بیروڕاهەواڵ

ئەو مامۆستایەی لە دوای دەرکردنی لەکارەکەی گیانی لە دەستدا، لە دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاری بێ تاوانی بۆ دەرکرا

کازم کورناز ئەو مامۆستایەی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی لە کارەکەی دوور خرایەوە و لە کاتی کرێکاری کردندا گیانی لە دەستدا، لە دادگای تێهەڵچوونەوە تەواوی تۆمەتەکانی لەسەر هەڵگیرا.

دادگای تێهەڵچوونەوە لە بەشێکی بڕیارەکەیدا دەڵێت” لەبەر ئەوەی بەڵگەیەکی بەهێز و باوەڕپێکەر سەبارەت بە گومانلێکراو بەردەست نەبوو، بڕیاری بێ تاوانی ناوبراومان دەرکردووە”.

کازم کورناز کە وەک مامۆستای وانەی جوغرافیا لە شارۆچەی وەزیرکۆپروی شاری سامسونگ دەستبەکار بوو، لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە، بووە یەکێک لە قوربانیەکانی ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی کە لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە دەستی پێکراوە.

کورناز لە دوای دوورخستنەوەی لە کارەکەی، بە ناچاری دەستی دایە کاری کرێکاری و، لە بینایەکی سێ قاتەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

ناوبراو بە هۆی ئەوەی لە بانکی ئاسیا ئەژماری دەبێت و ئەندامی سەندیکای ئاکتیڤسەن بوو، دادگای سامسون بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی، سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.

بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە، دوای ئەوەی بە دۆسیەکەی ناوبراودا چووە و هیچ بەڵگەیەکی تاوانی تێدا بەدی نەکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەواوی تۆمەتەکانی ناوبراوی هەڵگرت و سزاکەی سەری پوچەڵکردەوە.

بەڵام پێش ئەوەی دادگای تێهەڵچوونەوە ئەم بڕیارە دەربکات، کازم کورناز، لە بەرواری ١ ی شوباتی ئەمساڵ گیانی لە دەستدابوو.

70 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە