نوسەران

  • بزاڤی خزمەت و دیاریکردن و ژماردنی زیانەکان

    کاتێک دەمانەوێت بزاڤی خزمەت هەڵبسەنگێنین، پێویستە چ شتێک بکەینە پێودانگی خۆمان؟ بەدیعوزەمان سەرنجمان بۆ ٤ وشە ڕادەکێشێت و بە گرنگیەوە باسی دەکات. نورسی لە یەکێک لە بەرهەمەکانیدا دەڵێت” لە ماوەی ٤٠ ساڵی تەمەنم و ٣٠ ساڵی خوێندنمدا، فێری ٤ شتی گرنگ بووم سەبارەت بە وشە لە زانستی کەلامدا. ئەویش ئەوەیە کاتێک وشەیەک دەڵێیت  واتای پیتەکانی(حرفی)، واتای ناوەکانی، نیەتت، گۆشە نیگات…

    زیاتر بخوێنەوە
  • لە ساڵی ١٩٩٠ ئیشارەتەکەی دەرکەوت

    لە ساڵی ١٩٩٠- لەو شوێنەی خەیاڵی دروستکردنی دونیایەکی نوێ دەبینرا-  کاتژمێر ٢:٣٠ شەو بوو، کەسانێک کە لە لانەیەکی زانستی هاوشێوەی کەشتیەکەی نوح پەروەردە بوو بوون،  بە شێوەی هەزاران گورزەی تیشک سواری فڕۆکەکان بوون و بەرەو قەفقازەکان کەوتنە ڕێ، لەلایەن چاوێکیشەوە کە کلی غەیب و داهاتووی لێدرابوو چاودێری دەکران. رۆحانیەکان لە وڵاتی ئێمەوە گەشتیان بەرەو ئەو وڵاتانە دەکرد. ئەم گەشتەی لە…

    زیاتر بخوێنەوە
  • ئەوانەی بە دوای کتێبە بەرگ ڕەشەکەدا دەگەڕێن. بە خامەی عەبدوڵڵا ئایماز

    ڕۆژێک پڕۆفیسۆرێک بە یاریدەدەرەکەی دەڵێت ” لە نێوان کتێبە سورەکانی ناو کتێبخانەکە، کتێبی ‘کاستەمۆنی بەرگ ڕەش’م بۆ بهێنە”. یاریدەدەرەکەشی هەرچی دەکات کتێبی کاستەمۆنی بەرگ ڕەشی بۆ نادۆزرێتەوە هەرچەندە لەبەرچاویشی دەبێت، چونکە خستویەتیە مێشکیەوە کتێبێکی ڕەش بهێنیت. مرۆڤەکانیش بە هەمان شێوە کاتێک مێشکیان بە شێوەیەکی هەڵە کۆد کرا و قفڵیان لێدا، ئیدی ڕاستیەکان نابینن، گەرچی ڕاستیەکەش لەبەرچاویان ڕوو بدات هەر نایبینن.…

    زیاتر بخوێنەوە
  • کێن ئەوانەی ڕۆڵی سەرەکی لە ئەشەنجەدانی هاوڵاتیان و ڕفاندنیاندا دەگێڕن؟ تورکیا پیسەکەی ئێردۆغان ٨

      گوێنەدانی تەییب ئێردۆغان و چواردەورەکەی بە یاسا، لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە گەشتۆتە لوتکە. بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا کە لە چوارچێوەی باری نائاسایی وڵاتدا وەک یاسا کاری پێ دەکرێت، بۆتە هۆی دوورخستنەوەی ١٥٠ هەزار کارمەندی میری لە کارەکانیان، بە بێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیەکیان لەگەڵدا ئەنجام بدرێت. هەتا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار هاوڵاتی دەستگیر کراوە و،…

    زیاتر بخوێنەوە
  • چەتەکان لە دەرەوەی وڵات تەڵە بۆ گولەن و مامۆستاکان دادەنێن. تورکیا پیسەکەی ئێردۆغان ٦

      “کاتێک ئەم هەواڵەم بیست باوەڕکەن لەبەر  وڵاتەکەم دڵتەنگ بووم. هەرچی بێت خاوەنی دابونەریتێکی لە مێژینەیە و، دڵتەنگ بووم بەوەی تورکیایەک کە باش تا خراپ ڕابردوویەکی دیموکراسیانەی هەیە، بە دەستی ئەم مرۆڤانەوە وەک پێکهاتەیەکی مافیایی لێهاتووە. ئەمڕۆ لەو وڵاتانەی لە ڕووی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەوە دواکەوتوون، یاخود کەمێک پێشکەوتنیان بە خۆیانەوە بینیوە، بە شێوەیەکی مافیائاسایانە کە لەگەڵ جددیەتی…

    زیاتر بخوێنەوە
  • تورکیا پیسەکەی ئێردۆغان. بەشی پێنجهەم . ئۆپەراسیۆنی “ئیمامە مەحرەمەکان”

      ڕۆژی ٢٦ ی نیسانی ٢٠١٧ مێدیاکانی تورکیا هەواڵی دەرچوونی فەرمانێکیان بۆ دەستگیرکردنی ٤ هەزار کارمەندی سەر بە هێزە ئەمنیەکان و، هەڵپەساردنی مۆڵەتی ٩ هەزار پۆلیسی تورکیایان ڕاگەیاند. لە ماوەی یەک ڕۆژدا هەزار کەس دەستگیر کرا. ئەو ڕۆژە گەورەترین ئۆپەراسیۆن لە ناو هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەنجامدرا، بە پاساوی ئەوەی ئەو پۆلیس و کارمەندی ئاسایشانە پەیوەندیان بە هەوڵی کودەتای ١٥ ی…

    زیاتر بخوێنەوە
  • بزاڤی خزمەت دۆڕاوە؟ بە خامەی: محمود ئاکپنار

      لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا قسەی هاوڕێیەکم دووبارە دەکەمەوە کە دەڵێت” چیە زۆرانبازیمان کردووە هەتا بدۆڕێین؟ یاریمان کردووە،  پێشبڕکێیەک لە نێوانماندا هەبووە؟” لە گەڕان بە دوای حەقدا، لە بەرگریکردن لە مافەکاندا، بردنەوە و دۆڕان، شەق خواردن،  شەق هەڵدان لە کەسانی تر گرنگ نیە. گەر لەو نێوەندەدا داکۆکیکردن لە ماف، هەوڵی ژیان، داکۆکیکردن لە ژیان هەبێت، ئیدی سەیری ئەوە ناکرێت کێ…

    زیاتر بخوێنەوە
  • تورکیا پیسەکەی ئێردۆغان بەشی چوارەم. گەشتێک بەرەو ناوەندەکانی ئەشکەنجەدان

      ترانسپۆرتەرە ڕەشەکانی ئەمڕۆ جێگای “ڕینۆ سپیەکانی” دوێنیان گرتۆتەوە کە وەک ڕەمزی زوڵمی ساڵانی ١٩٩٠ ناسراوە لەلای هاوڵاتیانی تورکیا. میلیشیای سادات کە لە ناو هێزە ئەمنیەکان و دەزگای هەواڵگری ڕژێمەکەی ئێردۆغاندا کار دەکەن، لە هەمان کاتدا لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە  کار دەکەن. لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵات مامۆستای بێ گوناح، کارمەندی دەوڵەت، تەنانەت هێندە…

    زیاتر بخوێنەوە
  • لە تورکیادا دوو ڕەوتی فاشیستی باڵادەستن وە ڕشانەوەی نەفرەت و قین لێیانەوە، شتێکی ئاساییە

    ئەمڕۆ لە تورکیادا هەردوو چینی نەریتپارێز- نەتەوەپەرست فوو بە ئاگری نەفرەت و قیندا دەکەن و، هەوڵی بە پێوە ڕاگرتنی ئەو دەسەڵاتەیان دەدەن، کە لە زۆر لاوە هەرەسی هێناوە. کەسانێکیش کە خۆیان بە “نەتەوەیی” و “دژ بە ئیمپریالیستی” ناو دەبەن، باوەشێنی ئاگری هەمان نەفرەت و کینە دەکەن. لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئەوەی منداڵدانی فاشیزم بووە،  ئەو ڕق و حەسوودیەی کە بناغەی…

    زیاتر بخوێنەوە
  • ئایا ئێوەبوون داوای مافتان دەکرد؟!

    پاش ئەوەی کە نوێژی مردوویان لەسەر تەرمێک کرد، بە گوێی مردووەکەدا چپاندی و وتی:”ئەگەر هەرکەسێک پرسیاری ئەم دنیای لێکردیت، بڵێ بەکری موستەفایان کردووە بە ئیمامی مزگەوت، ئیتر خۆیان لە هەمووشتێک تێدەگەن”.  هەندیک ناو هەن وەک (فەوزی، یەعقوب، تیبێت، نازڵی، ئەحمەد، مێهمەت، توغروڵ، سەڵاحەدین، مەڕوە، دێنیز)، بۆ ئەوەی لە بارودۆخی مافی مرۆڤ و دادپەروەری و دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا و ئازادی…

    زیاتر بخوێنەوە