بیروڕاهەواڵ

ئەو خانمەی چیرۆکی ژیانی کرایە فیلم، ٣١ مانگە لە زیندانە

سێڤگی کەرایاغدی ئەو خانمەی لە پێناو خزمەتدا هاوسەر و منداڵێکی لە دەستداوە و چەند ساڵێک بەر لە ئێستا چیرۆکی ژیانی کرایە فیلمی سینەمایی، ٣١ مانگە لە زیندانە.

کەرایاغدی یەکێکە لەو دەیان هەزار خانمەی، لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە،  بەر هەڵمەتی ڕەشبگیری ئاکەپە کەوتووە.

ئەم خانمە ماوەی ٣١ مانگە لە زیندانی شەکرانی شاری ئیزمیرە و بۆ زیاتر ئەشکەنجەدانیشی، کاربەدەستانی زیندانەکە خستوویانەتە ژووری تاکە کەسیەوە.

ناوبراو نەخۆشی فشاری بەرزی خوێن و سەرگێژخواردنی(Vertigo) لەگەڵدایە و لەبەر ئەوەی لە ژووری تاکە کەسیدا دانراوە، ماوەیەکی زۆرە بە شەو خەوی لێناکەوێت.

 

کەرایاغدی لە ساڵی ٢٠١٥، چیرۆکی ژیانی کرایە سیناریۆی فیلمی سینەمایی “سەلام” و لە لێدوانێکدا لەسەر بابەتی فیلمەکە وتی”من لە پێناو ئەم خزمەتەدا هاوسەر و منداڵەکەم بە خاک سپاردووە، ئەمەی لێرەدا دەیبینن تەنیا چیرۆکی ژیانی من نیە، بەڵکو چیرۆکی ژیانی هەموومانە”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی” فیلمەکە باسی ژیانی من ناکات بە تەنیا، باسی هەموومان دەکات، ئەمە سەودای هەموومانە. ئایا ئەوەی لێرەدا دەیبینین هەمووی تەواو بووە؟ یاخود کەسانێکی تریش ماوە کە بە هەمان شێوە دەژین، سەیری هاوڕێکانمان بکەن لە ئەفەریقا، بزانن لە چ هەلومەرجێکدا خزمەت دەکەن. باشە دەبێت لەم کارەیاندا چی مەبەستێکیان هەبێت؟ بێگومان بۆ ئەوەیە دونیایەکی جوانتر دروست بکەن. لە ڕێگەی ئەوەی هەموو کەسێکیان خۆشبوێت لە هەموو شوێنەکان، ئەم خۆشەویستیەش لەبەر ئەوە بێت کە ئەفرێندراوی خودایە، هەتا هەموو کەس لە ئاسودەیدا بژی. کاتێک سەیری هاوڕێکانی خۆمم کرد لێرە، منیش وەک مامۆستا دەڵێت” هەندێکمان لەسەر خاک و هەندێکیشمان لە ژێر خاک، وای بۆ ڕۆژانی ڕابردوو”.  ئەوەی لە فیلمەکەدا بینیمان تەنیا بەشێکی ژیانی ئێمەیە، دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە، کە ئەمە تەنیا چیرۆکی ژیانی من نیە، ئەمە سەودای هەموومانە”.

 

86 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە