بیروڕاهەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

ڕزگاربوون لە هەتیوکەوتنی کەسایەتی!

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 22.04.2019

 

مرۆڤ گەر خەریکی خۆی نەبێت و دەستی لە یەخەی خۆی نەنێت،  بێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت، دەکەوێتە ژێر تێخوڕینی نەفسیەوە و پەکی دەکەوێت. پاشان دەست دەکات بەوەی لە بەرامبەرەکەیدا شتێک بدۆزێتەوە، ئەوانەی بەردەوام کەسانێکی تر تاوانبار دەکەن، ئەوانە هەمیشە کەموکورتیەکان لە کەسانی تردا دەبیننەوە، لە ڕاستیدا ئەمانە کەسانێکن کەوا دوور لە خۆیان دەژین، لە ڕوانگەی کەسایەتی ئەم جۆرە کەسانەوە، دەتوانین بڵێین کەوا توشی هەتیوێتی کەسایەتیان بوون!

لەناو هەتیوێتی کەسایەتیدا دەژین!

 

بەڵام گەر مرۆڤ خەریکی خۆی بێت، ئیمکانی دوو چاویش بەشی ئەوە ناکات کە سەیری خۆی پێبکات، خانەکانی مێشکیشی بەشی ئەوە ناکات کە مرۆڤی سەیری خۆی پێبکات، ئیدراکی مرۆڤ بەشی ئەوە ناکات کە خۆی لەسەر کێشانە بکات، بەڵام گەر مرۆڤ خۆی نەبینێت، توشی پەرشوبڵاویەکی جددی دەبێت.

ئیدی بە شێوەیەک لە شێوەکان کەسێکی ناهاوسەنگی لێ دەردەچێت، لە فڵاندا بە دوای شتێکدا دەگەڕێت و لە فیساردا بە دوای شتێکی تر. بەڵام هیچ شتێکی وەهای دەستناکەوێت، کەوا سوودی پێبگەیەنێت. تەنیا ئەوەیە خۆی توشی گوناح دەکات.

زیا پاشاش دەڵێت:

لائیقە بە ئینسان لە وەقتی قەزادا

کاتێک حەق زاهیرە،  حوکمی قەزا بە زوڵم لە پای چی؟

شتێکی بەم شێوەیە دەبێت، کاتێک حەق ئاشکرایە، خەریکی تاوانبارکردنی کەسانی تر دەبێت. ئەم جۆرە مرۆڤانە بە تاوانبارکدنی کەسانی تر، وا دەزانن کە خۆیان پاک دەکەنەوە، لە درۆی دەستکرد-بمبورن- ڕۆژەڤی نوێ دروست دەکەن.

 

هەڵدەستن و دادەنیشن قسە بە کەسانێکی تر دەڵێن، بە ناوی ئەوەی خۆیان لە هەموو شتێک پاک بکەنەوە، بە دوای سیناریۆی جیاوازدا دەگەرێن.

لە هەموو چاڵێکدا کە بۆ کەسانی تری هەڵدەکەنن، لە پێشدا خۆیانی تێدەکەون.

بۆ ئەوەی نەکەوینە چاڵێکی وەهاوە، پێویستە دەستمان بە دەسوی ڕشتەی نەپچڕاوی قورئانەوە بێت کە بە “حبل المتین” ناوی براوە، پیویستە ڕووبەرووی خۆمان ببینەوە…

 

ئەم قسەیەم لە ڕووی هەوڵ و کۆشش و کرانەوەکانی ئێستاتانەوە ناکەم، بەڵام نەوەی ئێستامان لەسەر ئاستی هەموو میلەت، تەنانەت هەموو جیهانی ئیسلام، لە ڕوانگەی ئیسلامەوە: هەم هەتیو و هەم بێ خاوەن کەوتوین!

نە لە ئیسلام تێگەشتین بە تەواوی ڕۆحی خۆیەوە، نە بە تەواوی جێبەجێمان کرد.

 لە سەردەمی خاوەنی کۆتا پەیامەوە، هەتا سەردەمانێک کە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ئەم شتانە جێبەجێکران، بێ ئەوەی ناوی لێبنرێت، ژیانی دڵ، ڕۆح، نهێنیەکان، هەست(احساس) و هەستیاریەکان(احتساس) دەژیان و، پاشان لە تەکیە و خانەقاکاندا بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ئەمانە جێبەجێ کران و، دواتر ئەو مرۆڤانەی ئەمانەیان ئەنجام دەدا، بوونیان نەما.

ئیدی لەو خاڵەوە بێ خاوەن کەوتین!

بێ باوک هەتیو  کەوتین، لەلایەکی ترەوە حوجرەکان بە ڕووی یاسا و ڕێساکانی بووندا داخران، ئیدی خوێندنگە دەستی دایە ئەم زانستانە و تێکەڵی کردن بە ڕێساکانی پۆزڤیزتیزم و ناتورالیزم و ماتەریالیزم، بە گوێرەی ئەمانە ڕاڤەی بۆ کردن، خستیە ژێر شیکاریەوە، ئەمانەش تابلۆگەلێکی تاریکونوتەکیان لێدەرچوو.

ئیدی شتانێکیان لە ڕێچکەی نکوڵیکردن خستە بەردەممان، ئەم جارەشیان بە هەتیوی ژیاین.

بۆ ڕزگاربوون لەو هەتیوی و بێ خاوەنیە، هەتا ڕادەیەک لەلایەن ئێوە و کەسانی پێش ئێوەوە هەوڵ و کۆششێک درا، هەتا ئەم بارە بڕەوێنەوە، هەتا ئەو باری هەتیوکەوتنە کۆتایی پێبهێنن، هەتا سەر لە نوێ دایک و باوک بدۆزنەوە، ئێوە هەوڵی ئەمانەتاندا بەڵام وەک ئوستادیش دەڵێت:

هەموو کارێکی خێر توشی ڕێگری خراپەکار دەبێت.

شەیتانەکان زۆر دوژمنایەتی ڕێبوارانی ئەم ڕێگا ڕاستە دەکەن.

شەیتانەکان زۆر خەریکی خزمەتکارانی ئەم خزمەتە دەبن. بە ئوستاد دەڵێین وتەبێژی سەدە. تەرجومانی هەستەکانمانە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، یاخود وتەبێژی سەردەمی خاوەن کۆتا پەیامی باڵا، لە سەردەمی ئێستاماندا.

 

هەربۆیە کاتێک ئاماژەیەکی بچوکی زیندوو بوونەوە، هەوڵ و کۆششێک بە ئاڕاستەی زیندوو بوونەوەی پاش مەرگدا هەڵنرا، شەیتانەکان بە هەموو سوپاکانیانەوە هێرشیان هێنایە سەرمان، بەڵام ئەوان مرۆڤەکانیان بەکارهێنا، لە زۆر شوێنی جیاوازی قورئاندا دەفەرموێت:

يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا

شەیتانەکان بۆ مرۆڤەکان، مرۆڤەکانیش بۆ شەیتانەکان، چەشنی دەمی کەسە سیاسیەکان، وەها قسەی زل، سەرسوڕهێن و پڕ باق و بریق دەکەن، ئیدی مرۆڤ لە دەستی خۆیدا نیە کەوا بەرامبەریان وەک جادولێکرا و هیپنۆزلێکراوی لێنەیەت.

هەربۆیە لە کۆمەڵگا و لەسەر ئاستی هەموو کۆمەڵگاکان، چاوبەستێکی گەورە ئەنجام دەدرێت، هەندێک بە ئەقڵی سەقەتی خۆیانەوە، فەرمانڕەوای کۆمەڵگا دەگرنە دەست و، کەسانێکیش چەپڵەڕێزانیان دەکەن، پاشان وەک مێگەل دوایان دەکەون و بە سنگەخشکێ دەڕۆن.

  بەم شێوەیە شەیتان ڕەشە خەڵکەکان بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی ڕێ بەو مرۆڤانە بگرن کە بەرەو ڕاستی دەڕۆن و تەواوی ئەو پردانەی بەو ئاڕاستەیەدا لێدراوە بیڕوخێنن، بۆ ئەوەیلە شوێنی نەگونجاودا تاڤگەی پڕ لە قوڕ و چڵپاو دروست بکەن، تاڤگەگەلێکی زیانبەخشی پڕ لە قوڕ و چڵپاویان پێ دروست دەکات، هەتا هزرەکان چەپەڵ بکەن، بە ناوی ئەوەی مرۆڤەکان بەرەو بیری چەپەڵ ئاڕاستە بکەن، ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی دەدەن.

هەربۆیە ئەوەی لەسەر شانی ئێوەیە، ئەم واقیعە لەبەرچاو بگرێت و بەردەوام بێت لە ڕۆشتنی خۆی.

لەوە دەچێت هەندێک لە ئێوە، بە تایبەت پیرەکانتان، لەم بابەتەدا سەرئەنجامی کارەکان نەبینێت، لە ڕاستیشدا زۆرێک لەوان حەز ناکات چاوی پێ بکەوێت، تازە ئێمە مرۆڤگەلێکی کۆن بووین و رەواجمان نەماوە، مەراقی ئەوەشمان نیە کە ڕەواجمان هەبێت.

ئێمە درک بەوە دەبەین کە بۆ ئەم ژیانەی دونیا نە ئەفرێندراوین. ئێمە بۆ ماوەیەکی کاتی لێرەین و وەک تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش دەفەرموێت:

مَا لِي وَمَا لِلدُّنْيَا، مَا أَنَا إِلَّا كَرَاكِبٍ اسْتَظَلَّ تَحْتَ شَجَرَةٍ ثُمَّ رَاحَ فَتَرَكَهَا

واتە من چی پەیوەندیەکم بە دونیاوە هەبووە، من حاڵم وەک ئەو کەسەیە لە کاتێکدا دەچێت بەرەو شوێنێکی گرنگ، بۆ ماوەیەکی کاتی لە ژێر دارێکدا پشوو دەدات، پاشان هەڵدەستێت و سواری سوارەکەی دەبێت و دەچێتە ئەو شوێنەی کە دەبێت بۆی بڕوات.

ئەمە ڕێگای ئێمەیە، بەڵام بێگومان دەبێت ئەو ئاڵایە بشەکێتەوە و شاباڵ بگرێت و ئەوەی پێویستە بیڵێت، لە زاری بێتە دەرەوە، گوزارشت لەو شتە بکات کە دەبێت گوزارشتی لێبکات، بە دەربڕینێکی تر:

ناوی جەلیلی ئیلاهی، ناوی جەلیلی محمدی شاباڵ بگرێت و، حەقیقەتی لا إله إلا الله محمد رسول الله بە هەموو شوێنێکی بگەیەنێت و بیناسێنێت…

ئیدی قبوڵکردنی ئەمە شایستەییەکی  ترە، ئەوە شایستەییەکە کەوا سەرو هەموو شایستەییەکانە… بۆ نمونە ڕێزگرتن لەم حەقیقەتە، شایستەبوونە لە پلەی دووهەمدا، واتە کەسەکان بڵێن ” کورە ئەمەش دەبێت”، شایستەبوونێکە لە پلەی دووهەمدا، واتە بڵێن با ئەمانەش هەبن و دەتوانین لەگەڵ ئەمانەدا ملی ڕێگە بگرین، ئەمەش شایستەبوونێکە لە پلەی چوارەمدا، بەم هەوڵ، کۆشش، هیمەت و بەرخۆدانەوە، یەکێک لەم شایستە بوونانە فەراهەم دەکرێت، ئیدی هەرکام لەمانە بەدەستبهێنرێت، جەنابی حەق لەم کارە ڕازی دەبێت.

دەبیتە جێدەرکەوتی ڕەزامەندی جەنابی حەق، لەم ڕوانگەیەوە پیویستە بەردەوام بین لە ڕۆشتنی سەر ئەم ڕێگەیە، بۆ ئەوەی لە هەتیوێتی و بێ خاوەنێتی ڕزگارمان ببێت.

وەک چۆن لە سەردەمی خاوەنی کۆتا پەیامی باڵادا، ئەو ژیانەی کە دەتوانین بە “ناولێنراوە بێ ناوەکە” ناوی ببەین، واتە ژیانی دڵ، ڕۆح، نهێنی… واتە ژیانی دونیای ناخی مرۆڤ، واتە دامەزراندنی شیوازی پێکهاتەی ئەنەتۆمی مەعنەوی مرۆڤەکان، پاشان بە گوێرەی ئەمە بژیت.

پاشان تەکیە و خانەقا و حوجرەکان، لە ڕێگەی ناو و ناونیشانی جیاوازەوە، ئەمانەیان لە نێوان خۆاندا دابەش کردووە و بە گوێرەی زەمان و بارودۆخەکە، وتوویانە ئیستا پیویستە فڵان شت بەم شێوەیە بکەین، فیسار شتیش بەو شێوەیە بکەین.

شەیتانەکان زۆر خەریکی خزمەتکارانی ئەم خزمەتە دەبن. بە ئوستاد دەڵێین وتەبێژی سەدە. تەرجومانی هەستەکانمانە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، یاخود وتەبێژی سەردەمی خاوەن کۆتا پەیامی باڵا، لە سەردەمی ئێستاماندا.

 

هەربۆیە کاتێک ئاماژەیەکی بچوکی زیندوو بوونەوە، هەوڵ و کۆششێک بە ئاڕاستەی زیندوو بوونەوەی پاش مەرگدا هەڵنرا، شەیتانەکان بە هەموو سوپاکانیانەوە هێرشیان هێنایە سەرمان، بەڵام ئەوان مرۆڤەکانیان بەکارهێنا، لە زۆر شوێنی جیاوازی قورئاندا دەفەرموێت:

يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا

شەیتانەکان بۆ مرۆڤەکان، مرۆڤەکانیش بۆ شەیتانەکان، چەشنی دەمی کەسە سیاسیەکان، وەها قسەی زل، سەرسوڕهێن و پڕ باق و بریق دەکەن، ئیدی مرۆڤ لە دەستی خۆیدا نیە کەوا بەرامبەریان وەک جادولێکرا و هیپنۆزلێکراوی لێنەیەت.

هەربۆیە لە کۆمەڵگا و لەسەر ئاستی هەموو کۆمەڵگاکان، چاوبەستێکی گەورە ئەنجام دەدرێت، هەندێک بە ئەقڵی سەقەتی خۆیانەوە، فەرمانڕەوای کۆمەڵگا دەگرنە دەست و، کەسانێکیش چەپڵەڕێزانیان دەکەن، پاشان وەک مێگەل دوایان دەکەون و بە سنگەخشکێ دەڕۆن.

  بەم شێوەیە شەیتان ڕەشە خەڵکەکان بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی ڕێ بەو مرۆڤانە بگرن کە بەرەو ڕاستی دەڕۆن و تەواوی ئەو پردانەی بەو ئاڕاستەیەدا لێدراوە بیڕوخێنن، بۆ ئەوەیلە شوێنی نەگونجاودا تاڤگەی پڕ لە قوڕ و چڵپاو دروست بکەن، تاڤگەگەلێکی زیانبەخشی پڕ لە قوڕ و چڵپاویان پێ دروست دەکات، هەتا هزرەکان چەپەڵ بکەن، بە ناوی ئەوەی مرۆڤەکان بەرەو بیری چەپەڵ ئاڕاستە بکەن، ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی دەدەن.

هەربۆیە ئەوەی لەسەر شانی ئێوەیە، ئەم واقیعە لەبەرچاو بگرێت و بەردەوام بێت لە ڕۆشتنی خۆی.

لەوە دەچێت هەندێک لە ئێوە، بە تایبەت پیرەکانتان، لەم بابەتەدا سەرئەنجامی کارەکان نەبینێت، لە ڕاستیشدا زۆرێک لەوان حەز ناکات چاوی پێ بکەوێت، تازە ئێمە مرۆڤگەلێکی کۆن بووین و رەواجمان نەماوە، مەراقی ئەوەشمان نیە کە ڕەواجمان هەبێت.

ئێمە درک بەوە دەبەین کە بۆ ئەم ژیانەی دونیا نە ئەفرێندراوین. ئێمە بۆ ماوەیەکی کاتی لێرەین و وەک تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش دەفەرموێت:

مَا لِي وَمَا لِلدُّنْيَا، مَا أَنَا إِلَّا كَرَاكِبٍ اسْتَظَلَّ تَحْتَ شَجَرَةٍ ثُمَّ رَاحَ فَتَرَكَهَا

واتە من چی پەیوەندیەکم بە دونیاوە هەبووە، من حاڵم وەک ئەو کەسەیە لە کاتێکدا دەچێت بەرەو شوێنێکی گرنگ، بۆ ماوەیەکی کاتی لە ژێر دارێکدا پشوو دەدات، پاشان هەڵدەستێت و سواری سوارەکەی دەبێت و دەچێتە ئەو شوێنەی کە دەبێت بۆی بڕوات.

ئەمە ڕێگای ئێمەیە، بەڵام بێگومان دەبێت ئەو ئاڵایە بشەکێتەوە و شاباڵ بگرێت و ئەوەی پێویستە بیڵێت، لە زاری بێتە دەرەوە، گوزارشت لەو شتە بکات کە دەبێت گوزارشتی لێبکات، بە دەربڕینێکی تر:

ناوی جەلیلی ئیلاهی، ناوی جەلیلی محمدی شاباڵ بگرێت و، حەقیقەتی لا إله إلا الله محمد رسول الله بە هەموو شوێنێکی بگەیەنێت و بیناسێنێت…

ئیدی قبوڵکردنی ئەمە شایستەییەکی  ترە، ئەوە شایستەییەکە کەوا سەرو هەموو شایستەییەکانە… بۆ نمونە ڕێزگرتن لەم حەقیقەتە، شایستەبوونە لە پلەی دووهەمدا، واتە کەسەکان بڵێن ” کورە ئەمەش دەبێت”، شایستەبوونێکە لە پلەی دووهەمدا، واتە بڵێن با ئەمانەش هەبن و دەتوانین لەگەڵ ئەمانەدا ملی ڕێگە بگرین، ئەمەش شایستەبوونێکە لە پلەی چوارەمدا، بەم هەوڵ، کۆشش، هیمەت و بەرخۆدانەوە، یەکێک لەم شایستە بوونانە فەراهەم دەکرێت، ئیدی هەرکام لەمانە بەدەستبهێنرێت، جەنابی حەق لەم کارە ڕازی دەبێت.

دەبیتە جێدەرکەوتی ڕەزامەندی جەنابی حەق، لەم ڕوانگەیەوە پیویستە بەردەوام بین لە ڕۆشتنی سەر ئەم ڕێگەیە، بۆ ئەوەی لە هەتیوێتی و بێ خاوەنێتی ڕزگارمان ببێت.

وەک چۆن لە سەردەمی خاوەنی کۆتا پەیامی باڵادا، ئەو ژیانەی کە دەتوانین بە “ناولێنراوە بێ ناوەکە” ناوی ببەین، واتە ژیانی دڵ، ڕۆح، نهێنی… واتە ژیانی دونیای ناخی مرۆڤ، واتە دامەزراندنی شیوازی پێکهاتەی ئەنەتۆمی مەعنەوی مرۆڤەکان، پاشان بە گوێرەی ئەمە بژیت.

پاشان تەکیە و خانەقا و حوجرەکان، لە ڕێگەی ناو و ناونیشانی جیاوازەوە، ئەمانەیان لە نێوان خۆاندا دابەش کردووە و بە گوێرەی زەمان و بارودۆخەکە، وتوویانە ئیستا پیویستە فڵان شت بەم شێوەیە بکەین، فیسار شتیش بەو شێوەیە بکەین.

سەردەمانێک هاتووە کەسانێک وەک حەزرەتی ئیبراهیم حەقی وتوویانە:

کەم بخەوە، کەم بخۆ، کە بخۆرەوە

واز لە پاشەڕۆخانەی لاشە بهێنە و

بەرەو گوڵشەنی دڵت کۆچ بکە

با ببینین مەولا چی دەکات

هەرچی بکات جوان دەیکات…

 

هەندێکیشی وتوویانە:

دەر تەریقی نەقشیبەندی لازمامەد چاری تەرک، تەرکی دونیا، تەرکی عوقبا، تەرکی هەستی، تەرکی تەرک…

هەندێکیش وتوویانە:

دەر تەریقی عەجزیمەندی لازمامەد چاری چیز؛

عەجزی موتڵەق، فەقری موتڵەق، شوکری موتڵەق، شەوقی موتڵەق، ئەی عەزیز

 

ئیدی دەتوانن نمونە ئەمانە بۆ ٥ هەتا ١٠ و ٢٠ بەرز بکەنەوە.

چونکە هەموو زەمانێک بە گوێرەی خۆی هەلومەرجی هەیە، هەموو سەردەمێکیش بە گوێرەی توێشوی ئەو زانست و ئەزمونە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پێویستی بە وەرگرتنی وانەیەک هەیە لەسەر ئەو ئاستە.

سەردەمانێک هەبوو لەوە دەچێت شتی زۆر بچوک بۆ مرۆڤەکان بەس بووایە، سەردەمانێکیش لەبەر ئەوەی نەفسەکان توشی هەڵکفان بوون، وەک پێش کەمێکیش ئاماژەم بە وتە فارسیەکەی حەزرەتی بەهائودینی نەقشیبەندی کرد، ئەوە بنەمای تەریقەتەکەی بووە.

 

 واتە پیویستە واز لە چوار شت بهێنیت، تەرکی دونیا بکەیت، ئاخیرەتیش تەرک بکەیت، ئەوانەی تەنیا خوازیاری بینینی جەمالی جەنابی حەقن ولەمەدا هەوڵیان چڕکردۆتەوە، تەنانەت چاویان لەسەر بەهەشتیش نیە، پێموایە  بیشیان خەیتە بەهەشتەوە، گەر چاویان بە جوانی ئەو کەوتێت، ئیدی نە چاویان لەسەر ڕووبارەکانی بەهەشت دەبێت، نە ئاگایان لەو حۆریانە دەبێت کە بە دەست،چاو، و قاچ ئاماژەیان بۆ دەکەن.

 

 نە ئەو کۆشک و تەلار و ڤیلا سەرسوڕهێنەرانە دەبینن کە بە شێوەیەکی جیاواز دروستکراون و بۆیەیان لێدراوە.

ئەوان شێتی جوانیەکی وەها دەبن لە هۆش خۆیان دەچن، توشی سەرمەستیەکی وەها دەبن، لەو کاتەدا هەرچیەکیان پێ بڵێیت، ئەو هەر دەڵێت:

“الله،  ، بالله، الی الله، مع الله، عن الله” بە بەردەوامی لە زاریەوە دەبیستیت. 

ئەمانە بە ناوی سەیر و سلوکی عارفانەوە، ئاماژە بە گوزارشتی چەند پلەیەکی جیاواز، بنکەی سەربازی یاخود وێستگەی بەنزین دەکەن.

 

مرۆڤ لە هەریەک لەمانەدا، هەرجارەی بە توێشوویەکی جیاوازەوە، بۆ ئەوەی بگات بە پلەی پێش خۆی، ئەم جارەیان ئەو توێشووە هەڵدەگرێت.

بەڵام زەمانێکی وەها دێت، ئیدی مرۆڤەکان، بە ناوی خۆپەرستی خۆیانەوە، زۆر لە حەدی خۆیان زیاتر دەچنە پێش، وەک وتەبێژی سەدەش فەرموویەتی:

ئەمە سەردەمی خۆپەرستیە.

ئەمە سەردەمێکە کە ژیانی دونیا بە ئەنقەست بەسەر ژیانی ئاخیرەتدا پێش دەخرێت.

وای لێهاتووە کە چیدی ئاخیرەت حسابی بۆ ناکرێت، دونیا بە کۆشک و پەردە جیاوازەکانیەوە، لە رێگەی دانانی پەردە لەسەر پەردە، کۆشک لەسەر کۆشک لە بەرچاوی مرۆڤەکان، دەبێتە ڕێگر لەبەردەم بینینی ژیانی ئەولادا.

هەربۆیە ئوستاد وتوویەتی:

ئەم سەردەمە، دونیای ئەو کەسانەیە کەوا بە ئەنقەست ژیانی دونیا بەسەر ئاخیرەتدا پێش دەخەن.

هەربۆیە پێویسی بە عەجزی موتڵەق(کۆڵەواری ڕەها)، فەقری موتڵەق(هەژاری ڕەها)، شوکری موتڵەق(سوپاسگوزاری ڕەها)، شەوقی موتڵەقە، دەبێت مرۆڤ خۆی بە کۆڵەوار بزانێت چونکە ئەمە سەردەمی ئەنانیەت و خۆپەرستیە.

 لە ڕاستیدا ئەوەی لە ژیانی کردەیدا دەیخەینە ڕوو، ئەو هەوڵ و کۆششەی ئەنجامی دەدەین و ئەو شتانەی وەک سەرئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششەمان خۆی بەدەردەخات، لە ڕوانگەی هۆکار و سەرئەنجامەوە، پەیوەندیەکیان بە یەکەوە نیە.

هاوڕێکانی ئێوە کە تازە لە زانکۆ دەرچوو بوون و هێشتا زۆر گەنج بوون، بە چواردەوری دونیادا بڵاو بوونەوە، جانتایەکیان گرت بە دەستیانەوە، تەنانەت کرێی ئەو شوێنانەیان پێنەبوو کە تێیدا دەمانەوە، جوگرافیای ئەو شوێنانەیان نەدەزانی کە بۆی دەڕۆشتن، نەیاندەزانی کە فڵان وڵات لە کوێیە، نەیاندەزانی تایوان لە کوێیە و تایلەند لە کوێیە، چین لە کوێیە، لە ناوەڕاستی ئاسیا فڵان وڵات لە کوێیە و فیساری تر لە کوێیە، بەڵام چوونە فڕۆکەخانە و پرسیان کەوا کام فڕۆکە بەرەو ئەو وڵاتە دەڕوات، ئیدی سواری فڕۆکەکە بوون و بەرەو ئەو وڵاتانە رۆشتن، جەنابی حەقیش خۆشەویستی”ود” ی ئەم کەسانەی خستبوویە دڵەکانەوە، چوونە هەر شوێنێک دەستیان بە ڕوویانەوە نەنا، هەموو کەس دەرگاکانی دڵی بە رووی ئەواندا کردەوە، لە ١٧٠ وڵاتی دونیا، هەموو کەس ئامێز و باوەشی بۆ گرتنەوە، پێیان وتن یاخوا بەخێربێن، بەڵام  تۆزێکیش گلەییمان لێتان هەیە، ئێوە زۆر درەنگ هاتن بۆ ئێرە!

لەبەرچی زووتر نەهاتن؟!

ئاخر نەماندەتوانی زووتر بێین، چونکە لوێ دیکتاتۆریەتی لێبوو…

 

چونکە لەو وڵاتە سیستەمێکی دیکتاتۆری هەبوو،  دەیوت” قسە هەر دەبێت قسەی من بێت”، “دەبێت بەیعەتم پێبدەن”، ئەگینا – وەک ئەوەی لە سەردەمی ئیستاماندا ڕوو دەدات – سنورداشی وڵاتی خۆتان دەکەمەوە، یا سنورداشتان دەکەین یان دەتانخەینە زیندانەوە، چەندە لە کەسانێکی تر دەچن! وانیە؟!

هەربۆیە کاتێک ئەو سیستەمی شەڕە ڕوخا، ئیدی هەلومەرجێک هاتە کایەوە کە ئێوەش بتوانن دورگە خنجیلانەکانی ئاشتی تێدا بونیات بنێنن، دونیایگەلێک لە یۆتۆپیا بونیاد نرا، کاتێک کەسانێک لە چواردەورەوە سەیریان دەکرد، دەیانوت ئەی بۆ بۆلای ئێمەش نایەن، ئەی بۆ بۆلای ئێمەش نایەن ؟!

 ئیدی هەرچی دینێکیان هەبوو، مەسیحیەکان بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیانەوە، بودیستەکان بە هەموو ڤێرشنە جیاوازەکانیەوە، بوڕەهمانیەکان، یاخود شینتۆیستەکان بە هەموو ڤێرشنە جیاوازەکانیەوە، هەموویان چەشنی دەرگای قەڵاکان، دەرگاکانیان بۆ خستنە سەر پشت، فەرموویان لێکردن،  کلیلی دەرگای ماڵەکانیان بە ئێوە دا، ئیمکانی خزمەتکردنیان لەو شوێنانە پێدان، ئیمکانی ئەوەی فراوانی خۆتان لەوێ بخەنە ڕوو، وەک ئەوەی پێشانگایەکی کتێب بکەنەوە، پێشانگای هزرەکانتان کردەوە، لەوێدا هزری خۆتان خستە ڕوو، لە بەرامبەر ئەو مرۆڤانەی کە لە شوێنانی تر، سیمای درەوشاوەی ئیسلام لەکەدار دەکەن، ئەوانەی بە ئاشکرا لە مەیدانەکان سەری مرۆڤەکان دەبڕن و ئەمەش بە موسوڵمانێتی ناو دەبەن، وەک وەڵامدانەوەیەکی ئەم مرۆڤانەی کە سیمای درەوشاوەی ئیسلام لەکەدار دەکەن، کەرەستەکانی دونیای هزری خۆتان لەو پێشانگایانەدا خستە ڕوو. پێشانگای دونیای دڵی خۆتان کردەوە، ئەو مرۆڤانەی سەردانی ئەو پێشانگایانەیان کرد وتیان:

کورە ئەم کارە بەو شێوەیە نەبوو کە ئێمە پێشتر بیستبومان.

ئەمانە داعش، ماعش نین، جاسوس نین، یاخود فیسار حەرام و مورابیتین نین و هیچ کام لەم گروپانە نین، ئەمانە لەو بابەتانەدا زۆر جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەواندا. لایەنی کەم لەو بابەتانەدا توشی دوودڵیەک بوون، بە تێپەڕینی کار لەرەی دڵی ئێوەیان گرت، گوێیان لە دڵی ئێوە گرت، ئامێری تایبەتیان خستە سەر دڵتان، ئالەتی تایبەت بە دەماغیان خستە سەر سەرتان، لەو ڕێگەیەوە سەیری هزری ئێوەیان کرد، گوێیان لێگرت و ئەوەیان بەدی کرد کە لە ڕیتمیدا هیچ جیاوازیەک نابینرێت.

هەمیشە لەسەر شێوازی “دی، دا،دادت، دیدا داتت” لێدەدا، وتیان بە خودا ئەمانە ڕاست دەکەن، پاشان بە پشتیوانی و چاودێری خودا، یەکەکان بوون بە سەدان.

ئێ قابیلە شەیتانیش هەروا بوەستێت؟!

ئێ بەندەگەلێکی پەت لە ملی، تامەزرۆ و ئامادە بە فەرمانەکەی ئەویش بوونیان هەیە، تەنانەت لە هەندێک شوێندا کەسانی فەرمانڕەواش داخڵ بەم بازنەیەی ئەو دەبن، بە سنگەخشکێ دوای فەرمانەکانی شەیتان کەوتن و، وتیان:

 

” پیویستە ئەمانە بڕوخێنین، مەگەرنا هەموو دونیا چاویان بەم ڕاستیە دەکەوێت، ئیدی حیکمەتی بوونی خۆمان لە دەست دەدەین!

چونکە ئێمە زەمانێکی دوور و درێژە، لە سەر هەموو زەمانێکەوە، لە ئاسمان دەستمان بەم جۆرە کارانە کردووە، ئەم کارانەمان لە دژی هەڵبژێردراوی خودا(حەزرەتی ئادەم) دەستپێکرد، پێویستە دونیا لە بەردەمی ئەمانەدا جێنەهێڵین، دونیا هێندە سوک نیە کەوا بۆ ئەم مرۆڤە باوەڕدارانەی جێبهێڵین! پێویستە بە باقوبریقی شەیتانیانەی بۆیان بڕازێنینەوە، پێویستە بە بۆیەی شەیتانی ڕەنگی لێبدەین”.

ئیدی فڵچەیەکیان دایە دەستی هەریەک لە هاووێنە، دارودەستە و پێوەندەکان و، گیاندارە پت لە ملەکانی خۆیان، وتیان بۆیەی هزری شەیتان لە هەموو شوێنێک هەڵبسون!

پێیان دان و ئەوانیش پییاندا هەڵسویی، پێیاندان و ئەوانیش پێیاندا هەڵسویی، هەربۆیە کەسانێک دوای ئێوە کەوتن و هەوڵی ڕوخاندنی ئەو شتانەیان دا کە ئێوە بونیاتتان ناوە.

ماوەیەک فیتنە و فەسادیان دروست کرد، ئەوەشیان بۆ نەچووە سەر، ئەمجارەیان وتیان باشترە کەوا ناوێک لەمانە دابهێنم، با ناویان بکەمە شتێکی تاریکونوتەک، هەتا لە ویژدانی گشتیدا متمانەی ئەمانە بهەژێنم. هەتا جیایان بکەمەوە، هەتا وەک دوژمنی ئەم کۆمەڵگایە بە خەڵکیان بناسێنم، ئەم فەرمانەی بە هاووێنە و دارودەستەکەی گەیاند و ئەوانیش جێبەجێیان کرد.

دوێنێ ستراتیژی پیلانێکی جیاواز، ئەمڕۆش ستراتیژی و پیلانێکی جیاوازتر، ئەمەش بەو واتایە دێت کە بەیانیش پیلانێکی نوێتری دەبێت، هەربۆیە ئەوەی دوێنی ئەنجامیانداوە، باشترین سەرچاوە و ڕێفەرانسی باوەڕپێکەرە، بۆ ئەو شتانەی کەوا بەیانیش ئەنجامی دەدەن، بە پیلان و پڕۆژەگەلێکی شەیتانی کە هیچ کاتێک گۆڕانیان تێدا نەکردووە، دیسان دێنەوە -بمبەخشن کە وەهاش دەڵێم – ئەو نەفرەتیەش لەم بابەتانەدا زۆر کەسێکی پرۆفێشناڵ و کارامەیە.

تەنانەت لە ئاسمانیش گەمەی خۆی کردووە، لەناو فریشتەکاندا بووە کە گەمەی خۆی کردوە، مرۆڤ چۆن بەرامبەر ئەو بوەستێتەوە…

بەڵێ، کارە چاکەکان، توشی ڕێگری زۆر خراپەکار دەبن، شەیتان زۆر خۆی خەریکی خزمەتکارانی ئەم خزمەتە دەکات. وای فەرمووە ساحیبی زەمان، حەزرەتی ساحیبقران.

 

مادام وەهای وتووە، کەواتە پێویستە ئەمە وەک واقیعێک ببینین.  لێرەدا دەمەوێت لە تەقەڵێکدا شتێک بڵێم، واتە لە کەوانەیەکدا شتێکتان عەرز بکەم:

لەم بابەتەدا لە ڕێگەی وێناکردنی ئەم جۆرە شتانەوە، پێویست بەوە ناکات بیرکردنەوە و هزری پاکوبێگەرد لەکەدار بکرێت. تەنیا هێندە نەبێت کە دەبێت کۆی ئەم بابەتە بزانێت. ئەوە بزانێت کە شەیتان لەوێدا بە شوێن گەمەیەکەوەیە، ئیدی گەر ئەمە پاشقولگرتن بێت، دەبێت بە گوێرەی ئەوە ئامادەکاری خۆت بکەیت، گەر بۆتەقەی ملت بدات، پیویستە بە گوێرەی ئەمە خۆتی بۆ ئامادە بکەیت، گەر نیەتی ئەوەی هەبێت بەر دامێنێت بگرێت، ئەوە بە گوێرەی ئەمە خۆت ئامادە دەکەیت، لەبەر ئەوەی سەیری زۆرانبازیەکانی کرکپنارم کردووە، بە گوێرەی زاراوەکانی ئەوان ئەم قسانەم کرد، داوای لێبوردنتان لێدەکەم.

پێویستە بە گوێرەی تەڵەکانی ئەو خۆتان ئامادە بکەن، پاشان هەوڵی ئەوە دەدەن لە گێژاوی ئەم شتە نەرێنیانە بچنە دەرەوە، وەک ئەوەی لە دوێنێوە هەتا ئیستا هێناوتانە، بەم هۆیەشەوە بوونە هۆکاری زۆر کاری چاکە، پەیتان بە شتانێکی زۆر گرنگ برد، بۆ ئەوەی ئەمەش زیاتر ببەنەوە پێشەوە، بە پشتیوانی و چاودێری خودا، دەبێت تەنیا بە بابەتەکانی خۆتانەوە سەرقاڵ ببن.

هەڵدەستن و دادەنیشن، پەنا بۆ ئەقڵی دەستەکۆیی دەبەن، وەک ئەوەی حەزرەتی خاوەن شکۆ فەرمویەتی، مەبەستم لە پێغەمبەری نازدارە، سەلامی خودای لەسەر بێت، مَا عَالَ مَنِ اقْتَصَدَ، وَمَا خَابَ مَنِ اسْتَشَارَ

ئەوەی بە ئابوریانە هەڵسوکەوت بکات، ئەوا دەموچاوی پیسی هەژاری بۆ پێداویستیە سەرەکیەکان بە خۆیەوە نابینێت، ئەوەی کار بە ڕاوێژیش بکات، هەرگیز توشی هەڵنوتین و گیرخواردن و کەوتن بە دەمدا و مانەوە لەسەر زەوی نابێت. توشی دۆڕاوی و بێبەشی نابێت.

ڕاوێژ، ڕاوێژ، ڕاوێژ!

لە سورەتی شورادا وەک پەسنی هاوەڵانی سەردارمان دەفەرموێت:

وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ

لە سەرەتادا باسی فەزیلەتە جیاوازەکانیان دەکات، پاشان باسی یەکێک لە گرنگترین فەزیلەتەکانیان دەکات و دەڵێت:

ئەوان کارەکانیان بە ڕاویژ و لە خولگەی ڕاوێژدا دەبەنە سەر.

ئەوان جوانخاس و باڵابەرزگەلێکی بەو شێوەیەن.

هەربۆیە پێویستە لە هەموو هەستان و دانیشتنێکدا، بیر لەوە بکەینەوە کە چۆنی پلان و پرۆژەکانمان لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا بەدیبهێنین، پێموایە هەموو کاتێک پێویست بە سەیرکردنی ئەم بابەتە دەکات.

وابزانم قسەیەکی حەزرەتی پیرە کە دەفەرموێت:

هەموو زەمانێک حوکمی خۆی هەیە، واتە شتانێک کەوا دەشێت گۆڕانکاریان تێدا بکرێت و دژی بنەماکانی قورئان نەیەتەوە، دژی سونەتی سەحیحە نەبێتەوە، بە مەرجی ئەوەی لە دژی ئیجتیهادی تەندروستی موجتەهیدە بەڕێزەکان نەیەتەوە، هەموو زەمانێک حوکمێکی جیاوازی تایبەت بە خۆی هەیە.

پیویستە بیر لەوە بکەینەوە؛ کە ئەم بابەتە پێویستی بە چۆن هەنگاو هەڵگرتنێک و چۆن بیرکردنەوەیەک هەیە، بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن لە گێژاوی ئەم کێشانە دەردەچین و ڕزگارمان دەبێت، ئەم کارەی هەتا ئیستا بە پشتیوانی خودا هێناومانە، لەمەودوا چۆن بەردەوامی پێدەدەین، ئێمە گەر لەم بابەتەدا بە شێوەیەکی تەندروست هەنگاومان هەڵگرت، وەک پێش کەمێکیش ئاماژەم پێدا، ئەوەی هەتا ئێستا ئەنجامدراوە، پەیوەندیەک لە نێوان هۆکار و دەرئەنجامەکەیدا نابینرێتەوە، ئەوەی الله بە ئێوەی ئەنجامداوە، لە ڕووی پەیوەندی هۆکار و دەرئەنجام”تناسب العلیة” یان ئەوەی بە زمانی بیانی پێیدەڵێن “کۆزالیتە”، لە نێوان هۆکار و دەرئەنجامدا هیچ پەیوەندیەک بوونی نیە.

گەنجانێک لە هەڕەتی لاوێتی خۆیاندا، هیچ ئەزمونێکی نیە، کەسانێک لەسەرەتادا، تیروپشکیان ئەنجامدا و ڕۆشتن، ئیدی نازانم ٢٠ یاخود ٣٠ کەس بوو، جاری دووهەم لە تورەکەکەدا هێندە ناو هەبوو، کە ناوەکانیان جێگەی نەدەبوویەوە، وتیان لێرەدا جێی نابێتەوە با بە ئامێرێک تیروپشکەکە ئەنجام بدەین، پاشان لە ڕێگەی جیاوازترەوە ئەنجامدرا،   پاشان وەک گوزەر و شاڕێگایەکی وەهای لێهات، ئیدی بوون و نەبوونی ئێوە گرنگیەکی نەبوو، گەر بە دەربڕینەکەی موحاسیبی ئەمە بڵێین:

هەموو کەس لە چوارچێوەی “ماقولیەتە قورئانیەکان” کۆبوونەوە و وتیان ئەمانە شتانێکی جوانن، مەنتقی قورئانیش هەر داخوازی ئەمە دەکات، حەزرەتی ئوستاد دەستەواژەی “مەنتقی قورئان” بەکار دەهێنێت،  وتیان داخوازی مەنتقی قورئانیش هەر داوای ئەمە دەکات، ئیدی لە چوارچێوەی “مەنتقی قورئان” دا سیستەمگەلێکیان دامەزراند، بە هەر چواردەوری دونیادا بڵاو بوونەوە، شتێک بوو کە جێگەی سەرسوڕمان بوو، بەڵام ئێمە بە بێ ئەوەی ئاگامان لە خۆمان بێت، واماندەزانی کەوا خۆمان ئەم کارانەمان ئەنجامداوە، بەڵام پشتیوان بە خودا ئێوە قسەی وەهاتان لە دەم نەهاتۆتە دەرەوە  ئابراکانیشتان قسەی وەهایان نەکردووە، کاتێک سەیری گەورەیی کارەکە دەکەین دەزانین کە خودای لە پشتە، من کاتێک لە ڕوانگەی قیتمیرەوە سەیری دەکەم، وەک لەمپەرێکی دەرقاچی کارەکان دەیبینم، مومکین نیە ئەم کارە بە کەسێکەوە ببەستینەوە. کارێکی وەها مومکین نیە!

هەتا سەردەمانێکی دیاریکراو، جەنابی حەق، گەر لوتفی فراوانی بێ خەوشی بە ڕووی ئێوەدا کردبێتەوە، بەشێوەیەک کەوا سنوری هۆکار و دەرئەنجامەکانی بڕیبێت، گەر بە لێزمە سەرکەوتنی بەسەر سەری ئێوەدا باراندبێت…

مادام هەتا ئێرە هێناوێتی، ئیدی لەمەودواش نە ئێوە لەپەوڕوو لەسەر زەوی بە تەنیا جێدەهێڵێت، نە ئەم کارانە لە شوێنی ئێستایاندا بەجێدەهێڵێت.

هەربۆیە خواستی بێ خەوشی ئەو، بۆ ئەوەی لە ڕەنگ و بۆیەکی جیاوازتردا خۆی بەدەربخات، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جیاوازتر گوزارشت لە خۆتان بکەن بۆ هەموو دونیا، چەشنی تۆوەکان، ئێوەی بە شێوەیەکی جەبری بە هەموو دونیادا پرژاند و بڵاوی کردنەوە.

پێی وتن:

ئێوە لە وڵاتی خۆتاندا، تەنیا تۆوێک بوون، تەنیا یەک دانە بوون، بەڵام لەو شوێنانەی بۆی ڕۆشتوون،    بە گوێرەی هێز و پێزی خاکەکە، واتە بە گوێرەی کرانەوەی دڵەکان لە بۆ ئێوە، خۆتان لەو شوێنانە فڕێ دەدەنە ناو خاکەکەوە، بە نیەتی تیاچوون لەپێناو خودا(فنی فی الله)، مانەوە لەبەر خودا (بقاء فی الله)، لەگەڵ خودا بوون(مع الله) لەو خاکانەدا بڕزێن. لە پێناو ڕێگای الله.

ئێوە لەو خاکانەدا دەڕزێن، بەڵام ئەمجارەیان گوڵەگەنمێک لە ئێوەوە سەر دێنێتە دەر، ئەمجارەیان لایەنی کەم لەم گوڵە گەنمەوە ١٠ دانەی تر دروست دەبێت.

یەکێک دەڕوات و ١٠ کەسی تر شوێنی دەگرنەوە، گەر بە گوێرەی دەربڕینە قورئانەیەکەش گوزارشت لەم بابەتە بکەین، هەندێک جار گوڵەگەنمێک، ١٠ دانە دەگرێت و ئەمەش دەکاتە سەد دانە، واتە لە یەک دانەوە دەبن بە سەد.

لوتفی الله زۆر فراوانە، ڕەحمەتیشی پێش غەزەبی کەوتووە و لە هەموو شتەکانیش فراوانترە، گەر خوازیاربێت هەزاریشی لێ دەخاتەوە، هەربۆیە هەتا ئێستاش ئەم کارانەی لە ڕێگەی چاودێری، دەسەڵات، سەرپەرشتی، پارێزگاری خۆیەوە ئەنجامداوە، لە هەمان کاتدا بە خستنە ژێر مۆڵگەی قایمی پاراستنی خۆیەوە، حرض واتە پارێزگاری، صیانة ش هەمان واتای هەیە، لە ڕێگەی ئەوەی یارمەتی ئێوەی داوە لە دژی دوژمنەکانتان، شتانێکی وەهای بۆ ئێوە ئەنجامداوە، کە گەورەترین سەرچاوە و ڕێفەرانسی باوەڕپێکەرە دەرحەق بەو شتانەی لە داهاتووشدا بۆتان ئەنجام دەدا.

هیچ کاتێک پێتان هەڵنەنوتی و لەترتان نەدا، هیچ کاتێکیش لەپەوڕوو بە زەویدا نەدەکەوتن، شەقتان خوارد و توشی لەرزین بوون، پیکتان خوارد و توشی شۆکی ئەمە بوون، بەڵام هیچ سەردەمێکیش نەبووە کە ئەمانەی تێدا نەبێت.

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش چەندین جار بە پیک لەسەری دراوە، بەڵام توشی لەرزین نەبووە بە پشتیوانی خودا و هەرگیز سکاڵای دەرنەبریوە.

لە بەرامبەر ئەو شتانەی کە دەبنە دەستپێک و کارکردی سکاڵاکردن، هەمیشە وتوویەتی سوپاس بۆ خودا.

وتەبێژی سەدەش لە ڕێگەی وتنەوەی” اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، سِوَى الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ” هەناسەی هەڵمژیوە و داوێتیەوە، جگە لە کوفر و گومڕایی، حەمد و سەنا بۆ هەموو شتێک کە لەوەوە دێت…

 

خۆشە ئەوەی لای تۆوە بێت

ئیدی کەوا بێت یاخود کفن

یان تازە گوڵ یاخود دڕک

لوتفیشت خۆشە قەهریشت خۆش

لە نێو ئەم تێبینیەدا، ئازاری ئەو پیکانەی بەرتان دەکەوێت لە یادی دەکەن، ئیدی وەک ئەوانەی کە کودەتای ٢٧ ی ئایاریان بینیوە، یان ئەوانەی کودەتای ١٢ ی ئازاریان بینیوە، یان وەک ئەوانەی کودەتاکانی حوزەیران و تەموزیان بینیوە، وابزانم کودەتای مانگی کانونی یەکەمیش هەبوو، هەروەها کودەتاکەی تەموزیش هەیە، هەربۆیە ناوی زۆرێک لە مانگەکان بە بۆنەی کودەتاوە پیس بوون!

 

الله بە گەورەیی خۆی، پاککردنەوەی چەپەڵی سەر ئەم مانگانەی بۆ ئێوە جێهێشتووە، قسەیەکی ئیمامی شافعی هەیە، کە وەک گوڵێنکە دەینێمە سەر ئەم کڵاوە پیسەی سەرم:” خودا تا ئەبەد لە پێشینانی ئێمە ڕازی بێت، وای چەندە کاری زۆریان بۆ کەسانی دوای خۆیان جێهێشتووە!”

ئێ گەر جەنابی حەق هێندە کاری زۆری بۆ ئێوە جێنەهێشتایە، ئیدی چۆن دەتانتوانی پێکەوە لەگەڵ ئەوان بچنە بەهەشتەوە.

چۆن دەتانتوانی لەگەڵ حەزرەتی ئەبوبەکر بن،  ئێستا من ناوی هەرکام لەوان بڵێم، یەکسەر ئامادەن کە لەگەڵیان بن، کام لە ئێوە هەیە حەزی بەوە نەبێت کە هاوخوانی حەزرەتی ئەبوبەکر نەبێت، یاخود لەگەڵ هەریەک لە حەزرەتی عومەر، عوسمان، عەلیدا نەبێت.

یان لەگەڵ هاوسەرە بێگەردەکانی، وەک حەزرەتی خەدیجەی کبری، یان عائیشەی صدیقة، یاخود حەزرەتی حەفسە…

گەر هەزار گیانمان هەبێت، هەر هەموویان بە قوربانی ئەوان بێت، تامەزرۆی ئەو کارەین، هەرکاتێک تامەزرۆی ئەو کارە بوون و ئامادەی فەرمانەکەی بوون، باوەڕ بکەن؛ ئیدی خوداش هەموو دڵەکان تامەزرۆ و ئامادەی ئەو شتانە دەکات کە ئێوە دەیکەن و دەیڵین، ئامادەیان دەکات و گوێکان بۆ قسەکانی ئێوە دەکرێنەوە، وەک ئەوەی گوێ لە دەنگی ئاسمانی بگرن ئاوەها گوێتان لێدەگرن. لە هەمان کاتدا بەسیرەتیشتان دەکاتەوە، وەک چۆن  سەلەفی ساڵح یاسا و ڕێساکانی بوونیان دەخوێندەوە و، شت و ڕووداوەکانیان چەشنی لۆکەی بەردەمی هەلاج شی دەکردەوە، بە پشتیوانی چاودیری خودا، هەمان شت بە ئێوەش ئەنجام دەدا، پاشان دەڵێن:

کورە ئەوەی بە دوایدا دەگەڕاین هەر ئەمە بوو.

 

 

با بگەڕێینەوە سەرەتای کارەکە و بەم شێوەیە، لە هەمان کاتدا ئێوە و گەلەکەشتان و گەلی ئیسلامیش، لە هەتیوێتی و بێ خاوەنی، ڕزگار دەبن.

 

ئێستا ئەو ڕووداوی لەکەدارکردنەی کەوا لە دونیای ئێوەدا ڕوو دەدەن، بە پشتیوانی و چاودێری خودا لە بیر دەکرێت، وەک چۆن ئێستا بە پێکەنینەوە چەشنی ئەوەی نوکتەیەک بگێڕینەوە باسی بەڵا و موسیبەتەکانی ڕابردوو دەکەین، باسی ئەمانەش دەکەین.

وەک چۆن ئێستا باسی قسەکانی خۆمان لە زیندان دەکەین کە لە ١٢ ی ئازاردا لەگەڵ هاوڕێکانمان دەمانکرد، ئێ زیندان شوێنێکە کەوا لایەنی دەرونی مرۆڤ دەشێوێنێت، بمبورن کە ئەمە دەڵێم:

پاسەوانێک دێت و دەڵێت:

دەی هەتیوینا هەستنە سەرپێ.

با نمونەیەکی ئەمەتان بۆ بگێڕمەوە:

لە خواردنی هێلکەیەکی ژەهراویەوە ژەهراوی بووم و منیان بردۆتە دەرەوە، لەبەر ئەوەی هێشتا ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن نەهاتووە، جارێکی تر دەمبەنەوە زیندان، دەڵێن “گەر دەمرێت، با لە ناو زینداندا بمرێت”.

 

پاشان لە زیندان مامۆستا عوسمانی ڕەحمەتی لێبوو، ماوەیەک بەر لە ئێستا کوڕەکەی لێرە بوو، خۆی بۆی گێڕامەوە، وتی کەوا ئەو بە زۆر منی ڕشاندۆتەوە و بەو شێوەیە ڕزگارم بووە لە مردن.

پاشان بەیانیم لێبوویەوە و پاسەوانەکە وابزام بە نوکی قاچی لێیدام و وتی:

“هەتیو مامۆستا دوێنێ خەریک بو دەتۆپیت!”.

ئەم جۆرە قسە و کردەوانە لە ڕووی پێگە و مەکانەتی مرۆڤەوە لە ناو کۆمەڵگا، بە شێوەیەکی زۆر جددی لایەنی دەرونی مرۆڤ تێک دەدەن.

بەڵام کاتێک ئێوە باسی ئەمانە دەکەن، لێوەکانتان بەرەو دواوە دەڕوات و بە پێکەنینەوە باسیان دەکەن.

وەک ئەوەی نوکتەیەکی خۆش باس بکەن ئەمانە دەگێڕنەوە.

وەک داستانێک دەیگیڕنەوە.

 

 ڕۆژێک دێت بە هەمان شێوە باسی شوباتیش دەکەن و کانونی یەکەمیش بە هەمان شێوە باس دەکەن، بە هەمان شیوە باسی قوڕ و چڵپاو ڕشتنەکەی تەموزیش دەکەن، بە پشتیوانی و چاودێری خودا.

گەر ئەمە داهاتووی ئێمە بێت، پێویستە چاوەکان هەمیشە لەو داهاتووە ببڕین و، بە شێوەیەک لە شێوەکان، لەو تایبەتمەندیەدا قوڵ ببینەوە، با نەچینە ناو زۆر شتی ترەوە و خۆمان پەرش و بڵاو نەکەین و دەمارەخانەکانی مێشکمان پیس نەکەین،    شتانێکی پیس نەکەینە جێگەی باسەکانمان.

ئیدی نازانم گەر ڕاشکاوانەتر قسە بکەم، شیاو دەبێت یاخود نا، ئەو ڕۆژنامانەی کە قوڕ و چڵپاو لە چواردەوریان دەپرژێنن، هەتا لە دەستمان دێت نەیانخوێنینەوە.

گەرچی هەندێک جار شتانێک سەبارەت بە خزمەت دەڵێن، کەوا پێویست بەوە دەکات لە شوێنی خۆمان ڕاست ببینەوە و شتێک ئەنجام بدەین، ئیدی لەو بابەتەدا کێشەیەک نیە کەوا گەر یەک دوو کەس، خەریکی ئەو کارە ببن.

بەڵام گەر ئەمە وەک بابەتی یەکەمی هەمووانی لێبێت، خۆ  سەرقاڵ کردن بەم بابەتانەوە، جگە لە پیس کردنی هزری خۆمان، بە کەڵکی هیچ شتێکی تر نایەت.

هەرچی باشە دەستخۆشی لە باشیەکەی بکە

لە بەرامبەر دڵە باوەڕدارەکاندا نەرمونیان بە

وەها نەرمیش لە بێ باوەڕەکان نزیک ببەوە

کینە و نەفرەتیان بتوێتەوە و بڕوات

لە هەناسەکانتاندا هەمیشە مەسیح بن!

 هەندێک جار، باش بەسەر باشتردا پێش دەکەوێت.

لە ئەخیر زەماندا ڕۆحی محمدی وەهای لێدێت کە بڵێین:

گەر شەپازلەیەکیان لەلای ڕاستت دا، لای چەپیشتی بۆ بکەرەوە هەتا بیدات لەلای چەپیشت؛ هەتا کینە و نەفرەتیان بڕەوێتەوە. گەر لەسەر زاری یونسی ئێوەشەوە گوزارشت لەمە بکەین:

بەرامبەر لێدەر بێدەست

بەرامبەر جوێندەریش بێ زمان

دەرویش پیویستە بێ دڵ بێت

مەگەرنا نابیت بە دەروێش

 

ئەوەی پێی دەڵێن دەروێشی کەوا و سەڵتە و تاج نیە

ئەوەی دڵی دەروێش بێت، موحتاجی کەوا و سەڵتە نیە

ئێوەش دەروێشێکی بەو شێوەیەن، نە تاجتان دەوێت، نە کەوا و سەڵتە، ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن، ئەنجامی دەدەن و دەڕۆن.

ئێوە تۆو دەچێنن، ئیدی کێ دروێنەی دەکات با بیکات، ئەمە گرنگ نیە، پاشان ئەمە وەک ئەوەی لەلای خۆتانەوە کرابێت قبوڵی دەکەن، بە ڕێزەوە پێشوازی لێدەکەن، چەشنی ئەوەی شەیتانەکان بە حەسودی خۆیانەوە شەق دەبەن، حاشا ئێوە توشی هەمان حاڵەت نابن، بە پشتیوانی و چاودێری خودا،

 

گەر خزمەت لە کایەدا بێت

هێندە دەهێنێت کەمێکی تر بژیت

 

لە ئێستادا ئەوەی سەرم دەئێشێنێت بریتیە لەوەی ئەمە بزانرێت و پێش چەندین ساڵ قیتمیر ئەمەی وتووە و ئیستا کەسانێک دووبارەی دەکەنەوە بۆ ئێوە. والسلام…

 

 

 

 

 

 

 

 

132 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە