بیروڕاهەواڵ

مرواریەکانی دانایی لە ئێستۆنیا!

 

لە ساڵی ١٩٦٦، لەو کاتەی لە خوێندنی زانستە ئیسلامیەکانی ئیزمیر دەمخوێند و لە بەشی ناوخۆیی کەستانەپازاری دەمامەوە، مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن وتاربێژی گشتی ناوچەی ئەگە و، لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆیی تایبەت بە خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی زانستە ئیسلامیەکان بوو.

هەتا ئێوارە وانەی بە خوێندکارەکان دەوتەوە و ئێوارانیش سەرپەرشتی خوێندکارەکانی دەکرد. زۆر مامۆستای قەدرگرانمان هەبوو، بەڵام مامۆستا لە ناو هەموویاندا کەسایەتیەکی نمونەیی و پێشەنگی هەبوو. زۆر شت لە مامۆستاکانمان فێر بووین، جەنابی “ارحم الراحمین” لە هەموویان ڕازی بێت.

لە مامۆستاشەوە چۆنیەتی ژیانی ئیسلامیانە بە گوێرەی کیتاب و سونەت، بە زمانی حاڵ و بە جوانترین شێوە ئەمەی پشانداین.  ئەو قسانەی لە ناخیەوە دەیکرد و ئەو جۆش و خرۆشەی لە وتارەکانیدا هەیبوو، ئەو نمونانەی لە سەردەمی “عصر السعادة” پێشکەشی دەکردین، هەموومانی حەیران کردبوو. هەندێک لە هاوڕێکانمان لە کۆبوونەوە و  کۆنفرانسەکاندا، لە ڕێگەی لاسایکردنەوەی  شێوازی قسەکردن و بەرز و نزمی تۆنەکانی دەنگی مامۆستا لە کاتی وتارداندا، قسەیان دەکرد.

بێگومان مرۆڤ حەز دەکات بەو شێوازە قسە بکات، کە لە ژێر کاریگەریدا ماوەتەوە و بووە بە ژێر شەپۆلەکانیەوە. ئەمە بۆ نوسینیش ڕاستە. زۆرێک لە ئێمە لە کاتی نوسیندا، لاسایی شێوازی نوسینی هەریەک لە نەجیب فازڵ، سەزایی کەرەکۆچ، جەمیل مەریچمان کردۆتەوە.

ئەم حەیرانیەی ئێمە بە هەمان شێوە بەرامبەر هەریەک لە مامۆستا یەشار توناگۆر و مامۆستا تاهیر بیوککۆروکچوش هەمانبوو، کە لە شاری کۆنیاوە هاتە ئیزمیر؛ بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش وتاری دەدا.

 

ئێمە وەک خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی، سەبارەت بە ژیانی مامۆستا، سەرسام بووین بە:  تەقوا، نەفەوتاندنی شەو نوێژ، گرتنی ڕۆژووی دووشەممان و پێنج شەممان، هەروەها دابەشکردنی موچەکەی بەسەر خوێندکاران و بەسەر بردنی ژیانی کولەمەرگی، وتنەوەی وانە هەتا ئێواران بە بێ بەرامبەر، نەخواردن لە خواردنی خوێندکاران، کڕینی خواردن بە پارەی خۆی لەو کاتانەی میوانێکی دەهات…

پێش ئەوەی مامۆستا بێت، من سەرۆکی بەشی دیسیپلینی خوێندکاران بووم و لە هەمان کاتدا یاریدەدەری مەهمەت بیرینجی بووم کە نوێنەری خوێندکاران بوو. مامۆستایان لە بەرامبەر هەر کاتژمێرێک وانە وتنەوە ١٠ لیرەیان وەردەگرت و گەر شەوانەش وانەیان بە خوێندکاران بووتایەتەوە، ئەوا ١٧ لیرەیان وەردەگرت. بەڵام مامۆستا پارەی ئەو ئاو و کارەبایەشی دەدا کە لە بەشی ناوخۆیی بەکاری دەهێنا.

ئێمە کاتێک بینیمان مامۆستا بەم شێوەیەیە، داوامان لێکرد کە شەوان ئێمەش بۆ شەو نوێژ هەڵبستێنێت و پاشان لەگەڵ ئەودا دەستمان کرد بەوەی ڕۆژانی دووشەممە و پێنچ شەممانیش بەڕۆژوو ببین. پاش ماوەیەک هەستمان بەوە کرد کە شەوەکانمان وەک شەوانی ڕەمەزانی لێهاتووە و دواتر زۆرێک لە خوێندکارەکانی تریش دەستیان کرد بەوەی لەم جوانیە بەشدار ببن. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە زۆرێک لەوان، پێشتر بەیانیان لە خۆیانەوە بۆ نوێژی بەیانیش هەڵنەدەستان…

هەروەها لە بابەتی حەق نەخواردنی کەسانی تردا، لە هەموو کەسێکدا هەستیاریەکی زۆر گەورە دروست بوو بوو.

چونکە مامۆستا زۆر پێداگری لەسەر ئەم بابەتە دەکرد. هەمیشە دەیوت” گەر بە بێ مۆڵەتی کەسەکە، پێ بە پێڵاوەکانیشیدا بنێنن، مافی ئەوتان بەلادا دێت”. گەر خۆیش بە بێ ئەنقەست بەرامبەر خوێندکارێکی شتێکی بکردایە، کە بە هەڵەی بزانیایە، هیچ کات لە داوای لێبوردن کردندا کەمتەرخەمی نەدەنواند. هەموومان باش دەمانزانی کە جەنابی مامۆستا زۆر بەڕێز، سەربەرز و بە ویقار و جددیە.

لە کاتێکدا ئەم شتانە ڕوویان دەدا، ئێمە بەوەمان نەزانی بوو کە مامۆستا هەریەک لە کتێبەکانی “ڕمی شکاو” و “پێوەر و ڕووناکیەکانی ڕێگا” ی نوسیوە. پاش چەندین ساڵ بەمەمان زانی.

لە ماوەیەدا سەردانمان کرد، یەکێک لە هاوڕێکانمان باسی لەوە کرد کەسێک لە وڵاتی ئێستۆنیا، بە ناوی هانس لویک،  کە خاوەنی گەورەترین مێدیای ئەو وڵاتەیە، هەمیشە بە تەنگ هاوسۆزانی خزمەتەوە بووە.  هەروەها باسی لەوە کرد کە سەرەڕای ئەوەی هەمیشە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە پاڵپشتی کردوون، بەڵام لە ڕێگەی بوونە سپۆنسەری بۆ چاکردنی کتێبی “پێوەر و ڕووناکیەکانی ڕێگا”، لە دڵیاندا جێگەیەکی تایبەتی بۆ خۆی داگیر کردووە.

پاشان وتی” مامۆستا گیان، داواکارین هەردەم لە نزاکانتاندا، ئەم کەسایەتیە و خانەوادەکەیی و هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بێبەش نەکەن”.

پاشان نامەیەکی ئەو کەسەیان بۆ مامۆستا هێنا، کە وتبووی بە ناوی منەوە دەستی مامۆستا ماچ بکەن و داوای نزای خێری لێدەکەم.

کتێبی “پێوەر و ڕووناکیەکانی ڕێگا”ش، لە ژێر ناوی “تارکۆسە پارلید” بۆ زمانی ئێستۆنی وەرگێڕدراوە؛ کە بە واتای “مرواریەکانی دانایی” دێت.

هانس لویک لە نامەکەیدا دەڵێت” بەڕێز گولەن، فەلسەفەی وردی ئێوە، زۆر منی سەرسام کرد، خۆزگە هەموو شتێک بەو شێوەیە دەبوو کە لە کتێبەکانتدا باست کردوون. هانس لویک”.

مامۆستاش لەو کتێبەی کە بە واژۆی خۆیەوە بۆی ناردووە دەڵێت:

ئەی ڕۆحە ڕۆشنەی کە نەگەشتووم بە خۆشحاڵی چاوپێکەوتنی ڕوو بەڕووی، ئێوە مرۆڤێکی قەدرشوناس و سیما جوانن. لە ناخمەوە ڕێز و ستایشم بۆ هانس لویک دەنێرم. دۆستی دڵ و غائیبت م.فەتحوڵڵا گولەن.”

 

لە کوێوە بۆ کوێ؟ لە ساڵی ١٩٦٦ی کەستانەپازاری، بۆ ئێستۆنیا لە ساڵی ٢٠١٩.  بەڵی خزمەتێک هەیە کە لەسەرتاسەری دونیادا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، تا دێت گەورتر دەبێت.

38 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە