بیروڕا

ئەم بەشە تایبەتە بە بیروڕا

خەدیجە شاهناز ئازاد کرا!

  خەدیجە شاهناز یەکێک لەو خانمانە زوڵملێکراوانەی لە کاتی دووگیانیدا خرایە زیندان و لە پاش منداڵ بوونیش دیسان گەڕندرایەوە بۆ ناو زیندان، بڕیاری جێبەجێکردنی سزاکەی دواخرا.   ناوبراو لە ماوەی ڕابردودا منداڵێکی کچی هێنایە دونیاوە بە ناوی سەفیە و بە ناچاری لە زینداندا لەگەڵ خۆی دەژیا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغو، پەڕلەمانتاری هەدەپە و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی زوڵملێکراوان(مەزڵومدێر)، لە تویتێکیدا ئەوەی ڕاگەیاند…

زیاتر بخوێنەوە

پیاوی ڕاستەقینەی داوا، لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەدەردەکەوێت

پاش ئەوەی ٢٠ ڕۆژ بەسەر  کودەتاکەی ١٢ ی ئازاری ١٩٧٠ تێپەڕی، مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێیەکی بە ناوی ئێردۆغان توزون، کە مامۆستای وانەی وێژەوانی بوو، سەردانی ئیستەنبوڵی کرد. ڕێک لەو ڕۆژەدا زوبەیر گیوندوزئاڵپ، یەکێک لە خوێندکارەکانی ئوستاد بەدیعوزەمان وەفات دەکات. ئەویش کەسایەتیەک بوو کە مامۆستا لە نزیکەوە دەیناسی و زۆر خۆشی دەویست. هەروەها یەکێکی…

زیاتر بخوێنەوە

مزگەوتەکانی تورکیا وەک ئۆفیسی پڕوپاگەندەی سیاسی پارتی دەسەڵات کاردەکەن

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا مزگەتەکانی تورکیا بە بۆنەی ساڵیادی هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز، وتارێکی سیاسیان لە ژێر ناوی “یادکردنەوەی ١٥ ی تەموز، تێگەشتن لە خاینەتەکە” بڵاو کردەوە، سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی تورکیا، ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بوویەوە. ڕێکخراوی پەیمانگای توێژینەوە ئیسلامیەکان(WİSE) لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنە لە بڵاوکردنەوەی وتاری سیاسی لە مزگەوتەکانی تورکیا دەگرێت و دەڵێن” بوونە پاشکۆی سیاسەت، زیان بە…

زیاتر بخوێنەوە

بوختانەکەی ١٥ ی تەموز

جارێکی تر ١٥ ی تەموز هاتەوە. ئەوە چەند ساڵێکە، کەسانێک لە ڕێگەی یادکردنەوەی ئەم بابەتە، لە هەموو گۆشەیەکی وڵات، دەیانەوێت “جەژنێکی میلـلی نوێ” بخوڵقێنن. ئیدی نازنین کەوا تا چەندە ئەمەیان بۆ دەچێتە سەر. بەڵام ڕاستیەکی تریش هەیە ئەوەیە: هەر شتێک لە ویژدانی مرۆڤەکاندا جێگای خۆی نەکردەوە، بەردەوام نابێت و ناتوانێت بەردەوامی بە خۆی بدات. بابەتی ئەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت، لە یادی…

زیاتر بخوێنەوە

“چاوەڕێی مردنی مەکەن لە زینداندا، ئازادی بکەن”

زوڵم و ۆزری کاربەدەستانی تورکیا دەرحەق بە هاوڵاتیە نەخۆشەکانی ناو زیندان بەردەوامی هەیە. عەلی ئایڤەردی، یەکێک لە زیندانیە نەخۆشەکانی ناو زیندانەکانی تورکیا، کە کێشەی دەرونی هەیە و یادگەی خۆی لە دەستداوە، ئێستا لە مەرگ نزیک بووەتەوە. دۆستای ئایڤەردی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داوای یارمەتی لە کاربەدەستانی تورکیا و بە تایبەت وەزیری داد دەکەن. هاوڕێکانی باس لەوە دەکەن کە ئایڤەردی چیدی ناتوانێت…

زیاتر بخوێنەوە

“عاکیفی تەمەن ٣٠ ڕۆژمان لە تەنەکەی خۆڵی زینداندا شۆری”

نور ئەنەر کلینچ یەکێک لە ڕۆژنامەنوسەکانی تورکیا کە ماوەی ساڵێک لە زیندان ژیانی بەسەر بردووە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بانگهێشتی هەموو لایەک دەکات هەتا لە پێناو منداڵە ساواکانی زینداندا یەکبگرن. نور لە گرتە ڤیدیۆیەکدا باس لە حاڵی خراپی منداڵە ساواکانی زیندان دەکات و نمونەی مەهمەت ئاکیفی تەمەن ٣٠ ڕۆژ دەهێنێتەوە، کە لەبەر نەبوونی شوێنی گونجاو، لە تەنەکەی خۆڵی قاوشەکەیاندا شۆردویانە.  …

زیاتر بخوێنەوە

مەعکەرۆنی بە دۆشاوی زوڵمەوە!

  ڕۆژێک تێناپەڕێت کەوا هەوڵی زوڵمێکی نوێتر لە مێدیاکان بڵاو نەبێتەوە. هەموو ڕۆژێکی مرۆڤێکی بێ گوناحی تر، وەک تیرۆرست مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بێ ئەوەی بە قۆناغێکی دادپەروەرانەی دادگایکردندا تێپەڕێت، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی تاوانی لەسەر بێت، بە بێ جیاوازیکردن لە نێوان پیاو، ژن و منداڵدا، دەخرێنە زیندانەوە. سیستەمی دادپەروەری، وەک خۆیشیان ئاماژەیان پێدا، ئێستا وەک سەگی دەستی هەندێک کەسی لێهاتووە!…

زیاتر بخوێنەوە

مرۆڤی نمونەیی خزمەت!

  مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، لە دڵەوە باوەڕی بەوە هێنابوو کە ڕزگاری مرۆڤایەتی لە ڕێگەی خزمەتکردنەوە دێتە دی. هەربۆیە تەواوی ئەو ڕۆژانەی لە ناوچەی کەستانەپازاری ئیزمیر بەسەری دەبرد، هەموو ساتێکی لە هەوڵ و کۆششی خزمەتکردندا بوو. لە نێو کوخێکی بچوکی داریندا ژیانی بەسەر دەبرد و هەمیشە خەریکی مەشقی رۆحی و کەم خواردن و کەم خواردنەوە بوو. بە هیچ شێوەیەکیش سوودی لە…

زیاتر بخوێنەوە

هاواری مامۆستایەک کە دوو کچ و باوکی لە دەستداوە!

  خەدیجە جیڤەلەک، ئەو خانمەی لە کارەساتێکی هاتوچۆدا لە کاتی سەردانی هاوسەرەکەی لە زیندان،  دوو کچی و باوک و خەوسی لە دەستدا، نامەیەک بۆ ڕای گشتی تورکیا دەنێرێت. خەدیجە لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە پێنچشەممەی ڕابردوو، لە زیندان چاوی بە ئێڤرەن جیڤەلەکی هاوسەری کەوتووە. ناوبراو ئاماژە بە تێکچونی باری دەرونی هاوسەرەکەی دەکات.   خەدیجە لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت” من…

زیاتر بخوێنەوە

زاڵمان و قارەمانەکان

    مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو، هەمیشە ناچار بووە بەوەی کە بە گوێرەی کەسایەتی خۆی، لایەنێک هەڵبژێرێت. هەربۆیە مێژوو لایەنگرانی فیرعەون و ئەبوجەهلی بە زاڵم، لایەنگرانی موسا و نەجاشی پاشای حەبەشستانیشی بە قارەمان تۆمار کردووە. لایەنگرانی غاندی بۆ هندستانێکی سەربەخۆ بە قارەمان و، لایەنگرانی عەلی جیناهی کە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان پشتگیری مانەوەی ئینگلیزیان دەکرد، بە خائین ناو دەبات. هیتلەر…

زیاتر بخوێنەوە