە!

ئیدی سەیری ئاسۆی کەسانێکی تر بکە و سەیری ئاسۆی پیغەمبەرەکەت بکە، بەراوردی نێوانیان بکە.

ژیان لە پێناو کەسانی تر.

بە ڕۆحی خۆبەخشیەوە، ژیان لە پێناو ژیاندن، لە کەوانەیەکدا قسەیەک دەکەم:

ئێوەش جگە لەمە بیر لە هیچی تر دەکەنەوە؟

جگە لە ژیاندنی کەسانی تر بیر لە هیچی تر دەکەنەوە؟

جگە لە ڕۆحی خۆبەخشی و خۆتەرخانکردن، بیرتان لە هیچی تر کردبوویەوە؟

با بگەین بە هەموو شوێنێک و دەستی هەموو کەسێک بگرین، مرۆڤایەتی ڕاستەقینە، بە حاڵ و نوێنەرایەتیکردنمان پشانی هەموو کەسێک بدەین و وەک ئەوەی چۆنی دروست دەکرێت، بەو شێوەی پشانیان بدەین.

حاڵێکی لەم شێوەیە، لە هەموو قسەیەک، تەنانەت گەر ئاسمانیش بێت، کاریگەری زیاتر دەبێت.

ئێوە لەم ڕێگایەوە دەڕۆشتن و کەسانێکیش هەرچی لە دەستیان بێت ئەنجامی دەدەن، هەتا ئەم چەرخەی کەوتۆتە گەڕ، بیشکێنن!

بە کۆش پارە هەڵدەڕێژن، دادگا پێک دەهێنن، چەتە دروست دەکەن، مرۆڤەکان دەڕفێنن،قۆڵبەستیان دەکەن و دەیانبەن، پاشان بەرەو خاکی زوڵم کردنیان دەبەن!

وێرانکەران و تێکدەران…

گەر لە ناختدا هەست بە خەم و ئازاری ئەوانە نەکەیت کە گیرۆدەی زوڵم و ستەمی ئەمانە بوون، گەر هاوبەشی خەمی ئەوان نەبیت، ئەوە تۆ یەکێک نیت لەوان!

لەو دونیا دەڵێن ئا تۆ لەملاوە بوەستە، ئەوان بە شوێنی خۆیان دەگەن، پاداشتی خۆیان بەدەست دەکەوێت، ئەمەیان پێدەوترێت و ئەمە هەر دێتە دی.

لەم بابەتەدا هیچ کەسێک گومانی نەبێت.

بێ خەمی و ناسۆری نەچەشتن، وەک کێچ بەربۆتە گیانی مرۆڤەکان و، درەنگ یان زوو مرۆڤەکان دەکرمێنێت و دەیانخوات.

پێویستە دەستی خەمەکان ماچ بکەین، پێویستە ماچی ناوچەوانی ناسۆریەکان بکەین، یاخود پیویستە سەرمان لە ژێر قاچی ئەوان بنێین، هەردەم بڵێین “ناسۆری، ناسۆری، ناسۆری” و بناڵێنین.

وەک سوفیانی کوڕی عوەینەش گوزارشتی لێکردووە، هەندێک جار بەهۆی نزای ناسۆریکێشێکەوە، الله لە  تەواوی گەلێک خۆش دەبێت!

الله وەک ئەوەی هەتا ئەمڕۆ هێناونی، لە هەمان کاتدا دڵەکانیشتان بەم تێبینیە ئاوەدان بکاتەوە، ئەم تێبینیانە ببێتە ویردی سەر زوبانتان و سەرفرازتان بکات بەوەی بەم جۆرە تێبینیانەوە بە خۆی شاد ببنەوە! والسلام…

 

 

 

 

 

 

88 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە